ڕێبوارێك بووم
ساڵه‌های ساڵ
وێڵوتامهزرۆی گزنگێك
بۆ شه‌وه‌زه‌نگی ته‌نیاییم
هه‌ر به ڕێكه‌وت
كاروانی نیگات هاتهڕێم
به‌وێنه‌ی مانگ
خۆتكرده هاودهمو هاوڕێم
زۆری نه‌خایاند. . خۆری ڕه‌ش
به‌ری گرت له
ئاسۆی تیشكی
زێڕینوگهش
ئیدی ڕووخسارت وون بوولێم
دیسانه‌وه‌ش
ته‌نیایی هاته‌وه باوه‌ش
بۆ حه‌سره‌تی بێكۆتاییم. . !
ئه‌و ده‌مانه‌ی
عیشقی ئێمه له‌دایك بوو
كۆسپه‌كان پێیان گرتبوو
بههێزوزاڵ
زۆر گه‌وره‌تر
له بیر‌و ئه‌ندێشه‌ی پووچ‌و
خه‌یاڵی شیرینوبهتاڵ
تا جارێك حه‌زمان ئه‌دایه
به‌ر نهسیمو سروه‌ی ئه‌وین،
سه‌دان جار هه‌ستمان ئه‌سووتا
به‌ده‌ست داخێكی ئاگرین.
تا ووشه‌یه‌كم بۆ ئه‌هات
ئاوێزانی زوڵفوپهرچهم،
سه‌دان ئیلهام ئهوروژان
بۆ ژینی پڕ حهسرهتوخهم. . !
من گشت ساتێكی ژووانت
به‌كامێرای. .
چاوانم وێنه‌م ئهگرتیو
جامهكهشی
له‌ناو خوێناوی دڵمدا
ئه‌شۆرده‌وه. . !
چه‌ندان وێنه‌م له‌به‌ر ئه‌گرت
له‌مێشكمدا. .
له‌دڵمدا. .
لهدهروونو
خه‌یاڵمدا. .
ئهمپاراستوههڵمئهگرت
ئیدی ئه‌و ڕۆژانه ڕابوورد
كه كڵاوڕۆژنهی نیگاتم
ئه‌كرده سایه‌ی وچانم
ئیدی ده‌نگێكیش نه‌ماوه
له‌ده‌رگای ته‌نیاییم بدا‌و
ببێته میوانی ڕۆحی
به‌ندكراوی وشه‌كانم. . !
ئیدی به‌ته‌نها ته‌نیایی
بۆ دڵی من خاوه‌ن ماڵه
ڕووخسار‌و نیگای دووری تۆش
میوانی خهونوخهیاڵه. . !
|