بن لادن و كه‌وشه‌كانی .... هةردى عةول

 

18-11-2003 00:20

 

نۆكه‌رایه‌تی كردن و بێگانه‌ په‌رستی له‌لای مامۆستا مه‌لا كرێكار بووه به خوا په‌رستی، من به‌ش به‌حاڵی خۆم به‌ دوو وته‌ی مامۆستا مه‌لا كرێكار موعجیبم كه درووست ته‌عبیر له شه‌خسیه‌تی ئه‌و پیاوه ده‌كه‌ن.

یه‌كێكیان ئه‌وه یه ئه‌و به‌ڕێزه كاتی خۆی ووتی :

له ساڵی 88 دا كاتێك كه هه‌ڵه‌بجه‌كیمیا بارانكرا له‌لایه‌ن ڕژێمی سه‌ددامه‌وه، به‌ڕێز مه‌لاكرێكار به‌ووته‌ی خۆی چووه بۆ خزمه‌ت ئوسامه بن لادن له‌ئه‌فغانستان و به‌و هیوایه‌ی سۆزی بن لادن كێش بكات بۆ ئه‌و كاره‌ساته جه‌رگ بڕه‌ی كوردان وبه‌ڵكو یارمه‌تیه‌كی لێقه‌وماوو بێ باوكه‌كانی ئه‌و كاره‌ساته مرۆیی یه بدات، هه‌رچه‌ند به‌رێز مه‌لا كرێكار نه‌یتوانیوه به‌حزووری بن لادن شاد بێ، به‌ڵام له لایه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی نزیكی بن لادنه‌وه پێی ڕاگه‌یه‌نراوه كه ته‌نانه‌ت یه‌ك فلسیش یارمه‌تی نادات به‌كورد. به‌ڵكو سه‌ركۆنه‌ی مامۆستا كرێكاریش كراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گه‌لی كورد دژایه‌تی سه‌دام ئه‌كه‌ن، هه‌قه له‌وه خراپتریان لێ بكرێ. ئه‌مه‌ پوخته‌ی یه‌كێك له قسه‌كانی ئه‌و به‌ڕێزه‌ بوو.

ئه‌وه‌ی تریشیان هی دوو ڕۆژ له‌مه‌و پێشه كه‌ده‌ڵێ :

 (سه‌رم له‌ئاستی كه‌وشه‌كانی بن لادن دایه، سه‌ری جه‌لال تاڵه‌بانیش له‌ ئاستی كه‌وشه‌كانی من دایه. . . . وته‌ی به‌رێز مامۆستا كرێكار) .

پێشه‌كی ئه‌م قسه‌یه هی پیاوی ئاقڵ نیه چونكه خوای گه‌وره ئه‌م دنیا پان و به‌رینه‌ی له‌به‌ر خاتری ئینسان دروستكردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئازادی و سه‌رفرازی تیایدا بژیت نه‌ك ئه‌و كه‌لله‌یه‌ی كه‌بیری پێ ده‌كاته‌وه له‌ئاستی كه‌وش و پێڵاوی ئینسانێكی تردا بێت، جا ئه‌و ئینسانه هه‌ر كه‌سێك بێت و له هه‌ر پله‌و پایه‌یه‌كی دینی و دنیایی دا بێت.

 ئه‌رێ برایان به‌خۆڕایی ده‌ڵێم ئه‌و كابرایه ملشۆڕی لێ بووه به‌خوا په‌رستی ؟.

 دوای ئه‌وه‌ش مامۆستا كرێكار بۆ له خۆیه‌وه خۆی كرد به ڕیش سپی و محامی بۆ به‌ڕێز

 مام جه‌لال وله جیاتی ئه‌و ته‌سریح ئه‌دا.

ئێمه‌ی كورد به‌شی یه‌كه‌می قسه‌كه‌یمان سه‌د ده‌ر سه‌د قبوڵه، چونكه ئه‌وه خودی خۆیه‌تی ئه‌و بڕیاره‌ی داوه كه‌ئاوها سه‌یری خۆی بكات. پاشان مامۆستا ئه‌وه خۆیه‌تی تازه به تازه هه‌ست به‌وه ده‌كات كه له‌و ئاسته‌دایه، ئێمه‌ی كوردی زۆر ده‌مێكه‌ ده‌زانین كه كه‌لله‌ی به‌رێزیان له‌ ئاسته دایه، ئیتر بۆچی به‌خۆڕایی لێمان كه‌وتویته‌ته شاخ و هاوار هاوارته ده‌ڵێی من ئاقڵم. یه‌عنی جه‌نابتان ئه‌تانه‌وێ جیهانێك له كوردستان دروست بكه‌ن كه به‌رزی سه‌ری خه‌ڵكه‌كه‌ی له ئاست كه‌وشه‌كانی بن لادن دا بێت ؟.

هه‌زار ڕه‌حمه‌ت له گۆڕت مه‌لا محه‌مه‌ی كۆیی كه ده‌فه‌رمووێ:

به‌ڕیش بۆزو پرچی پڕ له ئه‌سپێ

 بناغه‌ی ئیشی كوردان چۆن ده‌چه‌سپێ ؟! ن.

.

كوڕه‌كه‌ی عه‌ول

نه‌رویج

 

Hit Counter ميوان ئةم بابةتةي خوصندؤتةوة