خۆ
تۆ ووتت ؛
چاوانی تۆ‌و گزنگی خۆر،
هه‌ناسه‌ی تۆ‌و بۆنی نێرگز،
چرپه‌ی تۆ‌و ئاوازی عیشق،
له
یه‌ك ئه‌چن !
كه
وون ئه‌بم
له
چاوانتا خۆم ئه‌بینم !
كه
هێلانه‌م لێ ئه‌شێوێ
له
كه‌ژاوه‌ی دڵتا ئارام ئه‌گرم !
تۆ
سابات و
تۆ
ئاسۆ و
تۆ
گزنگ و
تۆ
خه‌ونی نه‌بڕاوه‌ی منی !
من
له ئامێزتا له دایك بووم و
هه‌ر له‌وێشدا ئه‌مرم !
**
** **
خۆ
تۆ ووتت ؛
له
هه‌نگاوتا به‌رده‌بازو
له
ماندووییتا پشوویه‌ك و
له
ئازارتا
هه‌توانێكم بۆ ساڕێژت !
بێ
خه‌م به دڵ،
عیشقی تۆ پڕ به دنیایه. . .
بێ
كۆتایی !
وا
هه‌ست بكه
پیره‌مه‌گروون له پشتتایه !
ئێمه له خه‌ونێكدا پشكووتووین و
هه‌ر پێكه‌وه‌ش هه‌ڵئه‌وه‌رێین !
** ** **
خۆ
تۆ ووتت ؛
ساتێ بێ تۆ گوزه‌ر ناكه‌م
له
كانیاوی دڵتا نه‌بێ مه‌له ناكه‌م !
تۆ
شه‌ماڵی. . .
به
بوونت ئه‌شنێمه‌وه !
تۆ
سۆما و تۆ ژیانی. . .
تۆ
له خۆر ئاوابوونما هه‌ڵهاتی !
كه‌چی گوڵم. . .
نه‌تئه‌زانی،
منی
شه‌یدای هه‌ناسه‌ی تۆ !
منی
هۆگری ڕوحی تۆ !
جگه
له دڵێكی زنجیركراو
چی
شك نابه‌م !
هه‌ر بۆیه زوو
لێك
دابڕان له خه‌ونی ئه‌مڕۆ و سبه‌ی كردین!
نۆڤه‌مبه‌ری
Imad70nl@yahoo. com
|