وێژدان سسز .... باوه‌ڕ پیرۆز زاده
كرانه‌وه‌و ئازادی له رۆژنامه‌دا به‌واتای تانه‌و ته‌شه‌ر نایه‌ت به‌ڵكو به شێكه له ئێلتزام بوون نه‌خوازه‌ڵڵا ئه‌وانه‌ی ره‌خنه له به‌رامبه‌ر ده‌گرن‌و حزبین یاخود هه‌واداری حزبێكین، یان هه‌ر هێچ نه‌بێت له پێناوی خۆشه‌ویستی سه‌ركرده‌یه‌ك وێنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌و سه‌ڕكرده‌یه‌یان له ماڵه‌كانیان هه‌ڵواسیوه، لێره‌دا له‌سه‌ر نموونه‌یه‌ك له‌و نموونانه ده‌وه‌ستم كه عورفه‌كانی ئازادی له رۆژنامه به شكاندنی به‌رامبه‌ر و دروستكردنی ناو‌و ناتۆره ده‌زانێت ئه‌وێش (ئه‌مجه‌د شاكه‌لی) یه. به‌رای من ئه‌و كه‌سه زۆر له‌و رۆژنامه نووسانه تاوانبارتره كه له كاتی شه‌ڕی ناوخۆدا وتاری نامه‌سئولانه‌یان بۆ حزبه‌كه یان ده‌نووسی له‌پێناوی جۆشدانی چه‌كداره‌كانیان له به‌ره‌كانی شه‌ڕ و شكاندنی هه‌یبه‌تی به‌رامبه‌ر.
بۆ ئه‌و ناوبراوه ده‌شێ له‌سه‌ر دێرو رسته‌ی نووسینه‌كانیدا ده‌روونی لێكترازاوی بخوێنینه‌وه، رووبه‌رووی په‌تایه‌ك بۆته‌وه به‌ناوی (تاڵه‌بانی) سه‌ری زمان و بنی زمانی تاڵه‌بانی‌یه. ئه‌رێ خه‌ڵكێنه دوانزده ساڵه تاڵه‌بانی ته‌نیا یه‌ك كاری باشی نه‌كردووه؟ ئه‌رێ كێ بوو ساڵی 1992 كوردی له پاشاگه‌ردانی سیاسه‌تی ئۆتۆنۆمی رزگار كرد و هه‌نگاوێكی پێ هه‌ڵگرت به‌ناوی فیدراڵ و مافی چاره‌ی خۆنووسین، ئه‌مه‌و سه‌دان سه‌روه‌ری تر، من دڵنیام ئه‌گه‌ر (یه‌كێتی) ئه‌و یازده (لۆری سكس ویله) یی پڕ دۆكۆمێنت كه له به‌غدا دوای 9-4 ده‌ستی به‌سه‌ر داگرت بڵاویان بكاته‌وه ده‌یان ئه‌مجه‌د ئه‌گه‌ر (كورد) بن و (حزبی) نه‌بن موراجه‌عه‌ی قسه هه‌لله‌ق و مه‌لله‌قه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه واز له‌و قه‌ڵه‌مه دێنن كه بۆ سوپاسێكی (ته‌ها به‌رواری) كاغه‌زی پێ پڕده‌كه‌نه‌وه به‌ڵام ده‌ترسم ئه‌وانه (ویژدان سسز) بن و به‌لایانه‌وه گرنگ بێت هه‌ر ته‌نیا ناویان بێت، ئه‌مجه‌د ده‌می به‌نموونه‌ی له‌م شێوه‌ی خواره‌وه ئاو ده‌كات، له‌ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو ماۆستایه‌كی به‌عسی له هه‌ولێر خۆی بۆ ئه‌نجومه‌نه كارتۆنییه‌كه‌ی نیشتمانی پاڵاوتبوو، پێیان وتبوو مامۆستا ده‌رناچیت؟ ئه‌ویش وتبووی خۆ له كاتی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردندا وێنه‌م له‌سه‌ر دیواره‌كاندا بڵاو ده‌بێته‌وه، ناوبراویش پێده‌چێت له‌و سنفه بێت! ده‌ترسم له‌ماڵه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر چێشته‌كه‌یان بێ خوێ بێت به دایكی (فه‌رهاد) بڵێت سووچی مام جه‌لال‌ـ‌ه، ته‌بعه‌ن به ئوسلوبی ئه‌و جه‌لال تاڵه‌بانی یاخود (پیاوه‌كه‌ی سه‌رۆكی مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌نجومه‌نی)!