ڕیتا ڕیتا یان سوكایه‌تی به موزیك و به ئینسان.....  ڕزگارعبدالكریم

22-10-2003 23:27

ماوه‌یه‌كی زۆره قسه له‌سه‌ر بێ به‌رنامه‌یی وبێ پره‌نسیبی كه‌ناڵه‌ته‌له‌فزیۆنی‌‌یه كوردی‌یه‌كان ده‌كرێت و زۆر كه‌س له‌و باره دوا كه‌بۆ من‌شتێكی چاوه‌روان نه‌كرا نه‌بوو به‌قه‌د ئه‌وه‌ی دڵنیام حیزبێك هه‌مان مێتۆد و به‌ر‌‌‌‌نامه‌ی شێوه به‌عسی هه‌بێت به دڵنیایه‌وه چاوه‌روانی شتی دروست و گونجاوی لێ ناكرێت. . به‌ڵام گه‌رله‌بواری به‌رنامه‌و ڕێكخستنه‌وه بێ‌شه‌رمانه ده‌یانه‌وێت ببنه موبه‌لیغی سه‌ر سه‌ختی سیسته‌می دژه به‌شه‌ری خۆده‌توانن‌كارێكی وابكه‌ن بوار به‌و گۆرانیانه‌ی  كه گۆرانی نین نه‌هێڵن بڵاوبكرێته‌وه. . من شاره‌زای موزیك نیم و مه‌به‌ستیشم ئاواز ودابه‌شكردن نی‌یه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی هۆنراوه‌كان وسیناریۆی كلیپه‌كانم خاڵیمه‌به‌ستمه.

كوردسات وه‌ك به‌رنامه هه‌موو شه‌وێك له‌كاتژمێر یه‌كی‌شه‌و به‌كاتی كوردستان بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك كه‌متر گۆرانی كوردی داده‌گرێت كه زۆر جار كلیپی تازه‌ و به‌رهه‌می تازه‌ش پیشان ده‌دات‌ كه به‌روای ‌من زۆریان له‌ خانه‌ی گۆرانی دا دانانرێن وه‌لێ ئه‌وان بلاوی ده‌كه‌نه‌وه. . ده‌مێكه ئه‌م دیارده‌یه خه‌یاڵی گرتووم و بۆم مه‌به‌ست‌بووه كه‌لێی بدوێم به‌ڵام{ڕیتا ڕیتا}ی ڕۆژ كه‌ریم زیاتر وروژاندمی وای لێ كردم بڵێم شه‌رمه‌زاری‌یه دوای چه‌ند ساڵ له‌گۆرانی وئاشنایی‌به موزیك هۆنراوه‌یه‌كی له‌و جۆره بكاته گۆرانی‌كه ڕه‌نگه ڕۆژ زیاتر كه‌س‌ئه‌و ئازایه‌تی‌یه به خۆی نه‌به‌خشێت، گۆرانی‌یه‌ك كه دڵنیام ئه‌و ئافره‌ته خۆشی له هۆنراوه‌كه بگه‌شتایه و بیزانیایه كه تاچه‌ند سوكایه‌تی به پێست ڕه‌ش كراوه ره‌نگه بواری نه‌دایه كلیپی له‌گه‌ڵ دا بكردایه. . {تۆ قوله ڕه‌شی. . قه‌یناكا} له سوكایه‌تی كردن به پێست ڕ‌ه‌ش زیاتر ناتوانیت هیچ ناوێكی تری لێ بنێیت. .

كاك حه‌مه‌ سه‌عید له‌م باره‌وه له ساتیره‌كانی دا له كوردیستان نێت 22-10 به چه‌ند دێڕێك ئیشاره‌ی به‌وه داوه و له شوێنێكدا ده‌ڵێت { پێم سه‌یر نه‌بوو كوردسات }ئه‌و كلیپه نزمه‌ی به‌رز نرخاند. . من دڵنیای ده‌كه‌م كه‌نه‌ك هه‌ر كورد سات ئه‌وكلیپه‌‌نزمه‌ی به‌رز نرخاند به‌ڵكو كوردستان تی‌ڤیش خستیه‌ ناو ساباتی سترانه‌وه به‌وه شه‌رمه‌زاری‌یه‌كه‌یان هاوشانی یه‌كتر كرد. . .

 

22-10-2003

Hit Counter ميوان ئةم بابةتةي خوصندؤتةوة