جوانترین وێنه‌ی كه‌سایه‌تی ساڵی 2003 ... ئیبڕاهیم مه‌لا زاده
بیری خۆم زۆر هێناو برد، بۆ گرنگترین ڕوداوی ئه‌م ساڵ‌و جوانترین وێنه‌ی سه‌ركرده‌یه‌ك كه گره‌وی یه‌كه‌می ده‌باته‌وه. روداوه‌كانی 2003 زۆر بوون، له‌وانه‌یه سه‌باره‌ت به رۆژهه‌ڵاتی ناڤین ساڵی زۆرترین‌و سه‌رنجڕاكێشترین ڕوداو بێ.
له‌وانه‌یه هێندێك لهسهرنجهكان بۆ شیرین ئابادی بچن، ئه‌و ژنه‌ی كه تا ئه‌و ساته‌وه‌خته‌ی ناوی له هۆڵه‌كانی نۆروێژ ده‌نگی نه‌دایه‌وه له‌لایه‌ن زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و دونیایه نه‌ناسراو بو، لێ له پر ناوی ئه‌و درزی به گۆمی وه‌ستاوی ئێران شه‌ق كرد‌و، جێگای سهرسامیو دڵخۆشی خه‌ڵكێكی زۆری مرۆڤ دۆست‌و ئیران دۆست بوو. لێ ئه‌م ڕوداوه زۆری نه‌بردو وێنه‌كه‌یشی زۆری نه‌كێشا كه‌وته دواوه‌ی ڕوداوه‌كان. هه‌روه‌ها ڕوداوه خۆكوژو خه‌ڵك كوژه‌كان، ئه‌وانه‌ی له بێماناییدا ڕۆچوون، له پێشبركێ دابون بۆ ئه‌وه‌ی 11ی سێپتێمبهرێكی تر له 2003 دا دروست بكه‌نه‌وه‌و ببنه‌وه به تاكه پاڵه‌وانی یاریگای سه‌ر ڕووی زهویو زۆر هه‌وڵی لێره‌و له‌وێیان تۆمار كرد لێ ناچار كران هێرش بردن كه‌م بكه‌نه‌وه‌و له‌ژێر زه‌وی پشوێك بدهنو نه‌خشه‌ی بێماناییێكی تر بكێشنه‌وه.
بوشی كوڕیش به دڵنیاییه‌وه نائومێده چونكه له‌وانه‌یه وێنه‌كه‌ی ئه‌و له ده‌ركه‌وتنیدا میزاجی زۆرترین خه‌ڵكی سه‌ر زه‌وی تێك بدات‌و هێنده‌ی پۆل برێمه‌ری نێردراویشی دهرناكهوێو له‌وانه‌یه ئێرهییشی پێ ببات.
ده‌ڵێن 2003 یه‌ك ڕوداوی هه‌بوو، یه‌ك پیاوی هه‌بوو، یه‌ك وێنه‌یشی هه‌بوو. ئه‌ویش سه‌ددام بوو، ئه‌و سهددامهی له‌ناو باخێكی خورماو له كونه ڕێویه‌ك وه‌ك جورجێكی كوركنی ده‌سته‌مۆكراو گیرا. به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه زۆر شتی تر له وێنه‌كه‌دا ده‌خوێنرانه‌وه، له‌وانه‌ش: سه‌ددامی پێشه‌وا، پاڵه‌وان‌و سه‌ركرده‌ی عه‌ره‌ب، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی 99، 9% ده‌نگی بۆ درابو لێ ڕێژه‌ی زیاتر له 80% یا له زیندانه ڕهشهكانا دابوو یا له‌و زیندانه گه‌وره‌ی كه پێیان ده‌گووت عیڕاق. كامه‌یانه باشترین وێنه‌ی كه‌سایه‌تی 2003؟ ئه‌و وێنه‌یه‌ی له‌به‌ر ده‌رگای ئۆتێلی ڕه‌شید درابوو هاتوچۆكه‌ران به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕ ده‌بوون، یا ئه‌و وێنه‌یه‌ی له‌ژێر ده‌ستی پزیشكی ئه‌مه‌ریكی زۆر گوێڕایهڵو عاقڵ‌و نهرمۆكه خۆی دابویه بهرپشكنین. له‌وانه‌یه بوش ئێره‌یی به‌وه‌ش ببات‌و بڵێ چۆن ده‌بێ ئه‌و ببێته تاكه وێنه ی 2003؟ لێ چونكه سه‌ركرده‌یه‌كی عه‌ره‌به زۆر له دڵی هه‌ڵناگرێ چونكه عه‌ره‌به‌كان له ئه‌سلا لێی سڵن، له‌وانه‌یه پێی بڵێن ته‌ك، له‌وه‌ش ئێره‌یی پێ ده‌به‌ی؟ زه‌لیلت كرد، عه‌ره‌بیشت له وێنه‌ی تاكی ئه‌ودا زه‌لیل كردن، ده‌لێگه‌ڕێ با له‌ززه‌ت له‌و وێنه‌یه‌ی ببینین!
لێ من ڕایێكی جیاوازم هه‌یه بۆ وێنه‌ی 2003، پێم وایه سه‌ددام شایسته‌ی ئه‌وه نیه له وێنه‌كه‌شدا ببێته (زه‌عیم بلا منازع) .
بۆیه با له‌وه‌ش دا پارووی ههڵنهكشێ. من حه‌زده‌كه‌م ئه‌و وێنه چاو به فرمێسكه په‌ڕوباڵ شكاوه‌ی شۆفینیستێك ببێته وێنه‌ی 2003 كه بۆ سه‌ددام ده گریا، چونكه وێنه ی سه ددام هیچ سه‌رسامی تێدا نه‌بوو كه حاڵی به‌و حاڵه گه‌یشت، ئه‌مه چاره‌نوسی پیاوی دیكتاتۆره، نه غیره‌تی خۆكوشتنی ده‌بێ، نه‌شه‌ڕ كردنیش، كه‌واته هیچ سه‌رسامیه‌ك له گیران‌و كه‌سایه‌تی ئه‌وو وێنه‌ی ئه‌ودا نیه، ئه‌وه‌ی بینیمان لای شاره‌زایان شتێكی چاوه‌ڕوان كراوبو. لێ سه‌رسامی له‌و وێنه سه‌ر بهعهگالانه دایه كه بۆی دهگرینو نایناسن، ئه‌وانه‌ی تا ئه‌و چركه ساته‌ش له گوێی عوشتردا خه‌وتوون. با وێنه‌ی ئه‌وانه بكرێ به وێنه‌ی ساڵی 2003، با وێنه‌ی نه‌قیبی پارێزه‌رانی ئوردون بكرێ به وێنه‌ی ساڵ، چونكه سه‌ركرده‌ی هه‌موو ئه‌و ستافه‌یه كه به‌رگری كردن له جه‌للادێكی پیاوكوژی خوێنخۆری سادی ناشیرینی ناره‌سه‌ن ده‌كه‌ن به ئه‌ركی خۆیان. پێم بڵێن ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌ی كه پهرێشانو ته‌نگاون بۆ ئه‌و ناڕه‌سه‌نه جێگای به‌زه‌یی پێدا هاتنه‌وه نین؟ ئه‌گه‌ر وایه با هه‌مومان ئه‌وان بكه‌ین بهپاڵهوانانی 2003، چونكه بێ چاوو ڕو ده‌چن به‌رگری له سه‌ددام ده كه ن. به مه‌رجی ئه‌وه‌ی جه‌نابی بوش ڕێیان پێ بدا، چونكه ئه‌و هه‌ر سوور ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ببێ به كه‌سایه‌تی 2003. بوش له‌سه‌ر سووربوونی بۆ زه‌لیل كردنی سه‌ددام، كه شایه‌نیه‌تی چونكه قسه‌ی خۆی هێنایه جێ. نه‌قیبی پارێزه‌رانی ئوردون‌و هاوبیرانیشی كه‌هه‌ر سوورن له‌سه‌ر زه‌لیل بوون‌و ناردنی وێنه‌ی زه‌لیلی خۆیان بۆ دونیا، ده‌یانه‌وێ چۆن زه‌لیلن هه‌ر ئاواش بمینێنه‌وه، چونكه سه‌ددام سه‌ركرده‌یه‌كی دیكتاتۆری ئێستای زه‌لیله، ئه‌وانه‌ش كه به دیكتاتۆری‌و بهزهلیلیش قبولیانه، ناتوانن مێژوێكی به شه‌ره‌ف بۆ خۆیان‌و نه‌ته‌وه‌كه‌یان دروست بكه‌ن هه‌موشمان حاڵی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ده‌بینین چونكه خاوه‌نی ئه‌و جۆره نهقیبانهن، ئه‌وانه هه‌ر شایه‌نی ئه‌وه‌ن ئاوا به‌زه‌لیلی بمینێنه‌وه. به‌ڵام دوباره دێمه‌وه‌و ده‌ڵێم ده‌كرێ سه‌ددامیش ببێ به تاكه وێنه‌ی ئه‌م ساڵ چونكه وێنه‌ی ئه‌و وێنه‌ی هه‌موو ئه‌و جۆره شۆفینیستانه وه‌خۆ هه‌ڵده‌گرێ، به تایبه‌تیش نه‌قیبی پارێزهرانو هاوبیرانی!! به‌و جۆره‌ش قبولمانه!.