گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست له‌سه‌ر دووڕێیانی چاره‌نووس ... كه‌ماڵ گروێسی

 

14-11-2003 00:14

به‌ پێی به‌ڵگه‌مێژووییه‌ سه‌لمێنراوه‌كان ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست یه‌كێك له ‌هه‌وه‌ڵین مزڵگه‌كانی گیرسانه‌وه ‌و نیشته‌جێ بوونی مرۆڤ بووه‌. یه‌كه‌م جار له‌و مه‌ڵبه‌نده‌ مرۆڤ ئاژه‌ڵی كێوی ده‌سته‌مۆ كردووه‌ و هه‌ر له‌وێنده‌رێش دانه‌وێڵه‌ی چاندووه‌.
دوای ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه‌ و دۆزینه‌وه‌ی شێوازێكی دیكه‌ی ژیان جگه‌ له‌ راو، ئه‌م مه‌ڵبه‌نده‌ی كردۆته‌ لانكی شارستانییه‌ت و شارستانییه‌ته‌ مه‌زنه‌كانی وه‌ك میسر، سۆمه‌ر، ئاشور و ماد، له‌م مه‌ڵبه‌نده ‌ژیاون و گه‌شه‌یان كردووه‌. هه‌روه‌ها ئه‌م مه‌ڵبه‌نده‌ شوێنی سه‌رهه‌ڵدانی دینه‌كانی زه‌رده‌شتی، یه‌هوودی، مه‌سیحی و ئیسلام بووه‌.

بێگومان له‌ ره‌وتی زه‌ماندا ئه‌م ناوچه‌ به‌پیت و به‌ره‌كه‌ته‌ ده‌ستاوده‌ستی زۆر كردووه‌ و زۆر ده‌سه‌ڵاتی جۆراوجۆری به‌خۆیه‌وه‌ دیوه‌، كه‌ هێندێكیان جێگیربوون و به‌شێكیشیان توواونه‌وه‌ و تێدا چوون.
ئه‌وه‌ی راستی بێ ئه‌م مه‌ڵبه‌نده ‌و گه‌لانی نیشته‌جێی وێ تا راده‌یه‌ك ده‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕ و كه‌له‌پووری نامۆ و جۆراوجۆر راهاتوون و پێشینه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ كه‌ ده‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی زه‌مان خۆیان ده‌گه‌ڵ بیروباوه‌ره‌ نوێیه‌كان رێكخه‌ن و به‌ ئه‌سپایی و به‌ پێی توانایی و بڕستیان رێ بۆ جێگیر بوونی دیارده ‌نوێیه‌كان خۆش كه‌ن.

هه‌رچه‌ند ره‌وته‌كه‌ هێندێك خاو و له‌سه‌ره‌خۆش بێ به‌ڵام جێگیربوونی خاترجه‌مه‌. بۆ وێنه‌ زه‌مانێك دینی زه‌رده‌شتی دینی باڵاده‌ستی ناوچه‌كه‌ بوو، به‌ڵام دواتر شوێنی خۆی دا به‌ ئیسلامی عه‌ره‌ب و به‌ره‌ به‌ره‌ دینی زه‌رده‌شتی تۆزی فه‌رامۆشی لێنیشت، دیاره‌ زه‌بروزه‌نگی ئیسلام و تێپه‌رینی كاتیش هۆكارێكی گرینگ بوون بۆ كزولاواز بوونی زه‌رده‌شتی، دیاره‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ش دینی زه‌رده‌شت ئێستاش له‌ ناوچه‌كه ‌و جیهانیش دا لایه‌نگرو هۆگری هه‌یه‌.
سه‌باره‌ت به‌ هاتنی نه‌ته‌وه‌ جۆراوجۆره‌كانیش ده‌توانین ئاماژه‌ به‌ هێرشی توركه‌ ره‌گه‌ز مه‌غوله‌كان له‌ ژێر سه‌ركردایه‌تی هۆلاكۆ و چه‌نگیزخان بكه‌ین كه‌ له‌ سنووره‌كانی هیند و چینه‌وه‌، له‌ دوو شه‌پۆلی جیاوازدا نزیكه‌ی نۆسه‌د تا هه‌زاروسه‌د ساڵ له‌وه‌ پێش هاتنه‌ مه‌ڵبه‌نده‌كه‌. ئه‌م توركانه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جگه‌ له‌ كولتووری مرۆڤكوژی و تاڵان و راو و ڕووت كولتووری دیكه‌یان نه‌بوو، داب و نه‌ریتی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده‌ شوێنی له‌سه‌ر دانان و كه‌وی كران و هێوڕ بوونه‌وه‌ و فێری ژیانی شارستانی و نیشته‌جێ بوون كران و دینی ئیسلامیشیان وه‌ك ئاینی خۆیان قه‌بوڵ كرد و پێنج سه‌د ساڵیش ته‌نانه‌ت بوونه‌ خه‌لیفه‌ی موسوڵمانانی جیهان.

عه‌ره‌به‌كانیش دوای ئه‌وه‌ی محه‌مه‌دی كوری عه‌بدوڵای قوره‌یشی ئیسلامی بۆ هێنان، دوای ماوه‌یه‌ك لاساری و رانه‌هاتن، سه‌ره‌نجام ملیان وه‌به‌ر نیری ئیسلام داو و كاتێك دیتیان به‌و ئامرازه‌ نوێیه‌ ده‌سكه‌وتی باشتریان ده‌بێ، ملیان له‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی ئیسلامی عه‌ره‌بی نا و وه‌ك زه‌رده‌واڵه‌ی هاروژاو به‌ مه‌ڵبه‌نده‌كه‌دا بڵاو بوونه‌وه ‌و هه‌موو ناوچه‌كه‌یان داگیر كرد و ئیسلامی خالیسی محه‌مه‌دی یان به‌ زه‌بری شمشێر به‌ سه‌ر گه‌لانی ناوچه‌كه‌دا سه‌پاند.

دیاره‌ كورد به‌ هۆی هه‌ڵكه‌وتی مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی له‌زنجیره‌ چیای زاگرۆس و خۆڕاگری گه‌له‌كه‌ی دره‌نگتر له‌ گه‌لانی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌ ئیسلامی به‌سه‌ردا سه‌پا. ئه‌وانه‌ی كوردستانیان دیوه‌ بێشك له‌سه‌ر گرد و ته‌پۆلكه ‌و شاخه‌كانی، چاویان به‌ شوێنی وا كه‌وتووه‌ كه‌ پێیان ده‌ڵێن: قیسن، چاك و مه‌رقه‌د. كه‌متر گرد، چیا، شاخ و ته‌پۆڵكه‌ هه‌یه‌ یه‌ك دوو چاك و پیری لێ نه‌بێ، ئه‌وانه‌ش كاتێك مێژووه‌كه‌یان ده‌خوێنیه‌وه‌ بۆت ده‌ر ده‌كه‌وێ كه‌ ئه‌م ئیمامزاده‌ و پیاوچاكانه‌ هه‌ر ئه‌و عه‌ره‌به‌ پیاو كوژانه‌ بوون كه‌ سه‌رده‌مانێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌ب و بڵاو كردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی محه‌مه‌دی كوری عه‌به‌ عه‌ره‌ب هاتوونه‌ ناوچه‌كه ‌و به‌ ده‌ست نیشتمانپه‌روه‌رانی كورد سه‌كه‌ت كراون. دیاره‌ عه‌ره‌ب مافی خۆی بووه ‌و هه‌یه‌ كه‌ شانازی به‌ ئیسلامه‌وه‌ بكا چونكه‌ ئه‌و عه‌ره‌به‌ی له‌ لمی بیابان و دڕوی وشتر خۆره ‌و وشتر، چیدی نه‌دیبوو له‌ ناكاو ببووه‌ خاوه‌نی به‌هه‌شتی سه‌ر زه‌وی، ئه‌و به‌هه‌شته‌ی به‌ پێی قسه‌كانی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان ده‌بوو چه‌رمه‌سه‌ری و كوێره‌وه‌ری ببینن و جینایه‌تی بێ ژومار بكه‌ن و بۆی بكوژرێن تا له‌ دنیای دیكه‌ بیگه‌نێ. ئه‌و عه‌ره‌به‌ی بۆ قومێك ئاو ده‌بو رۆژه‌ رێیه‌ك بڕوا، هاتبووه‌ شوێنێك كه‌ هه‌ر دۆڵ و شیو و به‌رقه‌ده‌ی ده‌یان كانیاوی زوڵاڵ و ئاوی سارد و سازگاری لێ بوو كه‌ زمزم له‌ حاندیان گنخاو بوو. ئیسلام له‌م‌ ناوچه‌دازیاتر له‌ هه‌زاروچوارسه‌ت ساڵه‌ ریشه‌ی داكوتاوه ‌و هه‌ڵقه‌ندنی ره‌نگه‌ كارێكی گران و درێژخایه‌ن بێ، به‌ڵام هه‌ر ده‌بێ بكرێ. ئه‌م گۆڕانكارییه‌ش وه‌ك هه‌موو گۆڕانكاریه‌كانی پێشوو پێویستی به‌ كات هه‌یه‌. دیاره‌ به‌ هۆی پێشكه‌وتنی عیلم و زانسته‌وه‌، پڕوپووچ و دواكه‌وتوویی زووتر جێگای خۆی ده‌دا به‌ دێموكراسی و مافی گه‌لان. به‌ره‌ی نوێ خه‌ڵكی تێگه‌یشتوو و لێزانی زۆره‌ و زۆرن ئه‌وانه‌ی هاتوونه‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه‌ كلاسه‌كانی ده‌رسی سه‌رده‌م، به‌ مه‌كته‌به‌ قورعانه‌كانی تاڵه‌بان و وه‌هابیسم و شێعه‌گه‌ری ناگۆرنه‌وه ‌و پێیان وایه‌ ئیسلام له‌ گونجاوترین شێوه‌دا ده‌توانێ بخزێته‌وه‌ قوژبنی مزگه‌وته‌كان و دم له‌ سیاسه‌ت و ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ نه‌دا كه‌ رێگا چاره‌ی بۆیان نییه ‌و تێیاندا ده‌سته‌وه‌ستان ماوه‌. چیدی ناكرێ خه‌ڵك به‌ دوو به‌ره‌ی كافر و موسوڵمان دابه‌ش كرێ و به‌و پێیه‌ش هه‌ڵسووكه‌وتیان له‌گه‌ڵ بكرێ.

چیدی ناكرێ بۆ دابین كردن بژێوی ژیان و ژینێكی ئینسانی كه‌ ده‌كرێ هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م دنیایه‌ وه‌گیركه‌وێ، وه‌عده‌ی به‌هه‌شتی  دوای مردن بده‌ن به‌ خه‌ڵك. ئه‌وه‌ی ئه‌وان له‌م دنیایه‌ ده‌یده‌ن به‌ خه‌ڵك هه‌ر جه‌هه‌نه‌مه‌كه‌یانه‌ كه‌ چیدی خه‌ڵك تاقه‌تیان نه‌ماوه‌ و هه‌ر رۆژێكیان به‌ ده‌ست تاقمه‌ ئیسلامیه‌كانه‌وه‌ جه‌هه‌نده‌مه‌. سروه‌ی ئازادی و دێموكراسی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست هه‌ڵیكردووه‌ و به‌ربه‌ره‌كانی له‌ نێوان راستی و پڕوپووچ دا له‌ ئێران، عێراق، توركیه‌، ئه‌فغانستان،  سوریه‌ وعه‌ره‌بستان، به‌ كورتی هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست به‌ توندی ده‌ستی پێكردووه‌.
رۆژانه‌ شاهیدی تێكهه‌ڵچوونی جه‌هل و نه‌زانی و پێشكه‌وتوویی و دێموكراسین. ئه‌وانه‌ی پێیان وایه ‌به‌ كاری خۆكوژی و خه‌ڵكی بێتاوان كوشتن ده‌توانن پێشی ئه‌م ره‌وته‌ بگرن به‌ هه‌ڵه‌چوون.

له‌ رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست باهۆزی زانست و دێموكراسی هه‌ڵیكردووه‌ و پوش و په‌ڵاش و قانگه‌لاشكه‌كانی پڕوپووچ و نه‌زانی له‌ شیو و دۆڵ و په‌سیوان په‌ستاوتووه‌. خۆری رزگاری ده‌دره‌وشێته‌وه‌ و شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كانی ناوچه‌ی خزاندۆته‌ كه‌لێن و قوژبن وتاریكی.
بێگومان بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م ره‌وته‌ ده‌بێ سرنج بدرێته‌ دوو هێڵی هاوته‌ریب كه‌ ئه‌ویش باری ناله‌باری ئابوری و فه‌رهه‌نگی دواكه‌وتوویی ناوچه‌كه‌یه‌. به‌ بێ چاره‌سه‌ری ئه‌م دوو نه‌خۆشیه‌ هه‌وڵه‌كان ناگه‌نه‌ هه‌واری سه‌ركه‌وتن. له‌ هه‌مووی گرینگتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م دیارده‌ نوێیه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانی پێشوو له‌ ئاسمان را نه‌هاتووه‌ و ده‌سكردی ئینسانه‌ و هه‌ركات پێویست بێ ده‌كرێ ئاڵوگۆری تێدا بكرێ، به‌ بێ ئه‌وه‌ی پێویست به‌ هاتنی پێغه‌مبه‌ر و شتی وا بێ. بێشك خۆرێكخستن له‌گه‌ڵ ئه‌م ره‌وته‌ نوێیه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانی پێشووتر به‌ قازانجی كورده‌ و كوردیش ده‌بێ ئه‌م هه‌له‌ به‌ باشی بقۆزێته‌وه‌.

.12-11-03

 

 

Hit Counter ميوان ئةم بابةتةي خوصندؤتةوة