مه‌هزه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی نێو خوێندنگاكان وپرۆسه‌ی كوشتنی سیسته‌می خوێندن ... ڕزگار عبدالكریم

 

گومانی تێدا نی‌یه كه له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حزابی كوردایه‌تی‌دا به درێژایی مێژووی ده‌سه‌ڵاتی پڕ شه‌رمه‌زاریان له مه‌ینه‌تی و دڵه‌راوكێ و شه‌ری ناوخۆ و ده‌خاڵه‌تی نادروست بۆ مه‌یدانه كۆمه‌لایه‌تی‌یه‌كان و دونیایه‌ك مه‌ینه‌تی تر دیاری ده‌سه‌ڵاتیان بووه و

ڕۆژگارێكی ترسناكیان بۆ خه‌ڵك ته‌سمیم گرتووه، دوانزه ساڵ زیاتره قسه له‌وه ده‌كرێت كه ئه‌م هێزانه ده‌خاڵه‌ته‌كانیان هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ژیانی ئینسانه‌كان، مه‌یدانی لاوان و خوێندنگاكان یه‌كێكه له‌ومه‌یدانه به‌رچاوانه‌ی نێو نیشانه‌ی ‌تیره‌كانیان. . ڕوداوی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دوایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی خوێندكاران و قوتابیان ڕاستی ئه‌و بۆچونانه‌یه كه قسه‌ی لێ ده‌كرێت. .

ئه‌حزابی ناسیونالیستی كوردی له‌رێی ئه‌م هه‌لبژاردنانه‌وه ده‌یه‌وێت جارێكی تر ململانێكانی خۆیان بێنێته‌وه نێو خه‌ڵك و دوباره زه‌مینه‌ی هێز و ده‌سه‌لات له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵكی تاقی بكاته‌وه و وه‌ك تاقی كردنه‌وه‌یه‌كی تری مه‌هزه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن هێز و گوڕێك به زیندوو كردنه‌وه‌ی ململانێكان بدات و تا هه‌رلایه‌كیان له‌چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌یی خۆیدا بمێنێت و هه‌ریه‌كه‌یان ئه‌وی تر به‌وه تاوانبار بكات كه پرۆسه‌ی دیموكراسی و ئازادی پێشێل ده‌كات به‌مه واده‌كه‌ن كه باوه‌ڕبه‌وه بهێنن ئه‌م ته‌قسیم به‌ندی‌یه‌ی ده‌سه‌لات زۆر زیاتر له به‌رژه‌وه‌ندیانه وه‌ك له پرۆسه‌ی هاوبه‌ش.

گومانی تێدانی‌یه كه چه‌نده ئه‌وان ده‌ستیان له‌ سیناریۆی هه‌لبژاردندا ‌‌‌‌هه‌یه زیاتر له‌وه ده‌خاڵه‌تیان له پێشێل كردندا هه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی بیانه‌وێت بڵێن ئه‌م ته‌قسیمی ده‌سه‌ڵاته ده‌بێت هه‌روه‌ك خۆی بمێنێته‌وه‌ و ئێمه‌ش سه‌ردار و سه‌ركرده بین، ئه‌م جۆره ئه‌قڵێتی‌یه نزیكی‌یه‌كی به‌رچاوی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌قلێتی خێڵه‌كی‌دا كه ئه‌وه‌یان لێره‌دا جێی باسم نی‌یه، تا ئه‌وه‌ی به مه‌سه‌له‌ی ئه‌م كێشانه‌ی دوایی نێوان خوێندكاران و قوتابیان ده‌گه‌رێته‌وه پێم وایه چه‌نده بۆ خۆی هه‌ڵبژاردنی خوێندكاران نادروسته و به‌شێكه له ده‌خاڵه‌تی سیاسی بۆ نێو خوێندنگاكان هاوكات زیانێكی گه‌وره‌شه به ڕه‌وتی خوێندن و سیسته‌می خوێندن. . ئه‌م كێشانه ده‌بێته مه‌سه‌له‌یه‌كی به‌رچاوی وه‌ها كه زیان به ئاینده‌ی خوێندكاره‌كه بگه‌یه‌نێت و به‌راده‌یه‌ك دووری خاته‌وه له مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كی‌یه‌كه‌ی كه خوێندنه، هاوكات كارێكی وای كردووه ده‌ورو ته‌ئسیری له‌سه‌ر ئه‌قڵێتی مامۆستاش كردووه سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ قوتابیاندا، به‌درێژایی چوارساڵ مامۆستایم له خوێندگاكاندا ئه‌وه‌ی هه‌لوێستی نادروست و دوور له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌یی بێت بینیومه. . هه‌موو كێشه‌یه‌كی نێوان حیزبه‌كان له قوتابخانه‌دا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه. . سه‌ره‌تای كێشه‌ی یه‌كێتی و پارتی ئه‌و كات كه من له ناوچه‌یی بازیان مامۆستا بووم ئه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌ری دواناوه‌ندی (داری‌كه‌لی) كه ناوی خالید بوو ده‌یكرد به‌عسی‌یه‌كانی سه‌رده‌می به‌عسیش هه‌رئه‌وه‌یان ده‌كرد، ئه‌وه‌ی جێگره‌كه‌ی كه ناوی (محه‌مه‌د) بوو له‌گه‌ڵ خوێندكاران دا له‌سه‌ر جیاوازی بیر و ڕا ده‌یكرد به‌كاری كۆمیته‌ی ده‌زانی كه خۆی ئه‌ندامێكی كۆمیته‌كه بوو، ، ته‌نانه‌ت كارێكی وایان كردبوو له مه‌سه‌له‌ی هاتوچۆی مامۆستایانیشدا ئه‌و جیاوازی‌یه‌یان به جۆرێك زه‌ق كردبۆوه كه كێ ڕاپۆرت باشتر بنوسێت كه‌متر پاره‌ی هات و چۆ ده‌دات به جۆرێك له رێژه‌ی 25 مامۆستا زیاتر نزیكه‌ی 15 كه‌س له مامۆستاكان پاره‌ی ده‌دا و ئه‌وه‌ش فشارێك بوو بۆ سه‌ر ئه‌وانی تر

هه‌ڵبه‌ت من ئه‌و نمونه ساده‌یه‌م به ته‌نها بۆ ئه‌وه هێنایه‌وه كه ده‌خاڵه‌ت كردنی سیاسی بۆ نێو ئه‌و مه‌یدانه كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌كان تاچه‌ند كاریگه‌ری نێگه‌تیفانه‌ی ده‌بێت ته‌نانه‌ت له په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندی مامۆستا به مامۆستاشه‌وه، هاوكات به په‌یوه‌ندی مامۆستا به خوێندكاریشه‌وه بۆیه به بڕوای من ده‌كرێت خوێندكاران خۆیان به یه‌ك ده‌نگ هه‌موو ئه‌و كردارانه‌ی كه ڕێ له پرۆسه‌ی گه‌شه‌كردنی خوێندنیان ده‌گرێت ڕه‌ت بكه‌نه‌وه و خوازیاری ئه‌وه بن كه به هیج جۆرێك ده‌خاڵه‌ت نه‌كرێته نێو بواری خوێندنیان و هه‌رهێزێك بیه‌وێت پرۆسه‌ی خوێندن بشێوێنێت بواریان پێ نه‌درێت.

 

23-12-2003