یادتان گوڵی هه‌میشه‌ییه و هه‌رده‌م چرۆ ده‌كا! ..... ڕووناك عوسمان
ئه‌وان بۆ ئه‌وه نه‌هاتن زوو بڕۆنه‌وه، بۆ ئه‌وه له‌دایك نه‌بوون كه ناواده سه‌فه‌ری مه‌رگ بكه‌ن. ئه‌وان هاتن تا كوردستان بكه‌ن به گوڵجاری ئازادی و باخچه‌ی سه‌رفرازی. كه‌سمان ناتوانین هێنده‌ی شه‌هیدان ڕاستگۆ بین، چونكه ئه‌وان له به‌خشیندا گه‌یشتنه پله‌ی باڵا. ئه‌وان پیرۆزترین به‌شی خۆیان، كه گیانی شیرینیانه به‌خشییان به كوردستان. یادی ئه‌وان هه‌میشه گوڵ ده‌گرێ، گوڵی هه‌میشه‌یی عه‌شق، عه‌شقی خاك و ئاو و چیا، عه‌شقی كوردستان.
له یادی شه‌هیدبوونی سێ گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی ئاگر، سێ شه‌هیدی باوه‌گوڕگوڕئاسا نه‌مر، وشه‌كان شه‌رمننانه دێنه گۆ، نه‌وه‌ك نه‌توانن له ئاستی به‌رزی و به‌خشنده‌یی ئه‌واندا شه‌رمه‌زار بن.
شه‌هیدان، نه‌وزاد و شوانه و جمهور، كه له 15-11-1997 دا له سه‌ر جاده‌ی نێوان گۆپته‌په و سه‌رچناری سه‌ر به ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ر، له كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌ركێكی ڕێكخراوه‌ییدا به ده‌ستی چه‌ند سیخوڕێك له‌ناوجه‌رگه‌ی ناوچه‌ئازادكراوه‌كاندا شه‌هید كران! له‌و شوێنانه‌دا كه هاوكات چه‌ند كه‌سێك كه ئه‌وسا وه‌ك شۆڕشگێر ده‌ناسران و ئێستا ناویان له ڕیزی فایلداره سه‌رشۆڕه‌كاندایه، ئاماده بوون. ئه‌مان شه‌هید كران و، ئه‌وان مانه‌وه.
هێی هێی، شه‌هیده‌كان، سه‌ری ئێوه چه‌ند بڵنده و، سه‌ری سیخوڕه‌كان چه‌ند نه‌وی. ئێوه، خۆتان و ویژدانتان چه‌ن نه‌مرن و، سیخوڕه‌كانیش چه‌ند ویژان مردوو. مردنی ئێوه چه‌ند سه‌ربه‌رزییه، مانه‌وه‌ی ئه‌وان چه‌ند سه‌رشۆڕی!
ئه‌م هۆنراوه‌یه كه بۆ ئه‌م سێ شه‌هیده قاره‌مانه نووسراوه، وه‌ك دیارییه‌ك بۆ گیانی ئه‌و گوڵه‌به‌ڕۆژه ئاگرانه‌ی شاری باوه‌گوڕگوڕ، له ساڵیادی شه‌هیدبوونیاندا كه 15 ی نۆڤه‌مبه‌ره، دیاری بێت.
باوه‌گوڕگوڕ ده‌تۆش بگری
هۆنراوه‌ی: نوره‌دین ساڵحه ڕه‌شه
كاتێ ڕژێم
ویستی هیوایه‌كی چه‌ند ساڵه‌مان
له‌ناو بێشكه‌ی گڕوگالا بتاسێنێ
كاتێ ویستی چی داربه‌ڕووی چیاكانه له ڕه‌گه‌وه ده‌ربهێنێ
كاتێ ویستی له بری دارگوێز، ڕه‌گی خورما له كوێستانا دابچێنێ
ئه‌و كاته تۆ مێردمنداڵ بووی
به‌ڵام كاتێ
هیوا و ئاوات، توانی له رووی خه‌وی ڕژێم
سنگی به‌رزی خۆی ده‌ربخات
پۆل پۆل، ڕۆڵه‌ی باوه‌گوڕگوڕ
ده‌رچوون به‌ره‌و كۆڕی خه‌بات
ئا له‌و كاته‌ش باوه‌گوڕگوڕ
ده‌یناڵاند و هاواری ئه‌كرد:
ئه‌و كه‌سه‌ی كه نه‌وه‌ی من بێ و
بترسێ له ئاگر و گڕ
نه‌فره‌ت ده‌كه‌م نه‌ك له دایك،
حه‌وت پشتی كوڕ!
تۆش به‌رده‌وام. . گه‌وره ده‌بووی
وانه‌ی شۆڕش، له خه‌باتی ژێرزه‌میندا
له كۆمیته‌ی ئاگر فێربووی
كاتێ ته‌واو تێگه‌یشتی له خه‌باتی چینایه‌تی
كاتێ زانیت مه‌به‌ست چییه له فه‌لسه‌فه‌ی كوردایه‌تی
ده‌تچریكاند
په‌یمانت به‌ست له‌گه‌ڵ خاكا
یا كوردستان، یاخود نه‌مان
. . .
هۆ خه‌ڵكینه
گه‌ر نه‌وزادتان نه‌بینیوه
یان نازانن شێوه‌ی چۆنه،
پرسیار بكه‌ن له چه‌خماخه و. .
گوێتان هه‌ڵخه‌ن
بۆ دڵه‌ڕاوكێی گشت سیخوڕ و خۆفرۆشان
پرسیار بكه‌ن له نووسراوه‌ی لاكۆلان و دیواره‌كان
له ڕووخساری ڕه‌ش و ڕووت و بێداڵده‌كان
له بزه و خه‌نده‌ی گشت مناڵه بێ باوكه‌كان
له‌و بێوه‌ژنه‌ی درێژه‌ی به خه‌باتی پیاوه‌كه‌ی دا
له‌و دایكانه‌ی تاسه‌و هیوا له چاویاندا قه‌تیس ماوه
له گشت ئه‌مانه بپرسن
چونكه نه‌وزاد چاك ده‌ناسن
ورد بگه‌ڕێن،
سووك بڕوانن
بۆ كۆلانی ته‌نگه‌به‌ری شۆریجه و ته‌په و ڕه‌حیماوا
له هه‌ر بستێ له‌و شوێنانه وێنه‌ی نه‌وزاد نه‌خشێنراوه.
. . .
به‌فرانباری 1987
تيَبينى كوردستان نيَت:
ئةم نووسينة بيروبؤضونى نووسةرةكةيةتى، كوردستان نيَت لة ناوةرِؤكةكةى بةرثرسيار نيية.