كوردستانی نوێ ئه‌ڵێی هه‌نگوینی له كلۆره‌داردا دۆزیوه‌ته‌وه
ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ ی ڕێكه‌وتی 7/11/2003 دا بابه‌تێكی به‌كوردی كراوی بێتامی له‌ژێر ناوونیشانی ( مه‌سعود بارزانی بۆ TDN به‌خوێن قوربانیمان داوه له پێناو به‌ستهێنانی متمانه‌ی توركیا ) خۆشبه‌ختانه توركی نازانم و ناشمه‌وێ فێری ببم ، به‌ڵام دڵنیام كه سه‌ردێڕی هه‌واڵه كه به‌م شێوه‌یه‌نیه كه كوردستانی نوێ بڵاوی كردۆته‌وه . خۆشی له گه‌لی كوردوخۆشی له‌خۆت پارتی ، به‌ڕاستی هاوپه‌یمانیه‌تی هه‌ر له( ی ن ك) دێیت .
من به‌شبه‌حاڵی خۆم بیركردنه‌وه‌ی براده‌رانی نووسه‌ر له ( ك . ن ) دا وه‌ك بیركردنه‌وه‌ی تور‌كان دێته پێش چاوم كه‌ده‌ڵێن له ئه‌رجه‌نتینیش ده‌وڵه‌تی كوردی دابمه‌زرێ ئێمه ده‌چین ده‌یڕوخێنین. ئه‌م هاوپه‌یمانه‌ی خۆشمان به‌هه‌مان شێوه كون و كه‌له‌به‌ری دنیا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی شتێك له‌سه‌ر پارتی بدۆزنه‌وه و بڵێن ئه‌ها ئه‌وه‌تا پارتی وای كرد و واچوو .
باشه ئاخر ئه‌و هاوپه‌یمانه خۆشه‌ویسته بۆچی میكرۆسكۆبه‌كه‌ی خۆی له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌كانی تورك ، دوژمنی سه‌ر سه‌ختی گه‌لی كورد فۆكه‌سكردووه هه‌رچی ئه‌و بیڵێ و بینووسێ به‌ڕاستی ده‌زانێ و به‌خێرایی تیشك بۆمان ئه‌كاته‌وه به‌كوردی . من له براده‌رانی ڕۆژنامه‌ی ئازیزی كوردستانی نوێ ده‌پرسم .
كه‌ی ڕۆژنامه‌كانی تورك شتێكی چاك و ڕاستیان له‌سه‌ر كورد نووسیوه؟؟؟؟!!!! .
هه‌ردی عه‌ول
نه‌ریج