وه‌رگێڕ (موته‌رجم)ی په‌نابه‌ران له وڵاتی سوئێد به سیخوڕی سه‌ددام ده‌رچوو .... وه‌رگێڕانی حه‌مید ته‌یموری
ـ وه‌رگێڕێك كه هه‌موو زانیاریه‌كی له سه‌ر په‌نابه‌ران داوه به عێراق
ئه‌و وه‌رگێڕانه‌ی فایلی په‌نابه‌رانیان له به‌ر ده‌ستیان دا بووه له خۆیاندا سیخوڕ بوون، سیخوڕییه‌كه‌شیان ئه‌وه بووه كه زانیاری بده‌ن به سه‌ددام و ڕژیمه‌كه‌ی.
ـ وه‌رگێڕێكی عێراقی به هه‌واڵده‌ری "ئێكۆ"ی وت: "كاتێك ده‌چوومه كاری وه‌رگێڕان، پاش ئه‌وه‌ی سڵاوم ده‌كرد، ده‌مگوت بژی سه‌دام. له به‌ر ئه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بزانن كه من لایه‌نگری سه‌ددامم."
به‌ڕێوه‌به‌رانی سویدی ڕۆژانه وه‌رگێڕ به كار دێنن بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتی په‌نابه‌ران وه‌رگێڕنه سه‌ر زمانی سویدی. هه‌واڵنێری "ئێكۆ" ڕاده‌گه‌یه‌نێ كه له نێو ئه‌و وه‌رگێڕانه‌دا كه‌سانێك هه‌ن له هه‌مان كاتدا سیخوڕی ده‌كه‌ن و زانیاری ده‌ده‌ن به‌و وڵاتانه‌ی كه ئه‌م په‌نابه‌رانه‌ی لێ هه‌ڵهاتوون. وه‌رگێڕێكی ژن به هه‌واڵنێری "ئێكۆ"ی وت: له لایه‌ن ڕێژیمه‌وه پێوه‌ندیان پێ كردم و وتیان بنه‌ماڵه‌كه‌ت كه له عێراقدا ده‌ژین تووش ده‌كه‌ین. ئه‌م ژنه چه‌ند ساڵێكه له ئیداراتی سویددا وه‌كو وه‌رگێڕ كار ده‌كا. ساڵانه سه‌دان فایل هاتووه‌ته ژێر ده‌ستی و وه‌ری گێڕاون. ئه‌م ژنه ده‌ڵێ ته‌نانه‌ت له لایه‌ن "سێ پۆ" (پۆلیسی نه‌هێنی سوید)یشه‌وه پێیان وتم كه كاری سیخوڕیان بۆ بكه‌م، به‌ڵام من حاشام لێ كرد.
هه‌واڵی به عێراق داوه
ئه‌م وه‌رگێڕه له هه‌مان كاتدا كه به سه‌رهاتی په‌نابه‌رانی وه‌رگێڕاوه‌ته‌وه بۆ به‌ڕێوه به‌رانی سویدی، هه‌واڵه‌كه‌شی داوه به باڵوێزخانه‌ی عێراق له ستۆكهۆڵم. ناوبراو ده‌ڵێ من ناچار بوم ئه‌و كاره سیخوڕییه بیكه‌م، له به‌ر ئه‌وه‌ی ژیانی بنه‌ماڵه‌كه‌م له مه‌ترسی نجات بده‌م.
به بژی سه‌ددام ده‌ستی پێ ده‌كرد
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی كه له سه‌ری بووه هه‌ر ڕاستی لای په‌نابه‌راندا بوو. له به‌ر ئه‌وه‌ی په‌نابه‌ران تێ بگه‌ن كه ئه‌م سیخوڕیه‌ی له لایه‌ن ڕژیمه‌وه له به‌عدا به سه‌ری سه‌پاوه و هه‌ر بۆیه به ده‌ست پێكی كاره‌كه‌ی وتوویه بژی سه‌ددام. پاشان ئه‌و په‌نابه‌ره عێراقیانه زانیویانه و به ئازادانه سه‌رهاته‌كانیان باس نه‌كردوه. پاشان ئه‌م وه‌رگێڕه هه‌واڵی وه‌رگێڕانه‌كه‌ی به ڕژیم داوه، به‌ڵام ته‌واوی زانیاریه‌كانی له سه‌ر په‌نابه‌ران پێ نه‌داون، ته‌نیا زانیاری ئه‌و ڕه‌خنانه كه له سه‌ر ڕژیم و ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی كه باسیان كردووه داویه. به‌ڵام هیچ كه‌سێك له وه‌رگێڕانه‌كه‌ی ناڕازی نه‌بووه.
سێپۆ ددان به گرفته‌كاندا ده‌نی
سێپۆ ددان به‌وه‌ی دا ده‌نێ كه وه‌رگێڕه‌كان كاری سیخوڕی له سه‌ر په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌و ڕاستیه‌ی ڕاست ناكه‌نه‌وه كه چ ڕێگه چاره‌یه‌ك بۆ گرفته‌كان بدۆزنه‌وه.
(تاكو ئێستا 6 عێراقی به تۆمه‌تی سیخوڕی بۆ ڕژیمه‌كه‌ی سه‌ددام و به‌عسیه‌كه‌ی گیراون و له ژێر پرسیار و لێكۆڵینه‌وه دان).
له نووسینی فرێدریك ڕوندكڤیست
ئافتونبلادیت 8-12-2003