كاك یاسین ئیش ئه‌مرۆ ڕووی له هه‌ورازه سه‌ره‌ولێژی مه‌كه. .. هه‌ردی عه‌ول
كاك یاسین ئیسماعیل بابه‌تێكی به‌ناوونیشانی (پارتی بۆ به‌گرتنی سه‌دام نیگه‌رانه) بڵاوكردۆته‌وه، سه‌ره‌تامن به‌شبه‌حاڵی خۆم ئاوهای نابینم، پاشان ئه‌م بابه‌ته‌ی كاك یاسین پره له هه‌ستی دژایه‌تی كردن وئاواته‌خواستنی به‌رده‌وام بوونی دوژمنایه‌تی نێوان كورد و كورد، قبوڵنه‌كردنی یه‌كتری و وروژاندنی باسێك كه نه‌ك هیچ سودێكی بۆ كورد نیه به‌ڵكو به عه‌مه‌لیش ئه‌وه‌ی دوژمنان ئاره‌زوویان بوو پیاده‌مان كرد، شه‌ڕی یه‌كترمان كردوو هیچ ئاكامێكیشی نه‌بوو و نایشیبێ، بۆیه ئێمه ده‌بێ یه‌كبگرین كاكی خۆم.
بڵێین چی شانسی خۆمانه، هه‌ر وابووه هه‌ندێك كه‌س نیگه‌رانن به یه‌كگرتنی كورد، نازانم كاك یاسین له‌و كه‌سانه‌یه یان نا؟.
له هه‌مووشی سه‌یر تر ئه‌وه‌یه ڕه‌نگه كاك یاسین به نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌ی وابزانێ كوردایه‌تی ده‌كات.
من پێم وایه هه‌نگاریا وڵاتێكی هێنده ئازاد‌و پێشكه‌وتوو دیموكرات نیه كه كار له كاك یاسین بكات بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ به‌خۆی نه‌دات ئه‌و قسانه بكات، ئه‌قڵیه‌تی سیاسی له‌هه‌نگاریا و زۆربه‌ی ولاته‌كانی ئه‌وروپای شه‌رقی دا هه‌ر هێنده‌ی لێ وه‌به‌رهه‌م دێت.
من دووباره دێڕ به‌دێڕی نووسینه‌كه‌ی كاك یاسین ناڵێمه‌وه، به‌ڵام ئێوه خۆتان خوێنه‌ران بابه‌ته‌كه بخوێننه‌وه كه له 26/12 دا له كوردستان نێت دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌وسا خۆتان بڕیار بده‌ن، بزانن ناهه‌قمه ده‌ڵێم به‌ئاسته‌میش تروسكه‌ی ڕوناكی تیا به‌دی ناكه‌م و هیچ ئومێدیكیشتان به‌كاك یاسین نه‌بێ كه قسه‌ی چاكه‌و خێر بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی كورد وكورد بكات، ئایا كاك یاسین به‌م قسانه‌ی ئه‌توانێ بڵێ من خزمه‌ت به‌دۆزی كورد ئه‌كه‌م؟. برای خۆم كاك یاسین تۆ بۆ هاتووی ئێستا ئه‌و كاره‌ساتانه ئه‌گێڕیته‌وه كه‌كورد به‌سه‌ر خۆیدا هێناوه؟، یه‌عنی به‌رێزتان ئه‌تانه‌وێ هه‌تا كه‌ی ئێمه‌ی كورد مه‌شغوڵی یه‌كتر كوشتن و ملشكاندنی یه‌کترو پاشقول له یه‌كگرتن بین؟ ئه‌رێ ئه‌م به‌یت و بالۆره‌یه و دوژمنایه‌تی كردنه هه‌تا كه‌ی برای خۆم؟!. تۆ پێت وانیه ده‌بێ ئیتر به‌س بێت ؟؟؟!.
كاكه یاسین توركمان و عه‌ره‌ب كه هه‌رگیز یه‌كتریان خۆشنه‌ویستووه، كه‌چی ئێستا ئه‌وه‌تا دژی كورد له شاری كه‌ركوك دا یه‌كیان گرتووه، له دانیشگاوخوێندنگه‌كانی كه‌ركوك دا دژی قوتابیان وخوێندكارانی كورد سه‌نگه‌ریان گرتووه، ڕه‌نگه جه‌نابیشت له هه‌واڵه‌كاندا خوێندبێدته‌وه و به‌ر گوێت كه‌وتبێ، به‌ڵام دیاره هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ڕێزتان دانه‌ناوه‌و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی توركمان وعه‌ره‌ب دژی خوێندكارانی كورد هیچ كاری تێنه‌کردووی وهه‌ستی نه‌وروژاوندووی، بۆیه‌كه‌وتویته‌ته كای كۆن به‌با كردن.
برای ئازیزم تۆ هاتووی برینێك ئه‌كولێنیته‌وه كه خه‌ریكه ساڕ‌ێژ ده‌بێ، تۆ هاتووی باسێك ئه‌كه‌یت كه هه‌موومان بێزی لێ ئه‌كه‌ینه‌وه، نامانه‌وێ جارێكی تر تووشی ببینه‌وه. تۆ هاتووی فێرمان ئه‌كه‌ی هه‌رگیز یه‌كترمان خۆش نه‌وێ و گیانی لێبوردنمان به‌رامبه‌ر یه‌كتر تیا نه‌بێ، تۆ هاتووی فێرمان ئه‌كه‌ی كه هه‌تا دنیا دنیایه چاوله یه‌كتر سووركه‌ینه‌وه‌و جارێكی تر بچینه‌وه له كه‌پكی حه‌مه‌دئاغاوكڵاوقاسمه‌وه ده‌ست پێبكه‌ینه‌وه.
چینی هوشیارو ڕۆشنبیرانی كورد سه‌یر كه‌ن و بزانن ڕێگاتان چه‌ند سه‌خت ودژوارو خه‌بات تان چه‌ند درێژ خایه‌نه !!؟. ئێوه ده‌بێ چ هه‌وڵێك بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن قه‌ناعه‌ت به كاك یاسین و ئه‌وانی تربهێنن كه نابێ كورد یه‌كتر بكوژێ، بزانن ڕێگاتان چه‌ند درێژه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كاك یاسین و هه‌موو ئه‌وانی تر فێر بن كه ئێمه‌ی كورد هه‌ر كوردین و برای یه‌كترین. چه‌ند به‌نرخ وبه‌هایه مرۆڤ هه‌وڵ بدات پێ به پێی پێشكه‌وتنه‌كان هه‌نگاو بنێت و بڕوات بۆ ئه‌وه‌ی له كاروانی گۆڕانكاریه‌كان دوا نه‌كه‌وێ و به‌جێ نه‌مێنێ.
هه‌زار ڕه‌حمه‌ت له گۆڕی شاعیری كورد. كه به‌داخه‌وه ئێستا ناویم له‌بیر نیه ده‌فه‌رموێ:
ئیش كه‌ئه‌مڕۆ ڕووی له‌هه‌ورازه سه‌ره‌ولێژی نه‌که‌ی
بیری وردیشی ئه‌وێ هه‌ر به دوعا‌و نوێژی نه‌كه‌ی
گێره شێوێنی كای كۆنی به‌بادا له كنت
چاكه لێی خوڕی سه‌یری ده‌م وكاوێژی نه‌كه‌ی.