شه‌وی یه‌ڵدا ... ئاسۆ ڕه‌شید بیاره‌یی

 

18-12-2003 23:55

 

دڵم له‌ئاست نیگات

مه‌لێكی بێچاره‌یه،

گه‌ڕۆكێكه له‌كه‌ونی بێكۆتایی ئه‌ڤینت، ‌

ته‌مه‌نم بۆنی هه‌ناسه‌ی گوڵه‌جاڕت ئه‌دا

گه‌رلێمببڕێ

وه‌كو منداڵێكی ئه‌نفلكراوی بیابان

ئه‌مرم،

له‌سنورێكی بچوكی‌خاكتدام

له‌ئه‌فسانه‌ی تۆدا

جیهانی خۆشیت

بۆكردومه‌ته دیاری شه‌وی یه‌ڵداو و

وا له‌ئامێزتدا ئه‌توێمه‌وه. . .

 

 سوید19-12-2003