ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر له
كه‌ناڵی كوردساته‌وه، پرۆگرامێكم دیت كه مه‌لا به‌ختیار تیایدا به‌شدار بوو.
من هه‌موو به‌رنامه‌كه‌م نه‌دیت به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌دیار بوو، كه گه‌لی
كوردستان له دابه‌شكردنی ئه‌و پارچه‌یه‌ی بن ده‌ستی خۆمان زۆر زۆر ناڕازین
چیتر دوو حكومه‌تی هه‌رێمیان پێ قبووڵ ناكرێ، چوونكه هه‌ر وه‌ك ده‌زانین
په‌ندێك هه‌یه ده‌ڵێ :
ئاسانترین ڕێگا بۆ نقوم كردنی
كه‌شتییه‌ك هه‌بوونی دوو كاپتنه له‌سه‌ر كه‌شتیه‌كه.
ته‌نها قسه‌ی كه زۆر سه‌رنجی
ڕاكێشام و تیایدا به‌زه‌یم به خۆم به گه‌له‌كه‌مدا هاته‌وه ئه‌و قسه‌یه‌ی
مه‌لا به‌ختیار بوو كه فه‌رمووی :
ئێمه ئه‌وه‌نده له سه‌ر
یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو حككومه‌ته‌كه سورین ته‌نانه‌ت ڕازین نێچیرڤان بارزانی
ش ببێ به سه‌رۆكی ئه‌و حكومه‌ته.
ده‌فه‌رموو سه‌یری كه‌ن و گوێ
بگرن مه‌لا به‌ختیار وائه‌زانێ به‌و كاره ته‌نازولێكی شه‌رم ئاوه‌روگه‌وره‌ی
بۆ دوژمن كردووه وفایله‌كه‌ی ئاشكرا بووه و ئیتر پاكبوونه‌وه‌ی نییه. سه‌یری
ئه‌م قسه بێتامه بكه‌ن!؟
توخوا خه‌ڵكی كوردستان ئه‌مه
قسه‌یه كه كه به خاوه‌نه‌كه‌ی بڵێی كه‌سێكی سیاسی و هوشیار؟. خاوه‌نی ئه‌م
قسه‌یه ئه‌توانی ناوی لێ بنێی كه ئینسانێكه كوردایه‌تی ئه‌كات؟.
لێره‌وه ئه‌گه‌ینه ئه‌و
ڕاستیه‌ی كه ئاستی مناقه‌شه‌و گفتوگۆكانی نێوان (ی ن ك، پ د ك) هێنده نزم و
بێ كه‌ڵكه كه خۆشیان ئه‌زانن، بۆیه له ڕوویان نایه هیچ گفتوگۆیه‌كی نێوان
خۆیان بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكه‌ن.
ئه گینا ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه
چوار پێنج ملیۆن كورد گیرۆده‌ی ده‌ردی ئه‌وه بێ، كێ قائیمولمه‌قام بێ و كێ
نائیبه‌كه‌ی؟؟؟؟؟؟!!!!!!
نه‌رویج
|