دیمۆكراتی، عێڕاق، كورد
شادمان ،ئاری/ دانیمارك
جۆرج بۆش په‌یمانی داوه كه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ره‌و دیمۆكراتی به‌رێت ئه‌م ڕێگایه‌ش به‌عیراقدا تێده‌په‌ڕێ و ده‌بێته ده‌رگایه‌ك بۆ دیمۆكراتیزه‌كردنی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست،چونكه عێراق تاكه ده‌روازه‌یه كه ئه‌مریكا بتوانێت په‌یامی خۆی لێوه په‌خش بكات. دیاره دیمۆكراتیزه بوونی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌نگاوێكی دڵخۆشكه‌ره‌یه، به‌تایبه‌تی بۆ گه‌له چه‌وساوه‌كان له ناویاندا گه‌لی كورد، جا گرنگ نییه ئه‌و دیمۆكراتییه له كێ و له كوێوه دێت.
دیاره قسه‌كردن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی دیمۆكراتی و ئازادی زۆر هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام لێره‌دا گرنگ ئه‌وه‌یه عێراقێكی ئازاد و دیمۆكراتی دروست بێت كه كورد بتوانێت مافه‌كانی خۆی تیا به‌ده‌ست بهێنێت و خۆی بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی بدات، نه‌وه‌ك هه‌موو عێراق بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی كوردستان بدات، چونكه له‌وباره‌دا زۆرینه‌ی ده‌نگ بۆ عه‌ره‌ب ده‌بێت، كورده‌كه‌ش ته‌نها ڕازی بوونی بۆ ئه‌و بڕیاره بۆ ده‌مێنێته‌وه.
پرسیارێكی گرنگ هه‌یه، ئایا دیمۆكراتیزه كردنی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و ئاسان ده‌بێت؟ بێشك ووڵامی ئه‌م پرسیاره نه‌خێره، چونكه ئه‌و ووڵاتانه‌ی كه چه‌ندین ساڵه ووڵاتی تۆتالیتاری بوون، گۆڕینیان بۆ ووڵاتێكی دیمۆكراتی بێشك كارێكی سانا و ڕێگه‌یه‌كی بێ هه‌ڵدێر نییه،چونكه پێش هه‌موو شت دیمۆكراتی سحرێك نیه له شه‌و ڕۆژێكدا له ئاسمانه‌وه بخرێته سه‌ر زه‌وی یان له تیۆره‌وه بكرێته واقیع، به‌ڵكو دیمۆكراتی پێوویستی به‌كۆمه‌ڵێك پێش مه‌رج هه‌یه كه ئاماده باشی كۆمه‌ڵگا بكات بۆ هه‌رسكردنی، ئه‌وه‌تانێ پۆل بریمه‌ر دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه دیمۆكراتیزه بونی عێراق ڕێگایه‌كی سه‌ختی له ڕێیه. گه‌لی كوردیش هاوڕێییه‌تی ئه‌و ڕێگایه ده‌كات ، به‌ئامانجی به‌ده‌ست هێنانی مافه سروشتییه‌كانی خۆی له كۆتای ڕێگادا،دیاره گه‌ر چاوو بپۆشین له‌وه‌ی كه كورد له عێراقدا دوانزه ساڵه ڕێگه‌ی دیمۆكراتی گرتۆته به‌ر.
له ئاسانترین پێناسه‌یدا دیمۆكراتی جۆره ده‌سه‌ڵاتدارێتییه‌كی تایبه‌ته كه ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌وه بێت، به‌ربه‌ست له‌به‌ر ده‌م ئازادی‌دا دانه‌نرێ، و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ هه‌موو وه‌ك یه‌ك یه‌كسان بن له ماف و ئه‌ركدا به‌ڕه‌چاوكردنی توانا و لێهاتووییان.
جا كه ئه‌م شێوه ده‌سه‌ڵاته هاته‌دی، عێراق بووه ووڵاتێك كه ئازادی تیا به‌رپا بوو، هه‌موو گه‌لانی ناو ئه‌م ووڵاته بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن، ئه‌وجا كورد ده‌تاوانێت مافه‌كانی خۆی چنگ كه‌وێت و، بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی بدات، وه گه‌ر كورد خوا نه‌كرده بڕیاری مانه‌وه‌یدا له چوارچێوه‌ی عێراقدا ئه‌وا ده‌بێت كورد و عه‌ره‌ب و كه‌مه‌نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی كه یه‌كسان بن له هه‌موو مافه‌كه‌نیاندا و عێراق به ووڵاتێكی عه‌ره‌بی نه‌ژمێردرێت به‌ڵكو به ووڵاتی فره‌نه‌ته‌وه دابنرێ كوردستان به به‌شێك له نیشتمانی عه‌ره‌بی دانه‌نرێت، ئه‌وه‌تا چه‌ندین عه‌ره‌بی به‌ناو مرۆڤ دۆست و ڕۆشنبیر ئێستاش ناتوانن دان به‌و ڕاستییه‌دا بنێن كه عێراق ته‌نها ووڵاتی عه‌ره‌ب نییه، یه‌كێكی وه‌ك "مزهه‌ر دلێمی" ( لیژنه‌ی به‌رگری له مافی گه‌لی عێراق) ده‌ڵێت عێراق ده‌وڵه‌تێكی عه‌ره‌بییه و ناسنامه‌ی عێراق هه‌ر به عه‌ره‌بی ده‌مێنێته‌وه، خوێندنه‌وه‌مان بۆ ئه‌م ووته‌یه هه‌ر ئه‌وه نییه كه ئه‌مه قسه‌ی كه‌سێك یا ڕۆشنبیرێك بێت، به‌ڵكو ئه‌م بۆ چونه بۆنی هه‌مان بۆ چوونی لێدێت كه پێی وایه كورد میوانه و له سه‌ر خاكی گه‌لانی دی ده‌ژی، ئه‌مه‌ش كتومت ئایدۆلۆژیای به‌عس و باڵه تووندڕه‌وه‌كه ناسیۆنالیستی عه‌ره‌به. گه‌ر ئه‌و جۆره لێدوانانه به به‌شێك له دیمۆكراتی دابنرێ ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر ئازادی گه‌لان، هه‌رگیز دیمۆكراتی فێرمان ناكات مافی كه‌سانی تر بخۆین و سنوری خۆمان تێپه‌ڕێنین، دیاره به‌رده‌وام گوێبیستی ئه‌م جۆره لێدوانانه ده‌بینه‌وه له میدیاكانی جیهانه‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌و ترسه‌مان لادرووست ده‌كات كه پێكه‌وه ژیان له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره كه‌سانه ئاسته‌مه و ڕۆژانی ڕژێمی به‌عسمان بیر ده‌خاته‌وه.
ئێمه‌ی كورد كه سه‌رده‌مێكه بۆ ماف و ئازادیمان تێده‌كۆشین به هۆی نه بوونی سیسته‌می دیمۆكراتی و ئازیدییه وه نه‌مان توانییوه به‌ده‌ستی بهێنین.
جا گه‌ر سیسته‌می دیمۆكراتی له عێراقدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنا، ئایا ڕوشی كورد به‌ره‌و كوێ ملی ڕێگا ده‌نێت؟ ئایا كورد تاچه‌ند چاوه‌ڕێ بكات تاكو عێراق ده‌بێته ووڵاتێكی دیمۆكراتی؟ گه‌ر جۆره دیمۆكراتییه‌ك دروست بوو له عێراقدا له‌و شێوه‌یه‌ی ئێران و توركیا، ئایا كورد ده‌توانێت مافه‌كانی به دی بهێنێت؟ ئایا عێڕاق ده‌بێته ووڵاتیكی دیمۆكراتی، كه چه‌ندین ساڵ له‌ژێر چنگی دیكتاتۆرترین سیسته‌می جیهاندا بووه؟ بۆ ووڵامی دوا پرسیار با سه‌یرێكی ئه‌و ڕاپۆرته بكه‌ین كه ڕۆژنامه‌ی* " واشنگتۆن گلوب" ئاشكرای كرد، به‌م ڕاپۆرته (CIA) ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی پێ ئاگادار كردۆته‌وه له كاتی جه‌نگه‌كه‌ی ئه‌مریكا دژی عێراق ، له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه پرۆژه‌ی ئه‌مریكی بۆ دامه‌زراندنی دیمۆكراتی له‌سه‌ر پاشماوه‌كانی ڕژێمی سه‌دام، كه‌ببێته نمونه‌یه‌ك بۆ ناوچه‌كه ، به‌دیهێنانی ئاسته‌مه، ڕاپۆرته‌كه ده‌گاته ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵگای عێراقیی ومێژووه‌كه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك ناده‌ن به‌ده‌سته‌وه بۆ دامه‌زراندنی داموده‌زگای دیمۆكراتی.
* ڕۆژنامه‌ی الحياة 2003/08/15