شیعرێكی كاریكاتێریی. . ! ... یاسینی فه‌قێ سه‌عی هاوڕێیانم، ڕه‌نگاوڕه‌نگن
چهنهبازو زۆر بێده‌نگن. . ژیرن. . شێتن، لهسهرخۆنو تووڕه ئه‌بن. . شادن. .
ماتن، لهبهرچاونو بزر ئه‌بن. . • • هاوڕێیانم، پۆلێكی قوتابخانهنو
مامۆستاكه‌یان وون بووه. . بهلهمێكن له‌ناو ده‌ریای كۆمۆنیزما، كه‌ناریان لێ
بزربووه. . • • هاوڕێیانم، هه‌م دكتۆرن، هه‌م نه‌خۆشن. . به‌ده‌م هه‌موو جه‌نگاوه‌رو
به پراكتیك، هه‌موو بۆشن. . • • هاوڕێیانم، دۆستی من و دوژمنیشن. . تورك و
عه‌ره‌ب و فارسن و هه‌م كوردیشن. . • • هاوڕێیانم، داركونكهرهن په‌تی سێداره‌ی
خۆیانن. . چه‌وساوه‌ی ده‌ستی یه‌كترین كه‌ون، مه‌ڕن، گورگن، ڕێوین. . • •
هاوڕێیانم، ڕه‌نگاوڕه‌نگن چه‌نه‌باز و زۆر بێده‌نگن. . به‌ده‌م هه‌موو كارێك ئه‌كه‌ن
هاوڕێیانم، زۆر عهنتیكهن. . كۆمۆنیستی گڵۆباڵن نوێنه‌ری چهوساوهكانن. . ئه‌نتی
دۆزی نه‌ته‌وه‌یین. . خه‌باتگێڕن، كوردستانین. . هاوڕێیانم، ته‌نیا كوردنین، ده‌نا
ئینتهرناسیۆنالین. . • • هاوڕێیانم، ڕه‌نگاوڕه‌نگن چه‌نه‌باز و زۆر بێده‌نگن. .
باران و به‌فر و ڕههێڵهن تۆفان و هه‌وره تریشقهن. . گه‌رمای هه‌تاوی ته‌مووزن
بارانی په‌ڵه‌ی پاییزن. . • • هاوڕێیانم، زۆر بێكارن نوێنه‌ری پرۆلیتارن. .
ڕووناكبیر و ڕه‌خنه‌گرن جهنگاوەرو كڵاوگرن. . زۆر بێكهڵك و كه‌مێك باشن. . ئه‌م
دنیاش و ئه‌و دنیاشن. . • • هاوڕێیانم، كۆڕ تێكدەرن زۆر حه‌زیان له میلیشیایه.
. هاوڕێیانم، بێ خه‌به‌رن هه‌ندێ ئێرانیشیان تیایه. . هاوڕێیانم، دژەئاراستهی
هه‌مووانن كۆنه ڕێفراندوم خوازن. . چونكه هه‌مووان داوای دەكه‌ن ئێستا دژ و
عێراقخوازن. . • • هاوڕێیانم، هه‌شتی مارتیان خۆشترئه‌وێ له ژنانی كوردستان‌م. .
كوردایه‌تییان پێ شه‌رمه باڵای كرێكاری به‌رلین قهشهنگترە له جوتیار و
ڕەنجدەرانم. . • • هاوڕێیانم، نموونه‌ی دژە تهییارن له‌ناو قه‌رەباڵغی زۆرا هێرش
دێنن به‌شكم خوایه، بۆكزیان تێبسرەوێنن. . سبه‌ی بۆكز له میدیادا دەكرێته بۆمب
گوێی گشت دنیای پێ كهڕئهكهن به‌مه‌ش حیزب، چالاكیان پێ ئه‌نوێنن. . • •
15/10/2003 |