sarkan@kurdee. net
ژیان گه‌ر زۆر به قورسی و گرانیش بیگری هه‌ركۆتایی دێت گه‌ر بێت
و به سه‌ربه‌رزی و ئازادی بێت ئه‌وه كه‌واته خوا پێداوی و تۆش پێویسته
چاوت له كه‌سانی ده‌وروبه‌رت بێت و وه‌ک ئه‌و چاكه‌یه‌ی كه هاتۆته ڕێگه‌ت
چاكه بكه‌ره‌وه‌و كورد ووته‌نی بیده به‌ده‌م ئاوه‌وه. نه وه‌ك سه‌ددام
دوای وه‌رگرتنی پۆستی به‌رزی حكومی ببیته زاڵم، چونكه زاڵم زه‌واڵی بۆ
ده‌بێ و خوا حه‌قی بزنی بێشاخ له شاخدار ده‌سه‌نێ.
گه‌ر گه‌لی كورد و عێراق و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه ڕۆژی له ڕۆژان
زه‌ره‌رمه‌ندبوون به ده‌ستی ڕژێمی سه‌ددامی تاوانبار باشتره كه داوای
یاسایه‌کی دادپه‌روه‌ر و ڕاست و درووست بكه‌ن بۆ تاوانباری جیهانی سه‌ددام و
هه‌موو هاوڕێكانی.
سه‌ددام هه‌موو ژیانی هیچكاتێك بڕوای به یاسا ئاسمانێكانیش نه‌بووه كه
به‌ناو خۆی و حكومه‌ته فاشیسته عه‌ره‌ب‌په‌رسته‌كه‌ی هه‌ڵگری یاسای ئاینی
پیرۆزی ئیسلام بوون. تاكه ڕێگه بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و زوڵم و زۆره‌ی
كه كردوویه‌تی ده‌ركردنی یاسایه‌كی ڕاست و دادپه‌روه‌ره له‌سه‌ر كاره‌كان،
چونكه تا بڵێین پیس و زاڵم و خوێن مـژه. له سه‌ده‌ی بیسته‌م و
بیستویه‌كیشدا جێگای خۆی له ناو ناوی زاڵمانی سه‌رده‌مدا كردۆته‌وه.
به‌ڵام سه‌یرترین شـت له دنیادا گرتنی پارێزه‌ره بۆ ئه‌و نا
(مرۆڤانه) ، چونكه من نازانم ئه‌و پارێزه‌ره چی به‌ڵگه و بیانوویه‌ك
ده‌هێنێته‌وه بۆ پاراستنی كه‌سێكی وه‌ك و سه‌ددام كه له‌وانه‌یه و دووریش
نیه كه ئه‌و پارێزه‌ره خۆی زیندانی یان هیچ نه‌بێت شه‌قێكی سه‌ددام و
پیاوانی به‌ركه‌وتووه.
له كۆتاییدا به‌س ئه‌وه ئه‌ڵێم كه خوا حه‌قی كورد و ئه‌و
بێتاوانانه‌ی لێكاته‌وه كه به‌ده‌ستی‌یه‌وه زه‌لیل بوون. ده‌ك ڕووڕه‌شی
ئه‌ودنیاش بێت وه‌ك هی ئه‌م دنیا بوو.
|