گه‌ر قه‌فه‌ز له ئاڵتوونیش درووستكرێ هه‌ر نیشانه‌ی دیلی‌یه... سه‌ركان كوردی
sarkan@kurdee. net
قه‌فه‌ز یان زیندان كه هه‌ر یه‌كه‌یان له شوێنێكی جودا له گفتووگۆ و له ڕاستیشدا به‌كار ده‌هێنین به‌ڵام دوو شتن هه‌ردووكیان نیشانه‌ی نه‌هامه‌تین جا بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی درووستی ده‌كات یان ئه‌وكه‌سه‌ی كه تێیدایه. قه‌فه‌ز بۆ ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ران، زیندانیش بۆ مرۆڤ. هه‌ندێ جار مرۆڤ به‌پێی تاوان ده‌خرێته ناو زیندانه‌وه و زیندانه‌كه‌ی پێ حه‌ڵاڵه یان ئه‌توانین بڵێین پڕ به پێستی خۆیه‌تی به‌ڵام زۆر جار مرۆڤ ده‌خرێته زیندانه‌وه ته‌نها له‌به‌ر چه‌ند شتێك كه په‌یوه‌ندی هه‌یه به ژیانی ڕۆژانه‌ی ئه‌و مرۆڤه‌وه و ده‌بێت به ئازاری زیندان بگات و گیرۆده‌ی هه‌موو ئه ناخۆشیانه‌بێت كه له‌ناو زینداندا بۆ زیندانكراوه‌كان دابین كراوه.
ئه‌مه‌ی كه له سه‌ره‌وه له‌سه‌ری ڕۆشتم ته‌نها زیندان و قه‌فه‌ز بوو به‌ڵام ئێمه‌ی كورد جگه له‌و زیندان و قه‌فه‌زانه‌ی كه بۆشمان دانرابوو له لایه‌ن سه‌ددام‌ی جه‌لاده‌وه خۆمان له ووڵاتێكدا ده‌ژیاین كه خۆی له زیندانێكی گه‌وره پێكهاتبوو تێیدا ئاشنابووین به هه‌موو زه‌بروو زه‌نگێكی ناو ئه‌و زیندانه.
كوردستان و عێراق بۆ كورد جگه له مه‌ینه‌تی هیچ شتێكی تر نه‌بوون به هه‌رحاڵ كوردستان ووڵاتی خۆمانه به‌ڵام عێراق بۆ؟ بۆچی من گیرۆده‌ی داوی مرۆڤێكی عه‌گال به‌سه‌ری پێ‌په‌تی بم؟ له‌كاتێكدا نه ئه‌زانم عه‌گال ببه‌ستم نه ئه‌توانم له‌سه‌ر كاشی له‌ماعیش به پێ‌ی په‌تی بڕۆم. به‌ڵام دنیا ئه‌مه نازانێت بۆ سودمه‌ندی و خۆشبه‌ختی خۆیان له ئه‌نجوومه‌نی نێونه‌ته‌وه‌ییش هه‌میشه له‌سه‌ر داوای مرۆڤی كورد بێ هه‌ڵوێست بوون.
له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ندێجار باس له‌سه‌ر پاراستن و دابینكردنی مافی ئاژه‌ڵ ده‌كرێت به‌ڵام ده‌بینن ووڵاتێكی وه‌ك و عێراق و هه‌موو داگیركه‌رانی كوردستان خۆیان بریتین له زیندانێكی گه‌وره و ملوێنه‌ها زیندانی تیادایه‌و ڕۆژانه چه‌ندینیان به بێ بوونی هیچ تاوانێك لێ كه‌له‌پارچه ده‌كه‌ن و كه‌سیش نیه هینیان بگرێ.
زیندان گه‌ر به واتای خۆی بێت ده‌بێت به‌كاربێت بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان دابینكردنی كه‌شێكی ئارام و له‌بار بۆیان. به‌ڵام زیندانیه‌كانی ئێمه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ئاماده‌ن بۆ له‌ده‌ستدانی گیانی خۆیان بۆ پاراستنی گیانی هاوزمانانیان و ئه‌وانه‌ی زیندانیان ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ن كه ده‌بێت پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت گیانی هاوڵاتیانیان بپارێزن بگرنه ئه‌ستۆ.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ له كوردستانیشدا زیندانمان زۆرن* و زۆربه‌شیان له‌سه‌ر هه‌مان جۆری زیندانه‌كانی ڕژێم و داگیركه‌رانی كورد درووستكراون. زۆر شه‌رمه كورد له كوردستان بۆ ئازادی بیر‌و بۆچوون بخرێته زیندانه‌وه له‌كاتێكدا ئه‌وانه‌ی كه ئه‌مڕۆ ڕێبه‌رایه‌تی كورد ده‌كه‌ن خۆیان ڕۆژێك بووه بۆ ئازادی بیر و بۆچوون جه‌نگاون له‌گه‌ڵ دووژمن. باشترین نموونه بۆ خۆیان بیهێننه به‌رچاوی خۆیان ڕژێمی سه‌ددام‌ه ئاخۆ ئێستا له چی زیندانێكایه كه خۆی بۆ خۆی درووستی كردبوو. باشه هه‌ر ئه‌و نه‌بوو قسه‌ی به ڕێشی خومه‌ینی ده‌گووت؟ ڕیشی خۆی چی له هی ئه‌و داگیركه‌ره‌یان كه‌متربوو.
* له پاش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو بابه‌ته دژبه‌یه‌كه‌ی هه‌ردوو سكرتاریه‌تی (ی ق ك و ك خ ك) ده‌رده‌كه‌وێت كه قوتابیان له‌سه‌ر ئازادی و ده‌ربڕینی بیر و بۆچوونیان زیندانی ده‌كرێن و ئازار ده‌درێن.