31 ئاب ده‌ستپێكی ده‌ركه‌وتنی خۆری ئازادی‌یه له هه‌ولێر... سه‌ركان كوردی
sarkan@kurdee.net
ئه‌م نوسراوه وه‌ڵامێك بۆ "بۆچی پارتی به‌گرتنی سه‌دام نيگه‌رانه"ی ڕۆژی 26 / 12 / 2003 ی ياسين ئيسماعيل كه تێیدا زۆر گفتووگۆ له‌سه‌ر 31 ئاب ده‌كات و به‌نموونه ده‌یهێنێته‌وه. من پێم خۆشه به كورتی و كوردی وه‌ڵامی ئه‌و دوو لاپه‌ڕه پڕ له ڕقه‌ی ئه‌و به‌ڕێزه بده‌مه‌وه.
شاری هه‌ولێری خۆڕاگری هۆلاكۆ به‌زێن یه‌كێك له‌و شارانه‌ی دنیا له كۆنیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیكه‌ی 8 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر. به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌رده‌م له خۆشی و ئاشتی ئازادی بێبه‌ش بووه. دووژمنانی گه‌له‌كه‌مان هه‌میشه به چاویاندا نه‌ده‌هات كه خزمه‌تی شارێكی وه‌ك و هه‌ولێر دێرین بكه‌ن. ئه‌مه نه‌ك هه‌ر دووژمن به‌ڵكو خۆشمان كه ده‌ڵێم خۆشمان مه‌به‌ستم له ینكه كه بۆ چه‌ند ساڵێك تێیدا خاوه‌ن ده‌سته‌ڵات بوو هیچ خزمه‌تێكی ئه‌وتۆی بۆ نه‌كرا.
31 ئاب پارتی دیموكراتی كوردستان به یارمه‌تی سه‌ربازی حكومه‌تی عێراقی (كۆن) تونیا شاری هه‌ولێری دێرین ئازاد بكه‌ن به زیانێكی كه‌م. لێره‌دا گه‌ر تۆزێك له بابه‌ته‌كه بكۆڵینه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه مه‌به‌ستی هێنانی سه‌ربازی حكومه‌تی عێراقی (كۆن) له سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك بووه‌و له ڕاستیشدا گه‌ر پارتی ببوایه به (پیاوی یان جاشی) عێراق ده‌بوایه ئه‌وان شوێنیان بۆ حكومه‌تی عێراق بگرتایه و ئه‌بووایه ئاڵای عێراقی به‌سه‌ر تانكه‌كانی پارتیه‌وه بێت (ئه‌و ئاڵایه‌ی تا ئێستاكه‌ش له زۆر شوێنی كوردستان ئه‌شه‌كێته‌وه) یان هه‌ر هیچ نه‌بێت سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی پارتی به كۆڵوانه‌ی سوره‌وه له‌سه‌ر تانكێكیانه‌وه بێت. نه‌وه‌ك ئه‌وان هه‌ولێر بۆ پارتی ئازاد بكه‌ن و ئاڵای پارتیش به‌سه‌ر تانكه‌كانیانه‌وه بێت و دوای ئازادكردنی شاره‌كه‌ش بگه‌ڕێنه‌وه بۆ مۆڵگه‌كانی خۆیان.
له پاش ئازاد كردنی شاری هه‌ولێر پارتی ده‌ستی كرد به ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی شاره‌كه و ئێستاش هه‌ولێری قه‌ڵا و مناره‌ی ئاوه‌دان و ئازاد دیاره و هه‌موو كوردیش بۆی هه‌یه ئه‌م ڕاستیه به چاوانی خۆیان ببینن. بۆیه ده‌ڵێم گه‌ر ڕۆژی درووستبوونی شاری هه‌ولێر نه‌زانراوه با 31 ئاب بكه‌نه ڕۆژی درووستبوونی ئه‌و شاره به‌ڵام به‌داخه‌وه ساڵه‌كه‌ی ئه‌بێت ئه‌وه له زانا و مێژوونووسان بپرسین تا بتوانن پێمان بڵێن. به‌هه‌رحاڵ گه‌ر مرۆڤی كورد بیه‌وێت له ڕاستیه‌كان بگات ئه‌وا ده‌بێت بۆی تێبكۆشێت.
له كۆتاییدا، باشه گه‌ر پارتی له گرتنی سه‌ددام نیگه‌رانبێت ئه‌وا ئه‌و پارت و لایه‌نانه‌ی* كه سه‌ركرده‌كانیان به شیری به‌عسیه‌ت و خیانه‌ت په‌روه‌رده‌بوون و به زاخاوی ئه‌وپارتانه شۆراوون ئه‌بێت چه‌ند خه‌جاڵه‌ت و نیگه‌ران بن به ده‌ستگیركردنی سه‌ددام‌ی تاوانبار به یاسا.
* یه‌كێتی‌ی نیشتیمانی‌ی كوردستان له هیچ شتێك‌دا له كوردستان نه‌یبردبێته‌وه له سیخووڕیدا گاڵته‌ی پێناكردێت، خۆ له حیزبی به‌عس زیاتر به‌عسیان تیا (بوو) و (یه).