به‌رده‌وامی زیندوێتی نامه‌كه‌ی شه‌ڕه‌فخان (1) ئیبڕاهیم مه‌لازاده ـــ هۆڵه‌ندا
هه‌نوكه‌ش له سه‌رگه‌رمی بیركردنه‌وه‌ما له بارودۆخی ئاڵۆز‌و ناله‌باری گه‌له‌كه‌مان زه‌ینم بۆ ئه‌و شه‌ڕه‌شمشێرو ململانێیه‌ی سه‌ر لاپه‌ڕه كش‌و ماته‌كانی شه‌ڕه‌فنامه ده‌چێت‌ووه‌ك شریتێكی سینه‌مایی به‌ده‌ر له هه‌ندێك سوارچاك، سوارخراپه‌كان له‌به‌رچاوما بازبازێنێ ده‌كه‌ن‌وسمێڵه قیت‌و گیڤه‌كانیان باده‌ده‌ن‌و دیارترین سیما‌و سیفه‌تی زۆرێك له‌و جه‌نگاوه‌رانه ساده‌یی‌و ساویلكه‌یی‌و هه‌ڵچونی خێرا‌و خۆ به بلیمه‌ت زانی‌و سه‌ركرده‌ی تاكه.
ده‌پرسم خۆ ئه‌گه‌ر شه‌ڕه‌فخانی مه‌زن ناوی جه‌نگاوه‌ر بوایه زۆر له جێترو به جێتر ده‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی نامه هه‌میشه زیندوه‌كه‌یشی بووبایه به جه‌نگاوه‌ر نامه. شه‌ڕه‌فخان به مه‌به‌ست یا بێ مه‌به‌ست جۆره نامه‌یه‌كی زیندووی وای له دوای خۆی جێهێشتووه كه واقیعی ئه‌مڕۆی ململانێی سیاسی‌و ڕۆشنبیریمان به مووش جیاوازی نه‌بێ له واقیعی ئه‌وكات، بێجگه له جیاوازی كه‌سه‌كان‌و جیاوازی ناو‌و سیما‌و له‌وانه‌شه جۆرێك له جیاوازی جل‌و به‌رگ. ئه‌گینا ئه‌وه شه‌ڕه‌فنامه پێمان ده‌ڵێ: پێشینانتان ئاوابوون، دووبه‌ره‌كی‌و پلان له دژی یه‌كتر نانه‌وه‌و یه‌كتر قبووڵ نه‌كردن‌و مل كه‌چ نه‌كردن بۆ یه‌كتری تا ئاستی یه‌كتر كوشتن‌و هه‌ڵگیرسا‌نی شه‌ڕی بێ ئامان له دژی یه‌كتر، شه‌ڕێك كه ته‌ڕو وشك بسوتێنێ‌و هه‌رچی ده‌رفه‌تی كه‌م‌و زۆر له ئارادا هه‌بن گۆڕه‌وشاری بكه‌ن‌و تۆڵه‌ی ڕق‌وقین‌دارو شاخ‌دار هه‌موو تایبه‌تیه‌كانی كۆمه‌ڵگای شپرزه‌و له بار یه‌كچومان بگرێته‌وه، پێمان ده‌ڵێ: ئه‌مه قه‌ده‌ری ئه‌به‌دی ئێوه‌یه كه له دووبه‌ره‌كی‌و خۆخۆریدا بژیێن، ئه‌مه ڕوخسارێكی دزێوی دیاره له نێوچاوانی مێژووی میلله‌تێك كه 600 ساڵ به‌ر له زایین تێكشكاوه‌و تا ئه‌و ساته وه‌ختانه‌ش هه‌ڵپه‌ی تێكشكانیه‌تی‌و سه‌ڵه‌وات له كه‌مه سۆزێكی داگیركه‌ر ده‌دات، به‌ڵام براكه‌ی ئه‌گه‌ر به ساڵ‌و مانگ له پشتی بكات‌و خزمه‌تی بگات پێ‌ی ده‌ڵێ ده‌گ پشتت شكێ بۆ به توندی دام ده‌نێ‌ی.
شه‌ڕه‌فخانی مه‌زن به مه‌به‌ست یا بێ مه‌به‌ست بارودۆخێكمان بۆ ده‌گوازێته‌وه كه ببڕای ببڕای سه‌روه‌رێتی تیادا نابینین جگه له له‌و سه‌روه‌ریه ناشیرین‌و دزێوه نه‌بێ كه ئه‌میرو ئاغا‌و ده‌ره‌به‌گه زۆر‌و زه‌وه‌نده‌كانی مێژوومان له‌سه‌ر حیساب‌و خۆشگوزه‌رانی میلله‌ته‌كه‌یان پێكیان وه‌نابوو ئه‌قڵی گه‌وره‌و مه‌زنیان ئه‌و دیوی ماڵی خۆیانی بڕ نه‌كردووه، پاڵه‌وانێتی زۆربه‌یان ده‌ست گرتنه به‌سه‌ر خێڵ‌و ماڵ‌و موڵكی یه‌كتر، نه‌ك خوانه‌خواسته بۆ یه‌كخستنه‌وه‌و یه‌كپارچه‌یی وڵاته‌كه‌یا‌ن بووبێ، سه‌روه‌ری میلله‌ته‌كه‌یان مسۆگه‌ر بكه‌ن، به‌ڵكو بۆ تۆڵه كردنه‌وه‌و زه‌لیل‌و چه‌توون كردنی خێڵ‌و به‌ره‌و تایه‌فه‌كا‌نی تر‌و سڕینه‌وه‌یان.
جه‌نگاوه‌رنامه‌كه‌ی مامه شه‌ڕه‌فخان ئه‌و ڕه‌گ‌و ڕیشه دزێوه ناشیرینانه‌مان پیشان ده‌دات كه تا ئه‌مڕۆش ڕیشه‌دارن‌و ئه‌و هه‌موو زه‌مه‌نه نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌ری شیاو‌و شایسته بۆ ئه‌و كرمێ بوونه بدۆزێته‌وه. ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌ساده‌یی ئاوڕێك له واقیعی ئه‌و میلله‌ته بده‌ینه‌وه، مرۆڤ داماوو حه‌په‌ساو ده‌كات، میلله‌تێك ملیۆنه‌ها مرۆڤ پێك بێنێ‌و وڵاتێكی مێژوویی‌و هه‌میشه‌یی هه‌بێ‌و تا هه‌نووكه‌ش له‌سه‌ری بژیێ، ده‌سبه‌رداری ئاوی سازگاری خۆی ببێ لێ نه‌توانێ ده‌سبه‌رداری ئاوی سوێری داگیركه‌ران ببێ، بتوانێ مل بۆ سه‌ری پڕ له ڕق‌و قین‌و ناحه‌زی میلله‌ته‌كه‌ی شۆڕ بكات لێ نه‌توانێ برایانه له‌گه‌ڵ براو هاونه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵبكات‌و گرێكوێره‌كانی چاره‌سه‌ر بكات، ناڵێم ملی بۆ كه‌چ بكات لێ چاره‌سه‌رێ گرێ كوێره‌كان بكه‌ن‌و به‌یه‌كه‌وه‌و برایانه دابه‌زنه گۆڕه‌پان‌و هه‌ر ڕۆژه‌و چیڕۆكێكی دزێوی ناته‌باییمان بۆ نه‌خوێننه‌وه. ناڵێم با یه‌ك بگرن‌و ببن به یه‌ك‌و یه‌كێك ببێ به نۆكه‌ری ئه‌وی دی، ده‌ڵێم با جیاوازیش بن‌و بیر‌و بۆچوونی جیاوازیشیان ببێ لێ وه‌كو هه‌مو گه‌لانی پێشكه‌وتووی دونیا هاوكار بن‌و دنه به دوژمن نه‌ده‌ن له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ویستی ئه‌وی دی. له دونیای پێشكه‌وتوودا ده‌وڵه‌تان هه‌ڵپه‌ی یه‌كگرتن‌و هاوكاری كردنی یه‌كتریانه، له كاوله ماڵی كورددا دابه‌شبوه‌كه‌شیان لێ دابه‌شكردین‌و ئاماده‌نین برینه‌كانیش تیمارو سارێژ بكه‌نه‌وه.
ئه‌م ئاكارو ڕه‌فتاره دزێوه ڕه‌گ‌و ڕیشه‌ی له ناخی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری مرۆڤی كورد داڕشتووه‌و درێژیش ده‌بێته‌وه بۆ سه‌ده‌ها ساڵ به‌ر له ئێستا، له‌به‌ر ئه‌وه حه‌قی خۆیانه به‌رگری له‌و ڕه‌فتاره ته‌پیوه‌ی پێشینان بكه‌ن‌و بیكه‌ن به هه‌وێنی هه‌موو شته جوانه‌كانی ڕابردوومان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێكمان وێڕای وڵاتیش پارچه پارچه‌و ته‌فرو تونا بێ، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌ربچێ ئه‌وا عیسا له ئاسمان دێته خوارو مه‌هدیش له بیره‌كه‌ی دێته ده‌ر (2) بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌یه‌ك بۆ هه‌موو ئه‌و گیروگرفت‌و گرێ كوێرانه‌ی مرۆڤایه‌تی دابنێن‌و سه‌ڵاحه‌ددین ئاسا جارێكی تریش قودس بۆ ئه‌وانی دی ڕزگار بكه‌ن.
شه‌ره‌فخان ئه‌گه‌ر ئه‌و نامه‌یه‌ی بۆمان به جێ نه‌هێڵابا ئه‌وا نه‌مان ده‌زانی پێشینانمان تا ئه‌و ئاسته بۆ بێگانه خۆبه‌خت كار بوون‌و خۆبه‌ختكاری ئه‌مڕۆی تاكه‌كانی كوردمان بۆ ناحه‌زو داگیركه‌ران به سه‌یرو سه‌مه‌ره ده‌زانی،
ئه‌وه نیه هه‌ندێك هێندێكی تر به ته‌رۆریست، یا یه‌كتر به جاش‌و كۆنه‌په‌رست ده‌زانن، یا هه‌ر جۆره ناو‌و ناتۆره‌یه‌كی تری دزێو‌و ناشیرین بۆ یه‌كتر ده‌دۆزنه‌وه بێ ئه‌وه‌ی جیاوازیه‌كانی یه‌كتر بۆ جیاوازی له بیر‌و ڕاو تێڕوانینیان بۆ مه‌سه‌له‌كان بۆ حاڵه‌تێكی ئاسایی بگێڕنه‌وه‌و له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن‌و یه‌كتر به‌هێز بكه‌ن‌و سوود له‌و جیاوازیانه ببینن. ئه‌وه نیه خاوه‌ن فایلمان هه‌ن‌و بۆ ساتێكیش ته‌ریق نابنه‌وه‌و میلله‌تیش كه خاوه‌ن بڕیاری كۆتاییه نقه‌ی لێوه نایه‌ت.
ئه‌وه نیه ڕۆژ تا ئێواره ڕۆشنبیران له ناو خۆیاندا شه‌ڕه جنێویانه‌و مرۆڤ پێ‌ی شه‌رمه دابه‌زێته ناو سایت‌و هه‌ندێ ڕۆژنامه‌و چاپه‌مه‌نی كوردی، خۆ ئه‌وان سه‌ر به حیزب‌و چی‌و چی نین، جگه له كوردبوونیان! ئه‌وه نیه نه‌ك هه‌ر سیاسیه‌كانمان به‌ڵكو ڕۆشنبیره‌كانیشمان ناتوانن له پێناو هاوچاره‌نوسی‌و بارودۆخی ناسكی میلله‌ته‌كه‌یان ده‌ست بخه‌نه ده‌ستی یه‌كترو قۆناغی سیاسیه‌كان ئه‌گه‌ر چۆڵیش نه‌كه‌ن ئاگر خۆش نه‌كه‌ن بۆ زیاتر ڕیسوابوون‌و ناشیرین بوون.
ئه‌وه ئێمه نین واین، ئه‌وه ئه‌و مێژووه پڕ قه‌ده‌ره‌یه كه فێرمان ده‌كات، میلله‌ته‌كه‌مان به قوربانی بیر‌و باوه‌ڕی خوازراو‌و هێنراو له ده‌ره‌وه‌ی سنوور بكه‌ین. مناڵی چاوگه‌شی خۆمان بكه‌ین به به‌رخی نێر بۆ عه‌به‌سیه‌ت‌و بۆ خۆمان‌و به‌ده‌ستی خۆمان ماڵی خۆمانیان پێ كاول بكه‌ین، له جیاتی فێریان بكه‌ین چۆن به‌رگری له سنووره‌كانمان بكه‌ن‌و كه‌ڕامه‌تی كچ‌و پیرو مناڵه ئه‌نفال كراو‌و فرۆشراوه‌كانمان بۆ بگێڕنه‌وه، فێریان ده‌كه‌ین چۆن ئاغا په‌رست‌و حیزب په‌رست‌و ئایدیۆلۆژیا په‌رست بن. ئه‌وه ئێمه‌ین خۆزگه ده‌خوازین ئه‌سیرو ئه‌نفال كراوه‌كانمان كوێتی بوان (3) به‌ڵكو قه‌ده‌ر هاوخه‌میان ده‌بوو یه‌كێك ده‌بوو ئاسه‌واریان بزر نه‌كات. ئه‌وه ئێمه‌ین ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتوو بۆ خه‌ڵكی داده‌نێین‌و ناشتوانین ده‌وڵه‌تۆچكه تۆزوبایه‌كانمان یه‌كخه‌ینه‌وه چیتر قه‌شمه‌رجاری ناحه‌زان نه‌بین، ئه‌وه سیاسی‌و ڕۆشنبیرانی میلله‌تی كوردن ده‌ست له‌ناو ده‌ست هه‌موو دونیایان له زه‌واق ناوه‌و به دوای كه‌ڕامه‌تی ونبوو ڕژاوی مرۆڤی كورددا ده‌گه‌ڕێن‌و هه‌وڵی گێڕانه‌وه‌ی ئیعتیبار بۆ وڵات‌و نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌ده‌ن. نه‌خێر ئه‌وه ڕه‌گ‌و ڕیشه‌ی پڕ نه‌فره‌تی مێژووه‌كه‌مانه‌و تا هه‌تایه به دوامانه‌وه‌یه.
(1) لێره‌دا به هیچ جۆرێك مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه شه‌ڕه‌فنامه به خراپ بزانم یا ڕه‌خنه‌ی لێبگرم، مه‌به‌ستم ته‌نها خستنه ڕووی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی دووبه‌ره‌كی‌و په‌نا بردنی هه‌ندێ له ئه‌میرزاده‌و ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستی كورد بووه كه له دژی یه‌كتر په‌نایان بۆ دوژمنان بردووه شه‌ڕه‌فنامه‌ش زۆر به ڕاشكاوی ده‌یخاته ڕوو باسی لێوه ده‌كات.
(2) ئاماژه‌یه بۆ كۆپله شیعرێكی مه‌لای گه‌وره‌ی كۆیه كه ده‌ڵێ:
عیسا له ئاسمان، مه‌هدی له ناو بیر، نه ئه‌و دێته خوار نه ئه‌و دێته ده‌ر یاران چ ته‌گبیر.
(3) ده‌ستم دامێنتان با ئانفال كراوه‌كانمان به كوێتی ناو نوس بكه‌ین، نوسینی به‌ڕێز سالار سۆفیــــــی. له كوردوستان نێت.