30-10-2003 00:25

پارتێكی تازه له رۆژهه ڵاتی كوردستان ئامادە كردنی مه رەسه نه

 

 رۆژی 24 -10-2003 له هۆ ڵی (اب ف) ی شاری ستۆكهۆڵم پارتییه كی تازه به ناوی پارتی ژیانی

ئازادی كوردستان، ده ست به كار بونی له رۆژهه ڵاتی ناوه راست و له سه ر ئه ساسی چاره -

سه ری كێشه ی كورد له رۆژ هه لاتی كوردستان به شێوازێكی دیموكراتیانه بۆ ڕای گشتی ڕاگه یاند.

له و كۆبونه وه یه دا كه به به شداری دۆستان و نێزیكانی ئه و رێكخستنه و چه ند كه سێك له

 رۆشنبیرانی كورد به رێوه چوو ئه میری كه ریمی نوێنه ری ئوروپای ئه و پارته ڕایگه یاندكه پارتی

 ئه وان له سه ر ئه ساسی كۆنفڕانسێك كه له سپتامبری 2003 دا له كوردستان گیراوه و له وێ دا

 به رنامه و ئه ساسنامه ی كاتی بۆ پارته كه ئاماده كراوه، داده مه زرێت.

جێگای سه رنجه كه له تاریخی ڕاگه یاندنی ئه و پارتییه ڕا هه تا شه ش مانگ به رنامه و پرۆژه ی ئه و رێكخستنه كراوه یه بۆ باس له سه ر كردن و هه موو ئه و پلاتفۆرم و جڤاته ڕۆشنبیری و فكرییانه ی كه له سه ر ئێ ساسی باشتر كردنی ئه و پیلان و پرۆژه یه بۆچونیان هه یه به دڵێكی ئاوه ڵا وه لێیان وه رده گیرێت.

له درێژه ی كۆنفڕانسه كه دا كه ریمی باسی له پیلان و پرۆژه ی ئامریكا و هاوپه یمانه كانی كرد بۆ

 ئاواكردنه وه ی سه رله نوێی ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست كه كوردان له وێدا به شێكی گرنگن.

هه رله و چوارچێوه یه دا ئاماژه یان به وه ی كرد كه پێویسته هه موو هێزه كانی كۆمه لگای

كوردی، بۆ ئه وه ی له ده ره وه ی گۆڕانكارییه كاندا نه مێننه وه، پێویسته ڕیزه كانی خۆیان رێك

بخه ن و هه مو دینامزمه كانی كۆمه ڵگا بكه ن به یه ك بۆ ئه وه ی بتوانن هاوكات و ڕوه و یه ك

ئامانج، كه سڕینه وه ی یه كجاری دەسته ڵات و شوێنه واری سیستمی دیكتاتۆری تێئۆكڕاتی

ئێرانه، بچنه پێش.

 له سه ر پرسیاری یه كێك له به شدارانی كۆنفڕانسه كه كه داخوا (پ ژ ا ك) هه تا ج ئه ندازه یه ك

گرنگی ده دات به شه ڕی چه كداری كه ریمی وتی كه ئه وان شه ڕ ته نیا له چوار چێوه ی

پاراستنی ڕه وا دا، كه له جاڕنامه كانی مافی مرۆڤ دا وه ك مافێكی بێ ئه ملاو ئه ولای گه لانی

ژێر ده ست دانی پێدا نراوه، به كار ده هێنن.

له درێژەی كۆنفڕانسه كه دا كه ریمی باسی له و ڕۆڵه كرد كه ژنان و لاوانی كورد دەبێ له پرۆسه

به دێمۆكراسی كردنی كۆمه ڵگای ئێراندا بیگێڕن و به تایبه تی جه ختی له سه ر ئه ركه كانی

ژنان كرد وه ك دینامیزمی ئه ساسی گۆڕانكارییه كان و به پێ ویستی زانی كه كۆمه لگا جارێكی

تر رۆڵی پێشه نگایه تی بگێڕێته وه بۆ ژنان چونكه ئه وان خاوەنانی ئه سڵی ئه و ڕۆڵه مێژوییه ن.

له دایك بونی پارتییه كی ئه وتۆ له ساته وەختێكی وه ك ئێستا دا كه ناوچه كه به گشتی و كوردستان

 به تایبه تی به قۆناخێكی خێرای گۆڕانكاری دا تێده په ڕێت گرنگه، هێزه دەرەكییه كان، ئه مریكا و هاو-

په یمانه كانی، به ئامانجی تایبه ت به خۆیان هاتوون تا گۆڕانكاری له ناوچه كه دا ئه نجام بدەن، فه ڕز

كردنی گۆڕانكاری له و ناوچه یه دا له لایه ن هێزە دەرەكییه كان له گه ڵ ئامانجه كانی گه لی ئێمه دا

یه كدەگرێته وە هه ربۆیه ش گرنگه كه كۆمه ڵگای كوردی هه موو ئه و بۆشاییه سیاسی و –

ڕێكخستنیانه ی كه هه ن پڕ بكاته وە دیارە به مه رجێك كه ئه م پڕ كردنه وەیه له چوار چێوەی ئه و

دیاردە دێمۆكراتیانه دا بێت كه مرۆڤایه تی تا ئێستا خوڵقاندویه تی.

هه ر وەك هه موومان دەزانین ئێستا هه م ئیسلامی سیاسی به باسكی به ناو ڕیفۆرمخوازەو‌ە و

هه میش چه پی كلاسیك له ئێراندا به (بونبه ست) گه یشتون، كێشه كان هه تا ڕادەی گه نین به

سه ر یه كدا ماونه ته وە و كۆمه ڵگای ئێران له قه یرانێكی ئابوری، سیاسی و كۆمه ڵایه تی زۆر

جیدی دا دەژی، له ته جرەبه ی ئێڕاق و باشوری كوردستاندا زۆر به ڕوونی ده ردەكه وێت که

ته نیا هێزی چارەسه ری كه هه وڵه كانی هاوپه یمانان به جیدی بگرێت كورده، شارستانییه تی

كورد به تایبه ت له ماوه ی دوای ڕمانی دیكتاتۆریه تی به عس نیشانی دا كه له گه ڵ شارستانیه تی

 نه ته وە جیرانه كان دا جیاوازی هه یه. . . . .

هه ر بۆیه ش گرنگه که كوردان به تایبه ت له ڕۆژهه ڵاتی كوردستان به هه مان ڕوحی شارستانی

دێمۆكڕاتی ئاڵته ر ناتیڤی خۆیان كه بتوانێ ببێته هێزی چاره سه ری له ناوچه كه دا نیشان بدەن.

"له سه ردەمێك دا كه دابه شینی مرۆڤ، كۆمه ڵگا و ئه قڵییه تی مرۆڤایه تی به سه ر سنوری

جوگرافی، ڕێكخراوه یی وئیدئۆلۆژیك دا به رەو نه مان دەچێ" پێویسته ئه و ڕێكخستنه تازەیه هه موو

ئه و سنورانه دەرباز بكات كه كۆمه ڵگای كوردی به رەو لێك دور كه وتنه وە دەبات.

ئه و كات هه م خزمه تێكی گه ورەیان به کۆمه ڵگای كوردی كردووە و هه میش یه كێك له ئامانجه

سه رەكییه كانی خۆیان پێكاوە، كه یه كخستنی هه موو هێزەكانی كۆمه ڵگای كوردە بۆ به رەنگار بونه وەی نیزامی حاكم به سه ر ئێران دا.

 

Hit Counter ميوان ئةم بابةتةي خوصندؤتةوة