كوونه‌به‌بووه‌كانی "كوردستانی نوێ‌ و خه‌بات'. . . . . . . . سیامه‌ند علی نه‌ریمان

 

پێم وایه‌ ئه‌وه‌ی له‌م ماوه‌یه‌ی دوایدا سه‌ردانی' كوردستان نێت' ی كردبێت به‌تایبه‌تی ڕۆژی 15. 12. 2003. ده‌بێت گۆڕانكاریه‌كی گه‌وره‌ له‌ژیانی سیاسی وفیكری ئه‌و كه‌سه‌دا ڕوبدات به‌تایبه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ژێر" چه‌تره‌كه‌ی " ی. ن. ك دا گرمۆڵه‌بوون. من خۆم له‌و بڕوایه‌دام ئه‌و براده‌رانه‌ی كوردستانی نوێ یان ئه‌وه‌تا له‌ڕوی ده‌روون‌ناسی‌یه‌وه توشی نه‌خۆشی ترسنۆكی (جبن) بوون له‌به‌رامبه‌ر ڕاستیه‌كاندا، یان به‌فیعلی ئه‌ڵقه‌له‌گوێن. باشه‌ ئه‌گه‌ر فڕتان به‌ئازادی ڕاده‌ربڕینه‌وه‌ هه‌یه‌ مانای چی؟ تائێستا بۆ چه‌ند دێڕێكیش بێ له‌سه‌ر ئه‌‌ومه‌عمه‌له‌ی مام جه‌لال و برا توركه‌كان!!!!!! هیچ تان نه‌نوسی. باوه‌رم به‌وه‌ش نیی‌یه‌ كه‌جه‌نابتان زۆر گرنگی به‌كاری ناحه‌زانی ڕێبازه‌ پڕشكۆكه‌ی خۆتان ناده‌ن، چونكه‌ هێشتا چاوه‌ڕێ‌ی ده‌رچونی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌‌ نه‌بوون له‌لایه‌ن پارتی‌یه‌وه‌، كه‌وتنه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌قی نوسینی چاوپێكه‌وتنێكی درۆ كه‌گوایه‌ بارزانی ئیهانه‌ی خه‌باتی گه‌لی كوردی كردووه‌ له‌كوردستانی باشوردا. ئێمه‌ ده‌ڵێن بۆ ئه‌وه‌ی تۆزێ زیاتر خۆتان به‌رنه‌پێشه‌وه‌ له‌ دیوه‌خانی ئاغاكانتاندا سوچی لاپه‌ڕه‌یه‌كی لاكۆڵانی توركیتان به‌زوترین كات وه‌گێڕا، كه‌چی فریای نوسین‌و نه‌رمه‌‌هه‌ڵوێستێك ناكه‌ون له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و‌ئابڕوتكانه‌ی كه‌به‌كاسێتی ڤیدیۆی له‌ كوردستان‌نێت بۆ ملوێنه‌ها كورد په‌خش‌كرا. نازانم شعورتان به‌چی ئه‌له‌قێ؟؟ من وه‌ك تاكێكی ئه‌م كۆمه‌ڵگا كوردیه‌ ناچارم ئه‌مه‌ش بخه‌مه‌ سه‌ر فایلی 12 ساڵ مێژوی پڕله‌درۆو ده‌له‌سه‌و شه‌ڕی براكوژیتان!؟.

هه‌روه‌ها ئه‌م ڕه‌وشته‌درێژه‌ی هه‌یه‌ بۆ ناو ڕۆژنامه‌كانی تری كوردستان باشور، بۆنمونه‌ له‌سه‌رده‌می حوكمڕانی مام جلال بۆ ئه‌نجومه‌نی حوكم جه‌ماعه‌تی پارتی واتا سه‌ركردایه‌تی ورۆژنامه‌ی زمان‌حاڵیان "خه‌بات" ته‌نانه‌ت بروسكه‌ی پیرۆزبایی‌شان بۆنه‌نارد، كه‌چی بۆ ئه‌وانه‌ی تر كه‌كورد نه‌بوون کڵاشه‌ی ئه‌كرد. برا كه‌س لاری له‌وه‌نی‌یه‌ كه‌مام جلال له‌مه‌سه‌له‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یدا و ئیش‌بۆكردنی لێ‌ی‌دوور كه‌وتۆته‌وه‌ هه‌نگاوی بۆ نه‌ناوه‌. به‌ڵام خۆ ئه‌بێ باسی ئه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ نێچیرڤان بارزانی له‌م ماوه‌ی پێشودا به‌ئاشكرا ووتی به‌به‌رچاوی دۆست‌و بێگانه‌وه كه‌گه‌لی كورد داوای ده‌وڵه‌ت‌ناكات له‌كوردستانی باشوردا. كاكه‌ پارته‌كا‌تان ناوی دیموكراته‌ بۆ تامی ده‌میش‌بێ جار جار ڕه‌خنه‌یان لێ‌بگرن. ئه‌مه‌ نابێ (كێ بڵێ به‌یانی جه‌ژنه‌ ئێوه‌ برنج بكه‌نه ئاو) . . . ؟؟؟؟!!!

شتوتگارت/ ئه‌لمانیا

25. 12. 2003