د. محمود عوسمان به‌جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوو ئه‌ڵی تووندڕه‌و .... ئاسۆ بیاره‌یی

 

جه‌ماوه‌ری هه‌ژارو زه‌حمه‌تكێش هه‌رده‌م به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتمانیان خستوه‌ته پێش ئاسایشی ماڵ و منداڵیان وهه‌میشه‌ئاماده‌بوون له‌وپێناوه‌دا قوربانیده‌ن. دانیشتوانی كوردی شاری كه‌ركوك و ئه‌و شارانه‌ی چه‌ندهاساڵه دووچاری ته‌عریب، ته‌بعیس و ته‌رحیلبوون مافی خۆیانه بێنه‌سره‌وتن داوای نه‌ك یه‌كگرتنه‌وه‌ی شاره‌كانیان له‌گه‌ڵ كوردستانبكه‌‌ن، به‌ڵكو مافی ڕه‌وای خۆیانه داوای سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیش بكه‌ن.

د. محمود جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوو به‌توندڕه‌و ئه‌ناسێنێ و د‌ه‌ڵێ ئه‌وان ته‌نها به‌ناوی خۆیانه‌وه قسه‌ده‌كه‌ن عضو مجلس الحكم "الكردي" محمود عثمان : مطالب تظاهرات كركوك اليوم باستقلال المناطق الكردية لاتعبر عن الموقف الرسمي (ایلاف)

. به‌ڵام ئاخۆ خودی د. محمود و ئه‌وانه‌ی گوێناده‌نه‌ به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌رخه‌ریكی چین؟كه‌ئه‌و و هاوه‌ڵه‌كانی ئاگایان له‌داواكانی گه‌لی كوردماننیه و ناسوتێن بۆ ئه‌و ‌داوایانه، ئامانج و قوربانیمان بۆ ئه‌ده‌ن به‌لماوی بیاباندا؟فرمێسكی دایكا‌نی كۆسكه‌وتوو بۆده‌كه‌نه بارانی ئاشتی داگیركه‌ران؟

باپێش ئه‌وه‌ی د. محمود و براده‌رانی بیانه‌وێ شتێك بڵێن، كاره‌ساتی 250000 مرۆڤی كورد بخه‌نه پێش چاوی خۆیان ئه‌وسا هه‌رله‌خۆیانه‌وه به‌ناوی كورده‌وه بڵێن:كواكورد داوای مافی جیابوونه‌وه‌ده‌كات!كواكورد باسی مافی ژیانیكردوه!

تێناگه‌م ! ئه‌گه‌ر ئێستا باسی فدرالیه‌ت و مافی ڕاسته‌قینه‌ی‌كورد وه‌كو گه‌لێكی ئاشتی په‌روه‌رنه‌كه‌رێ، ئه‌ی كه‌ی كاتی ئه‌وه‌هاتووه كاك دكتوری به‌ڕێز؟ئه‌ته‌وێ تۆ و هاوسه‌ركرده‌كانت شه‌پۆلی ده‌نگی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی كورد له‌پێناوی ئاسایشی خۆتاندا دیسان له‌باربه‌رن؟

گومانی تیانیه‌ داگیركه‌رانی كوردستان هه‌رگیز ناڵیێن هائه‌وه مافه‌كانتان. ئه‌مڕۆ كه‌ بارودۆخی سیاسی ناوچه‌و جهان له سوودی كوردایه، بۆله‌باری ده‌بن؟ ده‌بهێڵن باخونچه‌ی گوڵه‌جاری گه‌لێكی ژێرده‌سته‌ گوڵبگرێت ومنداڵانی كوردیش ئاڵایه‌كیان هه‌بێ ڕۆژانه له‌به‌رچاویان بشه‌كێته‌وه.

تێناگه‌م ! بۆده‌بێ ئاڵای عیراق، ئاڵایه‌ك كه نیشانه‌ی شه‌ڕو داگیركردن و. . هتدبووبێ له‌پاڵ ئاڵایی گه‌لێكی ژێرده‌سته هه‌ڵبكرێ؟قه‌ت له‌خۆتت نه‌پرسیوه بۆ؟ به‌رزانی ساڵی 1970تا1974 نه‌یویست كه‌ركوك و شاره‌كانی تری كوردستان بخرێته‌ سه‌ر ئومه‌ی عه‌ره‌بی بۆیه‌ ‌له‌گه‌ڵ ڕژێمی داگیركه‌ری به‌عسدا ڕیكنه‌كه‌وت. تۆش به‌و گه‌له‌ی كه‌ئاڵای كوردستانی (خۆی) به‌رزكردوه‌ته‌وه ده‌ڵێ توندڕه‌و.

من له‌وه‌ده‌ترسم كه‌ناوی تۆو ئه‌وانه‌ی كه گۆێناده‌نه جه‌ماوه‌ر و ‌گریه‌ی منداڵانی بێباوك نایانبزوێنێ، ئازاری دیلی ئه‌نفالبووه‌كانیان لا هیچه و كوردستانیان لا گورگستانه، ناویان وه‌ك سه‌لاحه‌دینێكی لێبێت كه‌ بێجگه له داگیركه‌ران ڕۆژێ كه‌س باسیاننه‌كات. ئه‌وسا نازناویشتان بۆئه‌كه‌ن به ابو المحمود العرابی كه‌كه‌ركوكی فه‌تحكرد.

23-12-2003