11-2003

 27-11-2003

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه‌ له‌ سایتی (ایلاف) دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ته‌نگه‌ژه‌ی نێوان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و رژێمی سوری، له‌زیابووندایه‌، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و ره‌خنانه‌ی تاڵه‌بانی له‌حكومه‌تی سوری گرتووه‌ له‌وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی عه‌بدوالحلیم خه‌دام دا، كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌كێشه‌ی سنوور به‌زاندنی ئیرهابیه‌ عه‌ره‌به‌كانه‌وه‌، كه‌ له‌ سنووری سوریاوه‌ دێنه‌ ناو عێراق، وه‌ له‌ ئه‌نجامی زیاد بوونی ئه‌م ته‌نگه‌ژه‌یه‌، حكومه‌تی سوری هه‌موو باره‌گاو بیرۆكانی یه‌كێتی نیشتمانی له‌ سوریا داخستووه‌ و ته‌گه‌ره‌ی خستۆته‌ به‌رده‌م هه‌موو چالاكیه‌كی نوێنه‌رانی یه‌كێتی. . . . كوردستان نێت

  • دواكه‌وتوو خوازێك له‌ ژووری پێشـكه‌وتنـخوازان. . . عامر ڕه‌سولًَ
  • به‌رگرییه‌ك له‌ فیكر. . . به‌رگرییه‌ك له‌نیتشه‌. . . عوسمان یاسین

ئه‌م كتپبه‌ پپشكه‌ش كراوه‌ به‌ هپشوو، سارا، پپلا، فادیمه‌شه‌هینداێ و هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی كه‌به‌ ناوی شه‌ره‌فه‌وه‌ جه‌سته‌یان له‌ت و په‌ت كرا و، گیانیان لپ سه‌ندرایه‌وه‌. بژیاره‌ له‌ دوه‌مین ساێیادی كوشتنی فادیمه‌ شه‌هپنداێ، ئه‌م كتپبه‌ش چاپ ببپت. ناوی كتپب: شه‌ره‌ف كۆدپكه‌ بۆ كۆیله‌كردنی ژن. جۆری كتپب: لپكۆێینه‌وه‌ی ده‌روونناسی كۆمه‌لڕیه‌تی. نووسه‌ر: مه‌هاباد قه‌ره‌داغی تابلۆی به‌رگ: هونه‌رمه‌ندی شپوه‌كار سمكۆ ئه‌حمه‌د كات و شوپنی چاپكردن: 2004 سوپد- ستۆكهۆێم. تیژار: 1000 دانه‌. . . . كوردستان نپت

25-11-2003

بۆیه‌كه‌مجار له‌سه‌رتۆڕی ئینته‌رنێت، كوردستان نێت، مانیفێستی كۆمنیستی به‌ زمانی كوردی بڵاوده‌كاته‌وه‌: به‌ڕێز جه‌لال ده‌باخ كردویه‌ به‌ كوردی. . . مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی ته‌نها بۆ (كوردستان نێت) ه‌

  • خاتوو هێڤار جارێك بگه‌ڕێوه‌ كوردستان ئنجا دان مه‌نی به‌ڕای خه‌ڵك. . . سه‌وسه‌ن ئه‌حمه‌د دزه‌یی

تكایه‌، ڕێ و شوێنێك بۆ كه‌م ئه‌ندامان. . . حكمت معروف

به‌پێی ئه‌و یاداشتنامه‌یه‌ی كه‌ له‌ (6 ی حوزه‌یران) ی ئه‌م ساڵدا یه‌كێتی كه‌م ئه‌ندامانی كوردوستان بڵاویان كرده‌وه‌، له‌ (8% بۆ 20%) ی خه‌ڵكی كوردوستان كه‌م ئه‌ندامن!! له‌مه‌وه‌ ده‌رئه‌كه‌وێت كه‌ كه‌م ئه‌ندامان بوونه‌ته‌ توێژێك و هه‌قی خۆیانه‌ كه‌ داوا بكه‌ن، ڕێ و شوێنی تایبه‌تیان هه‌بێت بۆ سه‌ردانی جێگا گشتی و هونه‌ری و حكومیه‌كان، ئه‌ركی سه‌رشانی لێپرسراوان به‌گشتی و شاره‌وانی شارو شارۆچكه‌كانی كوردوستانه‌، كه‌ له‌ كاتی دروست كردن یان نوێ كردنه‌وه‌ی هه‌ر جێگایه‌كدا، شوێنی هاتووچۆی كه‌م ئه‌ندامان دابنرێ و ئاسانكاریان بۆ بكه‌ن. گرنگترین كارێك كه‌ ده‌بێ بكرێ، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ شۆسته‌كانی ناوشارو شارۆچكه‌كان به‌ شێوه‌یه‌ك چاك بكرێ كه‌ ئه‌و كه‌م ئه‌ندامانه‌ی له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌ن، بتوانن به‌ ئاسانی وبه‌ كه‌مترین یارمه‌تی هاتووچۆ بكه‌ن. ئه‌مه‌ وا ئه‌كات كه‌ ئه‌و كه‌م ئه‌ندامانه‌ پشت به‌ خۆیان ببه‌ستن و ئازاد بن و هه‌ر كاتێك بیانه‌وێت بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ و چیدی به‌ندی ناو دیواری ماڵه‌كانیان نه‌بن. چیدی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ نه‌بن كه‌ كه‌سێك هاتووچۆیان پێبكات و له‌ ته‌نهایی ده‌ریانبهێنێ. نوسه‌ری ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ كه‌م ئه‌ندامه‌ و له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌یه‌، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ یه‌كێك له‌و ووڵاتانه‌ ئه‌ژی كه‌ هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ كه‌م ئه‌ندامان كراوه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به‌ یارمه‌تی بێت به‌ ئاسانی و بێ كێشه‌ كاروباره‌كانی خۆی جێ به‌جێ ئه‌كات.

فایــــــــــــل

24-11-2003

  • كۆبونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌: یه‌كشه‌ممه‌ 30-11-2003 كاتژمێر 3 ی پاشنیوه‌ڕۆ، كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی ناوه‌ند هه‌یه‌. داوا له‌سه‌رجه‌م نوێنه‌ران ده‌كه‌ین ئیلتزام به‌م كۆبونه‌وه‌یه‌وه‌ بكه‌ن. له‌ كاتی خۆیدا ئاماده‌ بن. شوێن ژوری ناوه‌ندی چاك.
  • بانگه‌واز بۆ: سه‌رجه‌م پارته‌ سیاسییه‌ كوردستانییه‌كان له‌ شاری كه‌ركوك. . . ئێمه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كورده‌كانی هانده‌ران، كه‌ ئه‌مڕۆ 23-11-2003 یه‌كشه‌ممه‌ له‌ ژوری پێشكه‌وتنخوازان و له‌ سمینارێك بۆ به‌ڕێز كاوێز مه‌لا په‌روێز به‌ستراوه‌ كۆ بوینه‌ته‌وه‌، سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌ توندی ئه‌و كاره‌ تیرۆرستییه‌ ڕسواو شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین كه‌ له‌ لایه‌ن پاشماوه‌كانی به‌عس و گرۆپه‌ تیرۆریستییه‌كانه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت. له‌ هه‌مان كاتدا داوا له‌هه‌موو پارته‌ سیاسییه‌ كوردستانییه‌كان به‌ تایبه‌تی هه‌ردوو پارته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ ده‌كه‌ین، له‌ كه‌ركوكدا له‌ پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ سنوری جوگرافییای كوردستان هه‌ڵوێسته‌كانییان یه‌ك بخه‌ن و هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی ته‌سكی حزبایه‌تی بده‌نه‌ لاوه‌و له‌ پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ باوه‌شی كوردستان. ئاماده‌بووانی ژوری پێچكه‌وتنخوازان 23-11-2003

23-11-2003

یه‌كه‌مین روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی چه‌كداری حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری ئێراق له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كانی (مقتدی ێدر) له‌كه‌ركوك

تامان شاكر حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن ده‌دوێنێت

22-11-2003

21-11-2003

كۆمۆنیستی كرێكاری رێگا به‌منداڵه‌كانیان ناده‌ن به‌ كوردی قسه‌ بكه‌ن

وتووێژی رادوێی زرێبار، له‌گه‌ڵ كچێكی كورد، كه‌له‌ خانه‌واده‌یه‌كی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری ئێران ده‌ژی

پاش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ی سه‌ره‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌ تاكو ده‌نگ بده‌یت

راگه‌یاندنێك له‌مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی كه‌ركوكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرَۆ 20-11-2003 ی شاری كه‌ركوك

 

·       نان. . ئه‌خلاق. . . زانكۆ.  .  .  مه‌هدی دزه‌یی

20-11-2003

19-11-2003

بانگهێشتن: تـوماس هه‌ممه‌ر به‌ری، سـكرتێری گشـتی سـه‌نته‌ری ئۆلۆف پاڵمه‌، ماوه‌یه‌كـه‌ تێكه‌ڵـی پرسـی كـورده‌ و یه‌كێكه‌ لـه‌ دامه‌زرێنه‌رانـی كـۆمیته‌ی سـویـدی بۆ مافـی مرۆڤـی كـورد. لـه‌ مانگـی ئۆكتۆبه‌ردا سـه‌ردانێكـی كوردسـتانـی كـرد و له‌وێ چـاوی كـه‌وت بـه‌ سـیاسـه‌تـمه‌دار و نـوێنه‌رانـی ژمـاره‌یـه‌ك لـه‌ ڕێكخراوه‌كـان. تـوماس هه‌ممه‌ر به‌ری لـه‌ سـیمینارێكدا بـاس لـه‌ تێڕوانینـی خـۆی لـه‌ مـه‌ڕ ئێسـتای كوردسـتان و ئاسـۆی داهـاتوو ده‌كـات. گرنگتریـن ئـه‌و تـه‌وه‌رانه‌ی لـه‌م سـیمیناره‌دا دێنه‌ ئـاراوه‌ ئـه‌مـانـه‌ن:

تێڕوانینـی بۆ داهاتـووی عێراق وكوردسـتانی عێراق؟

ڕۆڵـی كورده‌كـان لـه‌ عێـراقـی داهـاتوودا چـی یه‌؟

ئایـا داوای كورده‌كـان بـۆ فیدرالیـزم لـه‌ عێـراقدا سـیناریۆیه‌كـی ڕاسـته‌ بۆ عێـراق؟ >>>>>>>

18-11-2003

  •  ئه‌گه‌ر وابێت سه‌رۆك بارزانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی حوكم وه‌رناگرێت!. . . كارزان عه‌لی

17-11-2003

  • مه‌لا كرێكار وه‌ڵام!. . . ته‌ها ئه‌مین هه‌ڵه‌دنی
  • له‌ یادی (11) شه‌هیدی بێتاوتنی شاری هه‌ولێری هۆلاكۆبه‌زێندا. . . ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی

15-11-2003

  •  ئافه‌رین سه‌رۆك و ده‌زگاراگه‌یاندنه‌كانی پارتی. . . كارزان عه‌لی

یادێك له‌ تێكۆشه‌ری سه‌ركرده‌و شاعیری هه‌ژاران جه‌میل ڕه‌نجبه‌ر

ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ 18-11-2003 كاتژمێر 8 به‌كاتی ناوه‌ندی ئه‌وروپا، هه‌ردوو ژوری پێشكه‌وتنخوازان و مه‌ڵبه‌ندی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان، له‌ یادی 23 ساڵه‌ی شه‌هید كردنی هاوڕێ جه‌میل ڕه‌نجبه‌ری سه‌ركرده‌دا، به‌ به‌ژداری مناڵه‌ ئازیزه‌كانی و براو هاوسه‌نگه‌ری مامۆستا سدیق گۆران و ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سایه‌تی سیاسی و هاوڕێیانی زیندان و پێشمه‌رگایه‌تی. وه‌ به‌ به‌ژداری هه‌ردوو هاوڕێی شه‌هید و ئه‌دیب و نوسه‌رو كه‌سایه‌تی سیاسی ناسراو حاجی مه‌مۆو مامۆستا پشكۆ نه‌جمه‌دین، شه‌وێكی ماته‌میمی ڕێكده‌خه‌ین، به‌ژداریتان جێگای شانازییه‌. شوێن ژوری. . . مه‌ڵبه‌ندی پێشمه‌رگه‌ دێریینه‌كان

شه‌ڕی كوردستان "ناوی كوژراوه‌كانی خه‌ڵكی سڤیلی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ نێوان ساڵه‌كانی 1979-1989" (به‌شی چواره‌م) ئاماده‌كردنی: س. ماكوان

  • بازرگانی به‌مه‌رگه‌وه‌. . . باله‌م پیاوه‌خۆش نه‌بین. . . ئه‌میری مام ڕه‌سول

14-11-2003

كوردستان تیڤی و كوردسات تاكه‌ی بێده‌نگده‌بن. . . كوردێكی ئاواره‌ 15 ساڵ له‌ ئۆردوگای ئاڵتاش ژیاوه‌

به‌شداریی به‌رچاوی ئه‌نجوومه‌نی ژنانی كورد" میدیا" له‌ مێزگردێكدا به‌ناونیشانی " ناسنامه‌ی من چی یه‌؟". . . ئاماده‌كردنی: جوان عومه‌ر

  •  

13-11-2003

شه‌ڕی كوردستان "ناوی كوژراوه‌كانی خه‌ڵكی سڤیلی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ نێوان ساڵه‌كانی 1979-1989" (به‌شی سێهه‌م) ئاماده‌كردنی: س. ماكوان

  • كۆبونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌. . . یه‌كشه‌ممه‌ 30-11 كاتژمێر 3 ی پاشنیوه‌ڕۆ، كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی ناوه‌ند هه‌یه‌. داوا له‌سه‌رجه‌م نوێنه‌ران ده‌كه‌ین ئیلتزام به‌م كۆبونه‌وه‌یه‌وه‌ بكه‌ن. له‌ كاتی خۆیدا ئاماده‌ بن. شوێن ژوری ناوه‌ندی چاك.
  •  

 (له‌ گۆشه‌نیگای جیاوازه‌وه‌) سێیه‌مین كتێبی (حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن) ه‌ كه‌ له‌م ده‌دوانزه‌ مانگه‌ی دوایدا بڵاوده‌بێته‌وه‌ و چواره‌مین كتێبێتی كه‌ له‌سویدیه‌وه‌ كردویه‌ به‌ كوردی. . . . كوردستان نێت

12-11-2003

 11-11-2003

شه‌ژی كوردستان "ناوی كوژراوه‌كانی خه‌ێكی سیچیلی ژۆژهه‌ێاتی كوردستان له‌ نپوان ساێه‌كانی 1979-1989" (به‌شی دووهه‌م) ئاماده‌كردنی: س. ماكوان

 10-11-2003

  • دڵمان ته‌قی، به‌سییه‌ تی فایل. . . . . !!!!. . . حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د ڕه‌سوڵ

9-11-2003

رۆژی 7-11-2003 له‌نووسینێكیی كورتدا وه‌ك كوردستان نێت، ناره‌زایی خۆمان به‌رامبه‌ر ئه‌و لێدوانانه‌ی بارزانی ده‌ربڕیبوو، كه‌له‌رۆژنامه‌ی (ده‌یلی نیوز) ی توركی له‌ رۆژی 5-11-2003 دا بڵاوكرابۆوه‌، و رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، وه‌ریگێڕابووه‌ سه‌ر زمانی كوردی و بڵاوی كردبۆوه‌. جێگای شانازییه‌، كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كی بوێرانه‌، له‌ڕێگای رۆژنامه‌ی (خه‌بات) زمانحالی خۆی، ناوه‌رۆكی ئه‌و لێدوانه‌ی ره‌دكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند ئه‌وه‌ی ده‌یلی نیوز بڵاویكردۆته‌وه‌، درۆ و ده‌له‌سه‌یه‌ و زۆر دووره‌ له‌ڕاستیه‌وه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ش به‌ سنگێكی فراوانه‌وه‌ داوای لێبوردن له‌ بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ین كه‌ به‌ناره‌وا، له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ناره‌زایمان به‌رامبه‌ریان ده‌ربڕیوه‌ و ته‌نانه‌ت راپرسیشمان له‌سه‌ر بڵاوكرده‌وه‌. ده‌رباره‌ی ئه‌و ناره‌زاییه‌شمان به‌رامبه‌ر تاڵه‌بانی، ئاواته‌ خوازین تاڵه‌بانی و یه‌كێتی نیشتمانیش ئه‌گه‌ر وانیه‌ بوێرانه‌ رۆژنامه‌ی (جه‌ماوه‌ر) به‌درۆ بخه‌نه‌وه‌ و رایبگه‌یه‌نن كه‌ تاڵه‌بانیش نه‌ی وتووه‌ كه‌ركوك شارێكی كوردی نیه‌ و نابێته‌ پایته‌ختی كوردستان و ئاڵای كوردستان (ره‌مزی) نه‌ته‌وه‌یی كوردستانه‌ و پیرۆزییه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌. تاكو ئه‌وكات به‌هه‌مان شێوه‌ داوای لێبووردن له‌وانیش بكه‌ین و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی كوردله‌ پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كاندا دابنێین. . . كوردستان نێت. . 9-11-2003.

شه‌ڕی كوردستان "ناوی كوژراوه‌كانی خه‌ڵكی سڤیلی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌نێوان ساڵانی 1979-1989" (به‌شی یه‌كه‌م) . . . ئاماده‌كردنی: س. ماكوان

8-11-2003

7-11-2003

ئێمه‌ وه‌كو كوردستان نێت تاكو سه‌ر ئێسقان دژی ئه‌و لێدوانه‌ی مه‌سعود به‌رزانی ین كه‌ده‌ڵی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ باكوری كوردستان به‌رابه‌ری (كاده‌ك) بزوتنه‌وه‌یه‌كی تیرۆریستییه‌. له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێین، تاكو ئێستا هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی عه‌رب (جورئه‌تی) ئه‌وه‌ی نه‌كردووه‌ به‌ئاشكرا به‌ فه‌له‌ستینیه‌كان بڵێت تیرۆریستن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ (فیعلی) كاری تیرۆریستانه‌ ده‌كه‌ن. بۆیه‌ دیسانه‌وه‌ ده‌ڵێین كورد پێویسته‌ هه‌وڵی دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بدات و سنوور بۆ ئه‌م لێدوانه‌ ژه‌هراویانه‌ دابنرێت. . . كوردستان نێت.

ئێمه‌ وه‌كو كوردستان نێت تاكو سه‌ر ئێسقان دژی ئه‌و لێدوانه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی ین كه‌ده‌ڵێ كه‌ركوك شارێكی كوردی نیه‌ و ناشبێته‌ پایته‌ختی كوردستانی فیدراڵ، ئه‌مه‌و ناره‌زایی خۆشمان به‌رمبه‌ر به‌وه‌ ده‌رده‌برین كه‌ سوكایه‌تی به‌ ئاڵای كوردستان ده‌كات و ده‌فه‌رموێت! ئاڵای كوردستان شتێكی ره‌مزی و شكلییه‌. له‌وڵامدا ده‌ڵێین ئاڵای كوردستان نیشانه‌ی شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تی كورده‌ و له‌ هه‌موو شته‌ پیرۆزه‌كان پیرۆزتره‌. و له‌و باوه‌ره‌داین كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ كوردیش وه‌ك هه‌موو میلله‌تانی جیهان هه‌وڵی دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بدات ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ش توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت هێڵی سوور بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ دابنێت، كه‌ به‌ لێدوانه‌ ژه‌هراوییه‌كانیان كورد به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌به‌ن. . . . . كوردستان نێت. . . تكایه‌ ئه‌گه‌ر دژی ئه‌و لێدوانه‌ی (تاله‌بانی) ت ئێره‌ كلیك بكه‌ و ده‌نگی خۆت بده‌.

شۆژشی به‌رد، سه‌رهه‌ێدانپكی نوپ له‌ باكوور. . . كاوه‌ ئه‌مین

6-11-2003

  • ڕیفراندۆم له‌ كۆڕێكی د. بورهان یاسیندا

سێشه‌ممه‌ 11-11 كاتژمێر 8 به‌كاتی ناوه‌ندی ئه‌وروپا ڕۆشنبیرو سیاسه‌تمه‌دار د. بورهان یاسین سمینارێك به‌ ناوی پرسی ڕیفراندۆم و چاره‌نوسی باشوری كوردستان له‌ پاڵتاك ڕێك ده‌خات. كه‌ هه‌ردوو ژوری پێشكه‌وتنخوازان و ئێره‌ ده‌نگی كوردستان ئاماده‌یان كردوه‌. سمیناره‌كه‌ له‌ ژوری ئێره‌ ده‌نگی كوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

5-11-2003

داوامان له‌ مامۆستایانی سه‌رپه‌رشتیاری كوردی كرد له‌په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك كه‌مامۆستامان بۆبنێرن بۆ په‌ك خستنی كاره‌كه‌مان چه‌ند مامۆستایه‌كی نه‌خوێندواریان بۆ ناردین كه‌ ئه‌ركیان گران كردین، پێتان سه‌یر نه‌بی كه‌ده‌لێم مامۆستای نه‌خوێنده‌وار به‌لی ئێمه‌ كه‌ بروانامه‌ی وانه‌ بێژیمان نیه‌ ناچارین له‌سه‌رداوای ئه‌ومامۆستایانه‌ دوای وانه‌ وتنه‌وه‌ به‌قوتابیان وانه‌ به‌وانیش بلێنه‌وه‌ به‌قه‌ولی خۆیان دیراسه‌یان كوردی نه‌بوه‌ بۆیه‌ نازانن دێرێك له‌ خوێندنه‌وه‌ی كوردی پۆلی دووه‌می سه‌ره‌تایی بخوێننه‌وه‌؟‍‍‍‍‍

·               له‌ زانكۆی سه‌لاحه‌دین. . . خوێندنی باڵا هه‌تك ده‌كرێت.  .  كامه‌ران مه‌نتك

·               ته‌ڕ ته‌ڕ نه‌باشه‌. . . به‌شی یه‌كه‌م. . . نه‌ورۆز

4-11-2003

به‌گوێره‌ی هه‌والێك كه‌ رۆژنامه‌ی (جه‌ماوه‌ر) بڵاویكردۆته‌وه‌، به‌رێز قادر عه‌زیز سكرتێری گشتی حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، له‌نێوان شوێنی حه‌وانه‌وه‌یه‌وه‌ و فرۆكه‌خانه‌، له‌ ئوردن چاره‌نووسی نادیاره‌، و كه‌س نازانێ چی به‌سه‌رهاتووه‌. ئێمه‌ش وه‌ك كوردستان نێت كه‌وتینه‌ سۆراغی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ و توانیمان زانیاری به‌ده‌ست بهێنین كه‌ به‌رێز عه‌زیز خۆشبه‌ختانه‌ سه‌لامه‌ته‌ و ئێستا له‌ شاری له‌نده‌نه‌. . . كوردستان نێت. . 4-11-2003

تیرۆركردنی رۆژنامه‌ نووس ئه‌حمه‌دشه‌وكه‌ت مه‌حكوم ده‌كه‌ین.

رۆژی 28/10/2003، رۆژنامه‌نوسی كورد (ئه‌حمه‌د شه‌وكه‌ت) ی سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی (بلا اتجاه‌) له‌شاری موسل تیرۆركرا. سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان له‌و رانگه‌یه‌وه‌ كه‌ هه‌میشه‌ دژی تیرۆر و ره‌شه‌كوژی بووه‌، به‌توندی تیرۆركردنی ئه‌حمه‌د شه‌وكه‌ت ئیدانه‌ ده‌كات و داوا له‌ده‌زگابه‌رپرسه‌كان ده‌كات تیرۆر كاره‌كان بدۆزێته‌وه‌ و بیانداته‌ته‌دادگا. . . . ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان. . 1/11/2003هه‌ولێر

  •  گفتوگۆیه‌ك له‌ نێوان دووفایلچی!. . . كه‌یهان عه‌زیز
  •  
  • نووزه‌ یان نووسـه‌ر؟!. . . حه‌سه‌ن سه‌ید باقی

3-11-2003

·            شته‌كه‌ عاممه‌یه‌!. . . هاوڕێ باخه‌وان

  • ژووانپك له‌ ژپر ساباتی هپشووه‌كانی عه‌شقدا. . . كۆژپكی شیعری كه‌ تیایدا ئه‌م شاعیرانه‌ شیعری خۆیان پپشكه‌ش ده‌كه‌ن، شیعره‌كانیان گوزاره‌ له‌ دۆخه‌كانی ژیانی ژن ده‌كات. نه‌زه‌ند به‌گیخانی، شپركۆ بپكه‌س، مه‌هاباد قه‌ره‌داغی

2-11-2003

دوێنێ شه‌و 1-11-2003 به‌ڕپز تاهیر حه‌سه‌ن ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سیاسی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری عێراق، له‌ پاڵتالك له‌ ژووری پێشكه‌وتنخوازان، له‌ سمیناره‌كه‌یدا كه‌ بۆی ئاماده‌كرابوو، رایگه‌یاند: حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری ئێراق خه‌ریكی خۆئاماده‌كردنه‌ بۆ دروستكردنی هێزی چه‌كداری له‌ ئێراقدا و بڕیاریان داوه‌ چیدی قبوڵی ئه‌وه‌ نه‌كه‌ن كه‌ هیچ هێزێكی تر رَێگه‌یان پێبگرێت. وه‌ رایشیگه‌یاند كه‌ ئه‌وان له‌مه‌وپاش ئه‌وه‌ی گولله‌یه‌كیان پێوه‌بنێت، ئه‌مان قازیفه‌ی پێوه‌ده‌نێن. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ جه‌ماعه‌تی موقته‌زا سه‌در هه‌ندێ له‌ هاوڕێیانی ئه‌مانیان گرتووه‌ و ڕه‌وانه‌ی شاری دیوانیه‌ یان كردوون، ئه‌مانیش له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌دا جه‌ماعه‌تی ناوبراویان ئاگاداركردۆته‌وه‌، ئه‌گه‌ر هاوڕێكانیان ئازاد نه‌كه‌ن، ئه‌مانیش هه‌رچی مزگه‌وتی ئه‌وان له‌كه‌ركوك دا هه‌یه‌، ده‌یسوتێنن. ئه‌مانه‌و باسی له‌وه‌ش كرد كه‌ حككع ئێستا له‌ خه‌باتێكی به‌رده‌وامدایه‌ له‌ هه‌وڵی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌ به‌ دانیشتوانی ئێراق، به‌تایبه‌تی شاری كه‌ركوك، كه‌ له‌ زۆربه‌ی گه‌ره‌كه‌كانی ئه‌مشاره‌دا كادێرانی ئه‌مان سه‌رپه‌رشتی شورای گه‌ره‌كه‌كان ده‌كه‌ن و غاز و خوارده‌مه‌نی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا دابه‌ش ده‌كه‌ن و له‌هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی كارن بۆ بێكاره‌كان. . . كوردستان نێت.

 1-11-2003

 

 

بانگه‌وازێك بۆ رای گشتی سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامگه‌یاندنی چالاكی له‌ پێناوی دیاریكردنی چاره‌نووسی كچانی ئه‌نفالكراوی فرۆشراو به‌ یانه‌كانی شه‌وان و سه‌ماگه‌كانی وڵاتی میسر. . . . ئه‌گه‌ر تۆش ده‌خوازیت ده‌توانیت ببیته‌ هاریكار.  

ده‌وڵه‌تی كوردیمان ده‌وێت. . . ئه‌گه‌ر تۆش ده‌ته‌وێ ده‌نگ بده‌

 


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.