bullet

دێسه‌مبه‌ری 2003

دواهه‌مین رۆژی ساڵی 2003، ئه‌و ساڵه‌ی كه‌ به‌عس و سه‌دام تێیدا گۆڕبه‌گۆڕ كران، به‌عسیه‌كان و تۆرانیه‌كان له‌ خۆپیشاندانێكی دوژمنكارانه‌ به‌ دژی میلله‌تی كورد له‌كه‌ركوك دا به‌م شێوه‌ (حه‌قاره‌ته‌) ماڵئاواییان له‌ ساڵی 2003 كرد.

گه‌لی كورد شایه‌نی ده‌وله‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆیه‌تی نه‌ك لێكترازاندنی باشووری كوردوستان بۆ چه‌ند شارێكی لێكدابراو له‌سه‌ر خواستی دوژمنانی كورد. !!!. . كۆمیته‌ی پشتگیری كوردستان

تكایه‌ ئه‌گه‌ر ده‌خوازیت پشتگیری خۆت بنووسه‌

bullet

ئه‌مڕۆ 30-12-2003

bullet

دوو مرۆڤه‌ به‌ نرخه‌كه‌ی ژینم. . . چرۆ زه‌ند

bullet

ئه‌مڕۆ 29-12-2003

bullet

ئه‌مڕۆ 27-12-2003

bullet

ئه‌مڕۆ 27-12-2003

bullet

ئه‌مڕۆ 26-12-2003

bullet

ئه‌مڕۆ 25-12-2003

bullet

ناڕه‌زایه‌تی (چاك) دژ به‌ كاره‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر: ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌_ چاك، به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ تیرۆریستییه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ شاری هه‌ولێردا ئه‌نجام درا و بووه‌ هۆی كوشتن و برینداركردنی ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكی بێ تاوان. ئێمه‌ له‌ كاتێكدا ناڕه‌زایه‌تی خۆمان له‌ دژی ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ و هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی تر ده‌رده‌بڕین، له‌ هه‌مان كاتدا به‌رپرسێتی ئاسایشی هاوڵاتیان ده‌خه‌ینه‌ ئه‌ستۆی لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان و داواكارین هه‌موو هه‌وڵێك بدرێت بۆ پاراستنی گیان و ماڵی هاوڵاتیان و دۆزینه‌وه‌ی تۆڕه‌ تیرۆریستییه‌كان و دادگاییكردنیان. . . ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ دژ به‌ ئه‌نفالكردن و جینۆسایدی گه‌لی كورد _ چاك - ‏24‏/12‏/2003

bullet

ده‌ركردنی سكرتێری یه‌كێتی شۆرَشگێڕانی كوردستان و براكه‌ی له‌ حیزب

bullet

ئه‌مڕۆ 24-12-2003

bullet

ئاگاداری هه‌موو كوردێكی دڵسۆز به‌ خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌

bullet

 ( (كه‌مپینی به‌ كوردوستان كردنه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ر خاكی باشووری كوردوستان له‌ رووی ناسنامه‌ی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و جوغرافیایی یه‌كگرتووی كوردوستانی یه‌وه‌) )

bullet

 له‌لایه‌ن چه‌ند دڵسۆزێكه‌وه‌ دامه‌زرا

bullet

كومیته‌ی پشتگیری كوردوستان

bullet

له‌ چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیه‌وه‌ بۆ دیارده‌ی كۆیلایه‌تی، خڵته‌ خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ "حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری عێراق". . . هه‌ندرێن

bullet

ئه‌مڕۆ 23-12-2003

bullet

ئێمه‌ وه‌ك كوردستان نێت كاتی خۆی له‌به‌رواری 30-5-2003 ئه‌م په‌ره‌گرافه‌ی خواره‌وه‌مان بڵاوكرده‌وه‌ بۆ ئاگادار كردنه‌وه‌ی پارته‌كوردییه‌كان و پاراستنی گیانی ئه‌و كوردانه‌ی له‌ كه‌مپی ئاڵتاش بوون، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ وه‌ك هه‌موو جارێك پارته‌ كوردییه‌كان، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حیزبایه‌تی خۆیان، نایانپه‌رژێته‌ سه‌ر گیانی هاوڵاتیان و هاوزمانانی خۆیان. ئه‌وه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ چوار كه‌سیان لێ شه‌هیدكرا و ده‌ كه‌سیشیان بریندار بوون و ده‌ی تریش بێسه‌روشوێنن. ك. ن

bullet

bullet

سمینارێك بۆ ناساندنی ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌-چاك. . . له‌ درێژه‌ی چالاكییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ دژ به‌ ئه‌نفال و جینۆسایدكردنی كورد-چاك-، ڕۆژی شه‌ممه‌ 27-12-2003 كاتژمێر 20 به‌ كاتی ناوه‌ندی ئه‌وروپا به‌ڕێزان سه‌لاح گه‌رمییان، هیشام ئاكره‌یی، ئارێز ده‌ره‌پوری، سالار سۆفی، ئارام بۆگردی، هاوژین سابیر سمینارێك ده‌گێڕن له‌ ژوری كوچكه‌ كوردستان-پاڵتاك، بۆ ناساندنی ناوه‌ندو كارو پڕۆژه‌كانی ئاینده‌و یه‌كخستنی تواناكانی ماڵی كوردی. www.  chak.  info

bullet

ئه‌مڕۆ 22-12-2003

bullet

حه‌مه‌ سه‌عید كێ زه‌لیله‌؟. . . ئومێد ئه‌حمه‌د عه‌لی

bullet

ئاوپنه‌ی ژیانی كورد، یا باغی ژین:

bullet

تپبینی:ئه‌م هۆنراوه‌یه‌م له‌ ساێی 1985 دا ده‌ست پپ كرد و له‌ هه‌وه‌ێه‌وه‌، غه‌زه‌لپكی ده‌ دپژی بو، به‌ێام هه‌ر شت روی دا یا شت هات وه‌بیرم دا و به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ دپژیا دپژگه‌لپكم لپ زیاد كرد، كه‌ له‌ چوارچپوه‌ی غه‌زه‌ل چوه‌ ده‌ره‌وه‌ و ئپستا بوه‌ به‌م پارچه‌ هه‌ێبه‌سته‌ تایبه‌ته‌. دیاره‌ له‌مه‌و دواش هه‌ر شت روده‌دا و شتی لپ زیاد هه‌ر ده‌بپ. له‌و نامانه‌دا كه‌ بۆم هاتوون، زۆر له‌ خوپنه‌ران ئه‌م هۆنراوه‌یان به‌ ئاوپنه‌ی ژیانی كورد و به‌ شاكاری ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخی كورد داناوه و زۆر كه‌سیش له‌به‌ریان كردوه‌. هیچ به‌ققاێ پكیش به ماستی خۆی ناێپ ترشه‌. به‌ێام پپم خۆشه‌ تۆش زۆر به‌ وردی به‌ قووێی بیخوپنیته‌وه‌ و بیر وژا و تپبینی خۆتم به‌ هۆی ئه‌م ئیمه‌یله‌ی خواره‌وه‌ پپ بێپی، تا له‌ درپژه‌ی نووسینی هۆنراوه‌كه‌دا، كه‌ێكی لپوه‌ربگرم. . . زۆر سپاس ح. س. سۆران. . soransa@hotmail.  com

bullet

ئه‌مڕۆ 21-12-2003

bullet

 20-12-2003

bullet

كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نوسان ده‌یه‌وی چیمان بۆ بكات؟!.  .  .  دڵزار حه‌سه‌ن

bullet

19-12-2003

bullet

bullet

به‌رێز (ئه‌حمه‌د زه‌كی) به‌ناوبنگترین پارێزه‌ری (محامی) به‌رێز (عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان) بۆماوه‌ی 75 خوله‌ك بۆ كوردستان نێت، به‌ ده‌نگ وره‌نگ ده‌دوێ و هه‌موو نهێنیه‌كانی پشت په‌رده‌ی دادگای ئۆجه‌لان ئاشكرا ده‌كات.  

bullet

bullet

 18-12-2003

bullet

 17-12-2003

bullet

 به‌بۆنه‌ی ده‌ستگیركردنی گه‌وره‌ترین دكتاتۆر و خوێنرێژترین مرۆڤی سه‌رده‌م و بكوژی كوردان، سه‌دام حسێن، پیرۆزبایی له‌ هه‌موو مرۆڤایه‌تی و گه‌لی كورد و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ده‌كه‌ین.  .  كوردستان نێت

bullet

15-12-2003

bullet

 ئه‌مڕۆ 12-12-2003

bullet

11-12-2003

bullet

سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێێكراو پێی ڕٍاگه‌یاندین، له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌گه‌ری یه‌كگرتنه‌وه‌ی دوو حوكمه‌ته‌ هه‌رێمییه‌كه‌ی كوردستانی باشوور زۆر نزیك بۆته‌وه‌. . . ك. ن 10-12-2003

bullet

ئه‌مڕۆ 10-12-2003

bullet

9-12-2003

bullet

نامه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ كوردستان نێت:

bullet

به‌ڕێزانم ئه‌م كاته‌تان شاد، من یه‌كێكم له‌خوێنه‌رانی به‌رده‌وامی سایته‌به‌ڕێزه‌كه‌تان ڕۆژانه‌ پێش ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ماڵ بچمه‌ ده‌روه‌ چاوێك ده‌خشێنم به‌ناو كوردستان نێتدا، ئه‌وه‌ی كه‌ زۆر سه‌رنجی ڕاكێشام ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌میانه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زاندا گه‌لێك له‌ نووسه‌ره‌ به‌ڕێزه‌كانی ناو كوردستان نێت به‌بێ ویژدانانه‌ هه‌ڵیان كوتایه‌ سه‌ر ئه‌م مانگه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌ داوێكی دینیان پێ بێت ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێت كه‌ چه‌ند شتێكیان به‌رگوێ كه‌وتووه‌ له‌ دوژمنانی ئیسلامه‌وه‌ یان چه‌ند نووسراوێكیان خوێندۆته‌وه‌ كه‌ ناحه‌زانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام نوسیویانه‌. ئه‌وه‌ی كه‌ من ده‌مه‌وێت ئیشاره‌تی پێ بده‌م ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌رگیز ئیسلام وشه‌ریعه‌تی ئیسلام فه‌رزی نه‌كردووه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا كه‌ له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا چایخانه‌و چێشتخانه‌و شوێنه‌ گشتیه‌كان دابخرێن چونكه‌، دینداری به‌هه‌رگیز به‌زۆر نادرێت به‌سه‌ركه‌سدا به‌ڵكو ئه‌و پرسیاره‌ ئاراسته‌ی حكومه‌تو خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كان بكه‌ن كه‌ ئه‌م شته‌یان كردووه‌ به‌یاساو به‌ناوی دینه‌وه‌ پاره‌ی پێ په‌یدا ده‌كه‌ن، چونكه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا دووكانی خواردن وخواردنه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ له‌ ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ نزیكن. من پرسیارێك له‌ هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ ده‌كه‌م كه‌ بێئاگاینه‌و بێ ڕێزگرتن له‌هه‌ستی %98خه‌ڵكی كوردی موسڵمان هێرشیان كرده‌ سه‌ریان به‌ قسه‌ی هه‌ڵیتو په‌ڵیتو ناشیرین، ئایا كام له‌و به‌ڕێزانه‌ بینییان كه‌ له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا مه‌لایه‌كی مزگه‌وت یان موسڵمانێكی مولته‌زیم دوكانی خواردنو خواردنه‌وه‌ی كردبێته‌وه‌و له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵكی له‌و مانگه‌دا پاره‌یان په‌یدا كردبێت؟. . ئه‌مه‌ وه‌ڵامێكی كورت بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ڕی ڕێزو خۆشه‌ویستیمدا بۆ به‌ڕێزتان. . . كامـه‌ران عه‌لـی. . . ئه‌ڵمانیا 8/12/2003

bullet

8-12-2003

bullet

6-12-2003

bullet

4-12-2003

bullet

 

bullet

 3-12-2003

bullet

2-12-2003

bullet

كۆڕێك بۆ ڕیفراندۆم له‌ هۆڵه‌نده‌. . . له‌ درێژه‌ی ئه‌و چالاكییانه‌ی بۆ به‌جه‌ماوه‌ری كردنی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم له‌ كوردستان و ده‌ره‌وه‌ ڕێكده‌خرێت، لیژنه‌ی به‌ره‌و ڕیفراندۆم له‌ هۆڵه‌نده‌ به‌ هاوكاری ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ –چاك-سمینارێك ساز ده‌كه‌ن بۆ به‌ڕێز- سیروان مه‌حمود به‌ ناوی بنچینه‌ یاساییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی چاره‌ی خۆنوسین و ڕیفراندۆم وه‌ گرنگی شه‌قامی كوردی بۆ سه‌ركه‌وتنی. ڕۆژ 6-12-2003 - كاتژمێر 2 ی پاشنیوه‌ڕۆ شوێن –هۆڵه‌ند –شاری دێڵفت –هۆڵی میدیا (دونیا) Koornmaarkt 48e Delft centrum تێبینی: داخوازین دڵسۆزانی ڕیفراندۆم و مافی چاره‌ی خۆنوسین به‌شداری بكه‌ن، فۆرمی ڕیفراندۆمیش كه‌ له‌ سمیناره‌كه‌ دابه‌ش ده‌كرێت، پڕی بكه‌نه‌وه‌ هاتن بۆ هه‌مووانه‌ و سوپاسی ئاماده‌بونتان ده‌كه‌ین.

bullet

1-12-2003

 

 

ده‌وڵه‌تی كوردیمان ده‌وێت. . . ئه‌گه‌ر تۆش ده‌ته‌وێ ده‌نگ بده‌