كوردستان تێڤێ و كورد سات تاكه ی بێده نگن؟ .... كوردێكی ئاواره كه 15ساڵ له ئه ڵتاش ژیاوم

 

ماوه ی 10 رۆژ پێش له به رنامه ی هه واڵنێری ێه لجه زیره {المراسلو الجزیره } هه روه ها 3رۆژ پێش له به ر نامه یه كی دۆكۆمێنتی كاناڵی مێدیا تێ ڤێ له سه رنزیكی 5000 هه زار كوردی ئاواره ی ئۆردوگای ئه ڵتاش رێپورتاژ بڵاو كرایه وه.

 

كه م كوردێكی نیشتمان په ر وه ر هه یه به و ته راژیدیا دڵته زێنه گرین گه روی نه گووشابێت به تایبه ت ێه و بنه ماڵانه ی كه پێشتر له و ئۆردوگایه دا ژیاون و له و به ر نامانه دا خزم ئ هاورێی خۆیانیان ناسیه وه كه چه نده ئاڵو گۆری ره نگی و ده رونیان به سه ردا هاتوه.

به ڵام ئه وه ی بوه ته پرسایرێك له مێشكی من له ماوه ی 7 مانگ پاش روخاندنی رێژیمی دڕنده ی به عسیدا ئه وه یه كه ئایا بۆ 2 كاناڵی كوردی واته كوردسات و كوردستان تێڤێ ئاماده نین سه ردانی ئه و ئۆردوگا بكه ن ؟

ئایا بۆ ده بێت كاناڵی شۆفینیستی عه ره بی ئه لجه زیره یابه واتایه كی دیكه بڵیین كاناڵی دژه كوردی ئه لجه زیه بچیته ناو ئۆردوگاكه و

رێپورتاژیان له سه ر بڵاوكاته وه ؟

ئه گه ر وه ڵامه كه ئه وه یه كه گوایا توانایان نیه بچنه ئه و شۆێنانه،

ئه ی چۆن هه مو رۆژ له شه قامه كانی به غدا و شاره كانی دیكه ی عێراق وێنه ی عه گاڵ و عه ربمان پێشان ده د ه ن، بێجگه له وه ش رۆژانه چه ند كاتژمێرێك گۆرانی و كورته فیلمی هوونه رمه نده به عسیه كان پێشان نه دا كه هه میشه به شاخ و باڵای[ ئه بو عوده ی] گۆرانیان ده وت.

بۆ خۆیان باش ده زانن ئه و ئۆردوگا 1 كات ژمێری چاره كێك له به غداوه دووره و واته له شاری نه جه فی حه زره تی باقر حه كیم نزیكتره،

من ته نیا وه ڵامێكم لایه :وه ڵامه كه ش ئه وه یه كه ئه و 2 كاناله كوردی یه واته كاناڵی یه كێتی و پارتی نایانه وه دڵی ئاخونده كان بشكێنن، ئه و ناز و نیعمه ته ی تاران ناگۆرنه وه به هه زاران مناڵی ڕه ش و ڕووتی ئه و ئۆردوگایه،

خوشك ئ برایانی خوێنه ری به رێزی ئه م گلێی نامه یه تكاتان لێ ده كه م ئه گه ر پێتان وایه من كه سێكی هه ڵه م و به و شێوه نیه كه من ده یڵێم و هه ڵه كه م بۆ ڕاست كه نه وه و پێم بڵێن كامه وڵامی راسته، یا ئه گه ر پێتان وایه ئه م گلێیه ڕاسته ئێوه ش پشتیوانیمان بكه ن و بۆ چونی خۆتان بنوسن،

هه روه ها سكاڵایه كیش به خه ڵكی به شه ره ف و خۆراگری باشوری كوردستان بڵێم : له بیرتانه كه كه كاتێك ئێوه ی به رێز له هروژمی ئاواره بونتان به ره و ئێران له ساڵی 1991 دونیای هه ژاند

كه چۆن كورده كانی بن ده ستی ئێران وه ك ئه ركی سه ر شانی خۆیان پێشوازیان لێ كردن،

ئێستا ئه و خه ڵكه ی كه له و شوێنه دژوار و ناخۆشه دا بێ چاره نووس ماونه ته وه چاوه رێی هاوكاری و پشتیوانی ئێوه دكه ن، كه ئێوه ش گلێ خۆتان له نزیكه وه له هه ردو ‌حكومه تی هه رێم و هه ردو كانالی ته له ڤز ێۆنی كوردی بكه ن ؟

[ كوردێكی ئاواره كه 15ساڵ له ئه ڵتاش ژیاوم ]