ئاخ بۆ شه‌قێك، به‌ڵام هی كێ ؟، هی زه‌مانه. ... هه‌ردی عه‌ول
زۆر جار له سه‌ركرده‌كانی كورد گوێم لێ بووه‌و خوێندوومه‌ته‌وه ڕه‌نگه ئێوه‌ش هه‌ر بیستبێتتان، كه به‌ره‌ی كوردستانی به ویست وخواستی سه‌ركردایه‌تی كورد خۆی نه‌بووه. دوای ئه‌وه‌ی كه سه‌ركردایه‌تی كورد هه‌موو ناوچه‌ڕ زگاركراوه‌كانی كوردستانیان له‌ده‌ست داوه‌و سه‌دان‌هه‌زار شه‌هیدو بێ سه‌روشوێن وكیمیا باران و ئه‌نفالكراین، كوردستان كرا به یه‌ك پارچه ئه‌رزی سوتاو حیزبه‌كان وهیزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌زه‌بری هێزو به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی ناچاركران ئاودیو بن، ده‌رئه‌نجامی ئه‌مانه‌ش كوردستانێكی وێران و خه‌ڵكێكی زه‌لیل وبێده‌ره‌تان وه‌ك مه‌ڕی به‌رده‌می گورگ به‌جێهێڵرا، ئای چ ڕۆژگارێكی ڕه‌ش وتاڵو ته‌ڵخ بوون ئه‌وڕۆژانه. به‌ڵام خۆیان وته‌نی شه‌قی زه‌مانه ناچاری كردن یه‌ك بگرن و به‌ره‌ی كوردستانی دروست بكه‌ن، به‌ڵام كه‌ی قوربان؟، ته‌بعه‌ن دوای ئه‌وه‌ی كه هه‌موو شتێكیان له ده‌ست دا.
ئه‌رێ خه‌ڵكینه، گه‌لی كورد خوا به‌و ڕۆژه نه‌كا وگوێی شه‌یتان كه‌ڕ بێ ئێوه به‌رگه‌ی شه‌قێكی تری زه‌مانه‌ی له‌و جۆره ده‌گرنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وا له سه‌ركرده‌كانی كورد بكات كه یه‌كبگرنه‌وه یه‌ك حكومه‌تمان بۆ دامه‌زرێنن؟.