مه‌مك و ژن* هه‌تاوه‌كو نه‌یكوژن .... سه‌ركان كوردی
sarkan@kurdee. net
ماوه‌یه‌كه به پشتیوانی یه‌زدان دهنگوباسی كوژرانی كچی كوردمان پێ نه‌گه‌یشتووه. ئه‌مه له‌خۆدی خۆیدا شتێكی دڵخۆشكه‌ره، چونكه ئافره‌ت وێنه‌یه‌كی پیاوڕهسهنه (man kind) و یه‌زدان به شێوه‌یه‌كی جوانتر و ڕازاوه‌تر، وه زۆر هێمن و له‌سه‌رخۆ و دڵناسكتر درووستی كردوون. هیوادارم كه كوشتنی كچی كورد وه‌ك له ده‌ره‌وه قه‌ده‌غه‌یه له ناوه‌وه‌ش هه‌ر وابێت.
به داخه‌وه له ناو كوردا هه‌رچه‌نده ئافره‌تی زۆر ئازا و دلێر و چاونه‌ترسمان هه‌یه به‌ڵام هێشتا ئافره‌ت به پێی پێویست نه‌هاتوونه‌ته نێو گۆڕه‌پانی كۆمه‌ڵگه‌وه. هه‌ندێ جار ئه‌مه گومان درووستده‌كات له‌لای زۆر له پیاوانی كورد به‌ڵام زیاتر كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ڕه‌وش و باری ده‌روونی ئافره‌تان هه‌یه به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه پله‌ی خوێنده‌واریان كه‌مه یان هه‌ر نیه. وه‌نه‌بێ ئه‌م نه‌خوێنده‌واریه كاری كردبێته سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریان له زۆر كاتا، چونكه ئافره‌تی ناو دێهاته‌كانی كوردستان زۆرینه‌ی ئه‌و ئافره‌ته نهخوێندهوارانهن به‌س له هه‌مانكاتدا ئه‌وانه زۆر له ئافره‌تی شاره‌كانیش كارامه‌و ئازاترن له به‌ڕێوه‌بردنی خێزان چ له ناو ماڵدا یان له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ.
ئافره‌ت پێكهاته‌ی نیوه‌ی كۆمه‌ڵه‌و نیوهكهێ تریش كه پیاوانه له‌وان درووستبوون و وه زۆربه‌یان دهچنهوهلایان زۆر به سوپاشیشهوه. بێگومان پیاوان به‌وه ئه‌ڵێن (سوننه‌تی حه‌یاته) به‌ڵام په‌روه‌رده‌كردن و ڕێزگرتنیان كه (فه‌رزیشه) وه‌ک (سوننه‌ته‌كه) ڕای ناپهڕێنن.
ئافره‌ت به‌سه‌ر زۆر قۆناغی گراندا تێپه‌ڕی تا گه‌یشته ئه‌م ئاسته كه ئێستا هه‌یه له كوردستاندا به‌ڵام هێشتا مافی ئافره‌ت له زۆر شوێنی كوردستان جودایه‌و هه‌ر كام له پارت و لایه‌نه ڕامیارهیهكان ده‌ڵێیت ڕێكخراوێكیان كردۆته‌وه به‌ڵام كه دێته سه‌ر مافپێدان پێیان ئه‌وه به زیاد ڕه‌وی ناوده‌به‌ن وا ده‌زانن (كورسیه‌كانیان) له ژێر ده‌فڕێنن.
ئه‌م هه‌موو گیر‌و كێشانه‌ی كه ئافره‌تی كورد دێته ڕێی زۆربه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای گه‌وره‌بوونیان و زاڵی و زاڵمی خێزانی كورد له‌سه‌ر كچه‌كانیان به مێرددانیان له ته‌مه‌نێكی زۆرجوانیدا (لاوی‌دا) و وه‌رنه‌گرتنی ده‌نگی كچه‌كه یان كپ كردنیان و هه‌ڕه‌شه‌ی بێ مانا. ئه‌مه هه‌مووی له لایه‌ك تا ئێستاش له زۆر شوێنی كوردستان ژن به ژن و گه‌وره به بچووك و وه هه‌روه‌ها ماره‌كردنی سه‌ر بێشكهو دانی كچ به خزمی نزیكی خۆی وه‌ك ئامۆزا و خالۆزا بێ ویستی خۆی و چون بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ئه‌مه زۆر له ناو خێزانه‌كاندا شتێكی به‌رچاوه (چه‌ندین جار شتی وا ڕوویداوه) . هه‌ندێ جار كچه‌كه له تاو نه‌بوونی ئازادی وه‌ك مرۆڤ له‌ناو ماڵی باوكی بڕیاری خێرا‌و هه‌ڵه ده‌دات خۆی ده‌خاته داوێكه‌وه كه ده‌رچوونی زۆر گران و بێمانایه، كوردیه‌كه‌ی (سه‌ری خۆی تێ ئه‌نێ) .
كچ به ماڵی باوكی ده‌ڵێت "به‌س مه‌مكوژن هه‌رچی بڵێن ئه‌یكه‌م بۆتان" خواستی ماڵی باوكه‌ش ئه‌وه‌یه كه دۆستایه‌تی درووستبكه‌ن له‌گه‌ڵ ماڵێكی تردا. جا كچه‌كه‌ش به‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یكوژن هه‌ر كه مه‌مكی كرد ئاماده‌یه ببێ به‌ژن.
* مه‌مك و ژن = مه‌مكوژن