راگه‌یاندنی كۆتایی ئه‌نجامه‌كانی كۆنفرانس
"كاتی بێده‌نگی به‌سه‌رچوو"
با نه كلتور، نه باوه‌ر رێ له ئینتیگراسیۆنی ژنی كورد نه‌گرن
له رۆژی 29 ی نۆڤامبری 2003 له شارۆچكه‌ی سوستهربێرخ له هۆلاند به سه‌رپه‌رشتی رێكخراوی ژنانی كورد و به هاوكاری كۆنتاكت دێر كۆنتینێنتن، كۆنفرانسێك ده‌رباره‌ی توندوتیژی ناوماڵ و ئه‌و هۆكارانه‌ی به‌رهه‌ڵستی له ژنانی كورد ئه‌كات بۆ خۆگونجاندن له ناو كۆمه‌ڵگه‌دا، به هه‌ردوو زمانی كوردی و هۆلاندی به ئه‌نجام گه‌یه‌ندرا. ئه‌و شاره‌زایانه‌ی بابه‌ته‌كانیان له‌م كۆنفرانسه‌دا پێشكه‌ش كرد:
- نه‌زه‌ند به‌گیخانی، داكۆكیكار له مافی مرۆڤ و دژكار به كوشتنی ژنان به به‌هانه‌ی ناموسپه‌رستییه‌وه
- مه‌هاباد قه‌ره‌داخی، لێكۆڵه‌ر و شاعیر و نوسه‌ر
- ئانیا مێولنبێڵت، نوسه‌ر و ئه‌ندامی سینات و سه‌ر به پارتی سۆشیالیسته‌كان
- ئێڤهلین تۆنكنس، ئه‌ندامی په‌رله‌مان و سه‌ر به پارتی سه‌وزه‌كان
- سیلڤی ڤۆنگ، پزیشك و لێكۆڵه‌ر له زانكۆی نایمهخن
- لییا كنووت، سه‌رۆك پرۆژه‌ی هه‌رێمی هاخلاندن له ده‌سگای پۆلیسی تایبه‌تمه‌ند به توندوتیژی
- ئێدێت سموڵدهر، به‌رێوه‌به‌ری ده‌سگای ترانس ئاكت، تایبه‌تمه‌ندی ژێنده‌ر و ئهتنێتی
جه‌ماوه‌رێك پێكهاتبوو له زۆربه‌ی توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی نێو هۆلاند. كه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ، نوێنه‌رانی رێكخراو و ده‌سگای كوردی و هۆلاندی، به‌شداری ئه‌م كۆنفرانسهیان كرد. هه‌روه‌هاش له ووڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپاوه چه‌ندین كه‌سایه‌تی و نوێنه‌ری رێكخراوه كوردییه‌كان و په‌یامنێری رادیۆ، ته‌له‌فیزیۆن و بڵاوكراوه‌كان ئاماده‌بوون و له كه‌ژێكی مۆدێرنا هه‌نگاوێكی جدی بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه نرا.
وێڕای پێشكه‌شكردنی لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك كه د. جه‌بار قادر ئاماده‌ی كردبوو له باره‌ی مێژووی ژنی كورده‌وه له دوو سه‌ده‌ی رابردووه‌وه تا ئه‌مرۆ، لێكدانه‌وه‌یه‌كی قوڵ و هه‌مه‌لایه‌نه له‌سه‌ر توندوتیژی به‌پێی تایبه‌تمه‌ندێتی بانگهێشكراوهكان، باسه‌كان پێشكه‌ش كران. ئاماژه به‌و لایه‌نانه ده‌كرا كه په‌یوه‌ستن و به‌رپرسیارن له بهدرهفتاركردن به‌رامبه‌ر به ژنان و شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و هۆكارانه‌ی ڕه‌گی توندوتیژی به‌ناو كۆمه‌ڵگای كوردا داكوتاوه. كاریگه‌ری داب و نه‌ریتی عه‌شایه‌ری و هه‌وڵدان بۆ ڕاماڵینی ئه‌و چهمگه نامرۆڤانانه‌ی كۆمه‌ڵگه نه‌ریتییه‌كان پێوه‌ی ده‌ناڵێنن. دوا به‌دوای ئه‌مانه ده‌رفه‌تی ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا و بۆچوونه‌كان كرایه‌وه و له دوای تاووتوێ كردن و لێكدانه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان، كۆنفرانس گه‌یشته چه‌ند ئه‌نجامێك و كرایه مانیفێستێك و به‌ره‌و رووی رێكخراوی ژنانی كورد كرایه‌وه. رێكخراوی ژنانی كورد هه‌وڵ ئه‌دات ئه‌ركی به‌جێهێنانی ئه‌م ئه‌نجامانه بكاته ئامانجی و له هه‌وڵی به‌دیهێنانیدا بێت:
- گۆڕانكارییه‌كی بنه‌ڕه‌تی له‌یاسادا بكرێت.
- یاسای شارستانی سهروهركردن و هوشیاركردنه‌وه‌ی مرۆڤی كورد له پێڕهویكردنی یاسادا.
- شه‌رەف به مانا ئاسایی و ڕاسته‌قینه‌كه ی خۆی پێناسهبكرێ، بریتی بێت له به‌ها به‌رزەكانی مرۆڤایه‌تی و نه‌كرێته ئامراز بۆ به‌كارهێنانی توندوتیژی.
- هه‌ر ته‌نها كلتور و دین به‌رپرسیار نه‌كرێن له به‌كارهێنانی توندوتیژیدا به‌رامبه‌ر به ژنان.
- كلتور و دین چیدی پاكانه بۆ توندوتیژی نه‌كات و دین و ده‌وڵه‌ت له‌یه‌كدی جوێ بكرێنه‌وه.
- ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌كاربهێنرێن بۆ هۆشیاركردنه‌وه و ئاوه‌ڵاكردن و باسكردنی توندوتیژی.
- ژنه یاساییه‌كان له‌م بوارانه‌دا وه‌گه‌ڕبخرێن.
- ده‌زگاكانی پۆلیس و پۆلیسی ئینته‌رپۆل (له ده‌ره‌وه‌ی سنوری ووڵاتی پێشوازیكار) ده‌بێت ده‌وری جدی له كۆنترۆڵدا ببینن و پرۆگرام بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دابڕێژن.
- ژنان له‌باری ئابورییه‌وه وابه‌سته‌ی پیاوان نه‌بن و ئیقامه‌كانیان به ئیقامه‌ی مێردیانه‌وه نه‌به‌سترێنه‌وه.
- فێربونی زمانی ووڵاتی پێشوازیكه‌ر ئیجباری بێت.
- كۆرسی ئینتگراسیۆن بۆ ژنان و پیاوان سازبكرێت.
- ووڵاتی پێشوازیكار وانه‌ی یه‌كسانی ژن و پیاو، زانیاری له‌سه‌ر یاسا و مافی مرۆڤ و به‌رهه‌ڵستیكردنی توندوتیژی بداته‌وه.
- قبوڵكردنی فرهكلتوری وه‌ك خاڵێكی سه‌ره‌كی له قوتابخانه‌كاندا فێربكرێن.
- رێكخراوه‌ی ژنان ته‌رخان بكرێن له پرۆسه‌ی نه‌هێشتن و به‌رگریكردنی توندوتیژیدا.
- حاڵه‌ته‌كانی توندوتیژی تۆماربكرێن، پرۆگرامێك دابڕێژرێت بۆ به‌ڕێكردنی ئه‌و ژنانه‌ی ده‌بنه قوربانی توندوتیژی، به پێی حاڵه‌ت و پێویست گرنگییان پێ بدرێت و رێنوماییان بكرێن و زانیاری‌یان ده‌رباره‌ی سازی و ده‌سگاكانی یارمه‌تی توندوتیژی پێ ببه‌خشن.
- به فریای ئه‌و ژنانه‌وه بێن كه له ژێر كاریگه‌رییه‌كانی توندوتیژیدا ده‌ناڵێنن تا له ده‌وروبه‌ریان دانه‌بڕێن.
- چارهدۆزینهوهی بهدرهفتاركردن له‌گه‌ڵ منداڵاندا.
- چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و منداڵانه‌ی دووچاری شایه‌تی توندوتیژی ده‌بنه‌وه.
- ئه‌نجامده‌ر سزا بدرێت هه‌تا له كوردستانیش بێت.
- گوێپێدان به ئه‌نجامده‌ر و عیلاجی بۆ بكرێت.
- عیلاج ده‌شێت به‌پێی كلتور بێت.
- پرۆژه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپادا دابنرێت تاكو له هه‌موو ووڵاته ئه‌وروپییه‌كاندا هه‌وڵی نه‌هێشتنی توندوتیژی هاوتابكرێن.
- هه‌وڵ بدرێت له‌ڕێگای پارت و رێكخراوه‌كانه‌وه تا له كوردستانیش ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر بهدرهفتاریكردنی ژناندا.
رێكخراوی ژنانی كورد
هۆلاند 12-12-2003