|
|||
ناسنامه ی نه ته وه یی كورد به ردی بناغه ی ئیستراتیژی بزووتنه وه ی كوردایه تیه!! ... حه مه غه فور |
|||
29-10-2003 22:52 |
|||
كه سێك به بێ ناونیشان له كوردستان پۆستدا بیروڕای خۆی خستۆته ڕوو ده رباره ی كۆڕه كه ی من، كه له ڕۆژی 23. 10. 03دا له سه ر پاڵتاك و له ژووری پێشكه وتنخوازان، ده رباره ی ئیعترافه كه ی عمری سید علی له سه ر ملفی به رپرسان ئه نجامماندا. ئه و به ڕێزه ڕهخنه و ڕۆشنگه ریو به ڵگه هێنانه وه كانی منی سه باره ت به دووری و دژایه تی قووڵی بزووتنه وه ی كوردایه تی له گه ڵ به رژه وه ندی و خواستو ئاره زووه كانی خه ڵكی سته مدیده ی كوردستاندا له لایه كو، په رده لادانم له سه ر ماهیه تو كارنامه ی ڕه ش و پڕله تاوانی ناسیونالیزمی كوردو حیزبه كانی، به تایبه ت یه كێتی و پارتی كه چۆن به درێژایی مێژووی ڕابردوویان سواری شه پۆلی ناڕه زایه تی جه ماوه ری خه ڵكی كوردستان بۆ لابردنی سته می میللی بوونو له ڕێگای په ره دان به ته فره قه ی نه ته وه ییو قووڵكردنه وه ی ده مارگیری میللی یه وه ناسنامه ی نه ته وه ییان به رجه سته كرده وه و هه م بڕویانه به سه ر خه ڵكی كوردستاندا و، ئه مه شیان له پێناوی شه ریكبوون له ده سه ڵاتدا له گه ڵ ده وڵه تی مركزی و ده وڵه تانی ناوچه كه دا بۆ ساتو سه وداكردن به سه ر خه ڵكی كوردستانه وه به ده سته وه گرتووه، له لایه كی تره وه، به ته وهین و سووكایه تی بۆ سه ر خۆیی و خه ڵكی تریش لێكداوه ته وه. تائێره سووچی كه سی تیا نیه، ته نها ئه وه نه بێت كه ئه م به ڕێزه به سه رده ر نه چوویی هه قه خۆی له سیاسه تو ململانێی سیاسی هه ڵنه قورتێنێ و ته پوتۆزی سه ر چاویلكه ی روانینی بۆ دنیاوده وروبه ر پاكبكاته وه. ئاشكرابوونی ملفی به پرسان نیشانده ری ئه و ڕاستیه یه كه ئێمه حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عێراق هه میشه ووتوومانه ئه حزابی ناسیونالیستی كورد، زه ڕه یه ك په یوه ندیان به سه ر چاره سه ری مه سه له ی كورده وه نیه و له بنه ڕه تدا به رده وام له به رامبه ریدا وه ستاونو فه لسه فه ی بوونیان له درێژه و مانه وه ی ئه م سته مو نایه كسانیو زوڵموزۆره قه ومیه دایه. بۆیه ئیستراتیژی بزووتنه وه ی كوردایه تی به هۆی ناكارامه یی حیزبه سه ره كیه كانیه وه له مه یدانی پێكهێنانی قه واره یه كی سه ربه خۆ له كوردستاندا، به بنبه ستی ته واو گه یشتو، وورده وورده له ژێر گوشاری هێزهاوسه نگی ده وڵه تانی ناوچه كه و حكومه تی مركزیدا ئامانجی به رزی ""گه لونیشتمانیان"له "مافی چاره ی خۆنووسینه وه" گۆڕا بۆ كرێگرته یی كردن بۆ ڕژێمی به عس. 12ساڵ پیاده كردنی سه رتاپای یاساو ڕێسا به عسیه كان به به رپرسی و سه ركرده یی ئه م به كرێگیراوانه ی به عس له هه ردوو ئیداره و حیزبی بارزانی و تاڵه بانیدا له كوردستان به ڵگه ی ته واون بۆ ئه م قسانه. ڕاده ربڕینه كانی ئه م به ڕێزه به ڕاده یه ك نه شازو ناڕێكن، چ له ڕووی داڕشتنو چ له ڕووی بۆچوونه وه، كه هه رگیز له خۆیاندا جێگای ڕه خنه ی من نین. به ڵام له به ر دوو هۆ ئه م وه ڵا مه م دایه وه : یه كه م، له چه ند شوێنێكدا (ناسنامه ی نه ته وه یی كورد) وهكو چه مكێك یا بابه تێكی ئۆبجه كتیف باس ئه كات له په یوه ند به خه ڵكی كوردستانه وه و پێی وایه كه جیاواز له یه كێتی و پارتی حوكمی داوه و، ته نانه ت وائه زانێ (عاله مه كه) وه كو به رێزیان بیر ئه كاته وه، له وه ی كه ئه م دوو حیزبه واته یه كێتی و پارتی و ناسیونالیزمو بزووتنه وه ی كوردایه تی، له گه ڵ خه ڵكی كوردستاندا یه ك شتن، یاخود به رژه وه ندیان یه كه. دووه م، ئێمه عاده تمان نیه هه قمان به سه ر كه سه وه بهێڵین و وه ری ئه گرینه وه. ئه وه هیچ كه ئه م به ڕێزه به ڕاده یه ك وه همی قه ومی و "كوردایه تی" به رچاوی تاریك كردوه، كه به هیچ جۆرێك له قسه كانیداڕۆشناییه ك به دی ناكرێت، جگه له كوڕوزانه وه یه كی بێ ناوه رۆك بۆ ئه و شته ی كه خۆی كوێر كردووه. به ڵام جێی خۆیه تی تیشكێك بهاوینه سه ر ئه و واقعیه ته مێژووییه ی كه ئه و ڕوخساره ئۆبجه كتیفه ی به (ناسنامه ی نه ته وه یی) به خشیوه. خودی بوونی میلله تێك یا نه ته وه یه ك خۆی له خۆیدا هه رگیز به مانای په یدابوونو سه رهه ڵدانی ناسیونالیزم نیه. به پێچه وانه وه سازكردن ودروستكردنی میلله تو نه ته وه، و په ره دان به ڕۆحیه ی نه ته وه په رستی و قووڵكردنه وه ی مه یلی ده مارگیری میللی، خۆی و ئاكام و به ره نجامی ناسیونالیزمن. ناسیونالیزم سه ربه خۆ له مه ی كه له چ ده وره یه كو له سه ر بنه مای كام جۆره ڕه وه ندی بنچینه ییه وه له قه ڵه مڕه وی ئابووری و سیاسیدا دێته مه یدانه وه، ئایدیۆلۆژیایه كی بۆرژوازیه له پێناوی بنیاتنان و سازكردنی ده سه ڵاتی چینایه تیدا. ئایدیۆلۆژیایه كه تێئه كۆشێت كه ده وڵه تی چینایه تی بۆرژوازی به شێوه یه ك بنیات بنێت كه به ره نجامو به رجه سته بوونی سیاسی خاسیه تو تایبه تمه ندیه كی زاتی و هاوبه ش بێت له نێوان ئه ندامانی كۆمه ڵگایه كدا. ناسنامه ی نه ته وه یی به ردی بناغه ی ئیستراتیژی ناسیونالیزمه له پێناوی پێكهێنانی ده وله تی چینایه تی بۆرژوازیدا. ده وڵه تی مالكان و چینی ده سه ڵاتدار، وهكو به رجه سته بوونی زاتی و ناسنامه ی نه ته وه یی هاوبه شو سه رووچینایه تی دانیشتوانه كه ی لێك ئه درێته وه یا له قه ڵه م ئه درێت، وه كو ئه وه كه به شێوه ی واقعی ئه م ناسنامه نه ته وه ییه ی دانیشتوانی كۆمه ڵگایه كه به رجه سته بوونی ده روونی و ڕه نگدانه وه ی ئایدیۆلۆژی ناسیونالیستی ده سه ڵاته له زه ینی ئه واندا. ئه م نیه تو نیازانه ی دامه زراندنی ده سه ڵاتی چینایه تی بۆرژوازیه كه له ڕوانگه ی ناسیونالیزمه وه پێویستی داهێنانی چه نكی میلله تو ناسنامه ی نه ته وه یی دێنێته ئاراوه. مه سه له ی كوردیش سه نتێزی كۆمه ڵێكی زۆر له زوڵ و سته م، سه ركوت، هه ڵاواردن، نایه كسانی و بێ مافی بووه كه به رفراوانترین چینه كانی خه ڵكی كوردستان به درێژایی ده یان ساڵ له ژێر مه نگه نه ی ململانێی ده سه ڵاتدا له نێوان چینی ده سه ڵاتدارو چه وسێنه ری كوردو غه یری كورددا له و ووڵاتانه ی كه كوردیان به سه ردا دابه شكراوه له گه ڵی گرفتار بوون. چوارچێوه ی سیاسی ئه م وه زعیه ته بوونی ڕژێمه دیكتاتۆریه بۆرژوواییه كانه كه خۆیان له سه ر بنه مای چه مكی (میلله ت) و حاكمیه تی (میللی-نه ته وه یی) پێناسه كردووه و هه ر بزووتنه وه یه كی موخالفیان به ناوی یه كپارچه یی خاك و یه كێتی نه ته وه ییه وه سه ركوت كردووه. بۆرژووا ناسیونالیستی ده سه ڵاتداری ئه م ووڵاتانه له مركزدا به پێناسه كردنی ده سه ڵاتی چینایه تی و قودره تی ده وڵه تی خۆیان له سه ر بنه مای (نه ته وه) به كرده وه ڕێگایان خۆشكردووه بۆ ململانێ و كێشمه كێش له سه ر ده سه ڵات له سه ر بنچینه ی میللی و نه ته وه یی. به هه مان شێوه كه ده وڵه ته مركزیه كان له سه ر بنه مای (میلله تو نه ته وه) ی عه ره ب و تورك و فارس، یا عێراقی و توركی و ئێرانی پێناسه كراون. به هه مان شێوه بۆرژوازی كوردیش له سه ر بنچینه ی (نه ته وه ی كورد) له پێناوی كێشمه كێش له سه ر ده سه ڵاتی سیاسی (یاخود شه ریكبوون تیایدا) هاتوونه ته مه یدان. به مجۆره وه كو زۆرێك له شوێنه كانی تری دنیا لێره ش له م ناوچه یه ئه فسانه ی (میلله ت و نه ته وه) حاكمیه تو مافه "نه ته وه ییه كان" وه سینارێۆی جه نگه ڕاسته قینه كان له نێوان چینه داراكاندا له سه ر ده سه ڵاتو، حاكمیه تو میزانی به ش بردن له چه وسانه وه شكڵی پێدراوه. ئه و جه نگانه ی كه تیایدا گوزه رانی چینه ژێرده سته كانی كۆمه ڵگای نه ک ته نها بۆ نابوودی ته واو پاڵپێوه ناوه، به ڵكو سنوورو سه رحه دی هه لومه رجی ئه و جه نگانه ش به دوور له ڕاو بۆچوونو ده خاله تی خودی خه ڵك دیاری كراون. ئه سبابو هۆی ئایدیۆلۆژی ئه م جه نگ و یه كتربڕینه وه یه له لایه كه وه ناسیونالیزمی بۆرژوازی ده سه ڵاتدار بووه له مركزدا كه به شیعاری یه كێتی نه ته وه یی و یه كپارچه یی خاكی ووڵاته وه، و له لایه كی دیكه شه وه ناسیونالیزمی بۆرژوازی كورد بووه به شیعاری سه ربه خۆیی یا خودموختاری یا فیدرالیزمی كوردستانه وه. بۆ ئێمه كۆمۆنیزمی كرێكاری، خه ڵكی ئازادیخوازو سته مدیده ی كوردستان به شایسته ی ئه م كوێره وه ریه موزمنه نازانین كه چه ندین ساڵه بزووتنه وه ی كوردایه تی به ناوی ناسنامه ی نه ته وه یی كورده وه له پێناوی مه رامه سیاسیه كانیاندا به سه ریاندا هێناون. له ڕووی واقعیه وه ئه وه پرۆسه ی مێژوویی خولقاندنی (نه ته وه) یه له لایه ن ناسیونالیزمی میلله تانه وه، ناسیونالیزمی كوردیش له م چوارچێوه یه به ده ر نیه. ملفی به رپرسان به ڵگه ی ته واوی ناشه رعی بوونی ده سه ڵاتی یه كێتی و پارتیه و چیتر خه ڵكی كوردستان ده بێت خۆیان له م تاوانبارو كرێگرتانه ێ به عس جیا بكه نه وه. ئیراده ی ملیۆنیان بهێننه مه یدان و داواكاری هه ڵوهشانه وه ی ئه م حیزبانه و هه ڵپێچانی ئیداره و ده سه ڵاتیان بن. ده وره ی شه رعی بوونی ده سه ڵاتی ئه م حیزبانه كۆتایی هاتووه. ئیراده ی ڕاسته وخۆی جه ماوه ری خه ڵكی كوردستان ئه گه ر وه همی نه ته وایه تی له سه رو ملی پاك بكرێته وه، ئه توانن له پێناوی بنیاتنانی كۆمه ڵگایه كی شایسته به ئینسانی ئه م سه رده مه دا له جیاتی گرفتاربوون به ده ست وه یشوومه ی میللی گه ریو ده مارگیری نه ته وه ییه وه، ده ست بخه نه ناو ده ستی هاو چینه كانیان له سه رانسه ری عێراقدا، وسینارۆی ڕه شی ده سكردی ئه مریكا پووچه ڵ بكه نه وه و، هاوكات ده ست بده نه بنیاتنانی كۆمه ڵگایه كی عیلمانی و سكۆلار و غه یره قه ومی و به مجۆره نان و ئاسایش و ئاینده ی خۆیان و مناڵه كانیان دابین ده كه ن. ده وڵه تێك كه به چاوێكی یه كسان سه یری هاووڵاتیانی بكات به بێ له به ر چاوگرتنی ناسنامه ی میللی و مه زهه بی و ره گه زی. له م پێناوه داو له م خه باته یاندا حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عێراق بكه نه وه سیله ی یه كگرتنیان.26، 10. 03mgafor@yahoo. commgafor@hotmail. c om |