رۆژی
20-11-2003
له ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت (ڕۆژنامه) كه‌ت بابه‌تێكم به‌ناونیشانی (حه‌مه سه‌عید و
غه‌فور و ئه‌نفال. . . .) بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی ناحاڵی
بوونتان له ده‌سته‌وا‌ژه‌یه‌ك له ده‌سته‌وا‌ژه‌كاندا له‌دامێنی
نووسینه‌كه‌مدا سه‌رنجێكتان نووسێوه، هه‌ست ده‌كه‌م رۆژنامه‌ی سه‌ركاغه‌ز و
رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنیت له باری ڕاگه‌یاندنی گه‌یاندندا هاوێر كردووه، من
به‌و مه‌به‌سته ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌م به‌كار نه‌هێناوه به‌تایبه‌تیش به
مه‌فهومی سووكایه‌تیكردن، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵكانه به په‌نجه‌كانی ده‌ست
بژمێردرێن كه‌له هێزی رۆژنامه‌ی ئه‌لكترۆنی تێده‌گه‌ن ئه‌وه من یه‌كێكم له‌و
كه‌سانه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكێكی له‌و جۆره‌ش هه‌ن كه سووكایه‌تیان به كار و
ئه‌ركی ماڵپه‌ڕه‌كان كردووه با بچن دوا بیر و بۆچوونی تیرۆیسته‌كانی بواری
میدیا له‌و سه‌رچاوانه بخوێنه‌وه كه ئێستا له زانكۆ به‌ناوبانگه‌كانی
جیهان ده‌خوێندرێن كه زۆربه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن پاش چه‌ند ساڵێكی تر
رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی شوێنی رۆژنامه‌ی سه‌ركاغه‌ز ده‌گرێته‌وه.
له
خاڵێكی تردا داكۆكی له حه‌مه سه‌عید ده‌كه‌یت و ده‌ڵێت خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه،
دیاره له‌و رووه‌وه پێویسته به‌رێزتان وه‌ك سه‌رنووسه‌ری به‌ربڵاوترین
ماڵپه‌ڕی كوردی تۆزێك وردبن، پرسیار ده‌كه‌م ئه‌رێ كام لایه‌ن و ده‌زگا به
ناوی (خه‌ڵات) ئه‌و ناوبراوه‌ی خه‌ڵات كردووه؟ ئازیزه‌كه‌م ئه‌وه خه‌ڵات نیه
به‌ڵكو (منحه‌یه) ، (خه‌ڵات) و (منحه) ش جیاوازیان زۆره! ئه‌گه‌ر لیسته‌ی
(منحه) وه‌رگیراوه‌كانیش ببینی وه‌ك رۆژنامه‌نووس چه‌ندان پرسیارت له‌لا
دروست ده‌بێت!
له
كۆتایدا وشه‌كانی (سوكایه‌تی و كه‌مكردن) ت به‌كارهێناوه، هه‌ست ده‌كه‌م
هه‌ڵچوویت و حوكمی هه‌ڵه‌ت داوه و به‌ڵگه‌ی به‌ڵگه نه‌ویستت لاوازه، ئه‌گه‌ر
به‌پێوه‌ری سوكایه‌تی بێت ئه‌و نووسه‌ره‌ی داكۆكیت لێكردووه رۆژانه سوكایه‌تی
به‌به‌رامبه‌ر ده‌كات نه‌خوازه‌ڵڵا به سه‌ركرده و كادرانی یه‌كێتی‌ی
نیشتمانی‌ی كوردستان، كه هه‌ندێك له‌و نووسینانه له رۆژنامه‌كه‌ی تۆ
بڵاوبۆته‌وه، وه‌ك ده‌زانرێت زاكیره‌ی ئه‌و نووسه‌ره بریتی‌یه له ناوزڕاندنی
به‌رامبه‌ر و بۆ تێگه‌یشتنیش له ناوزراندن له رۆژنامه‌دا سه‌دان سه‌رچاوه‌و
ژێده‌ر له كتێبخانه‌كاندا هه‌ن ده‌توانرێت سوودیان لێ وه‌ربگیرێت.
12-2003/hemeuxefur.pdf
|