ئه‌ی تاقانه‌ی. .
داستانی عیشقی
پڕ حه‌سره‌ت. .
ئه‌وه‌ی به‌سه‌رمانا ڕابوورد
مێژوویه‌ك بوو
له خه‌می سوور. . !
له ئه‌شكی ڕووتی
بێ‌سنوور. !
كه له‌ناخی
قه‌تماغه‌ی زامه‌كانه‌وه
ڕژانه ناو
ده‌ریاچه‌ی هه‌ستی
پڕ غوربه‌ت. .
هه‌موو ته‌مه‌نی مناڵی
خه‌یاڵه نه‌وره‌سی‌یه‌كان
له دڵمانا
بوونه توێژاڵێك له چرپه‌ی
نیگا دووره‌په‌رێزه‌كان. . !
ئه‌و نیگایانه‌ی هه‌ر‌جارێك
له‌گه‌ڵ ژوانی سه‌حه‌ریی
خۆیان ئه‌كرده ناو ژووری
گه‌رم‌وگوڕی نێوچاوانمان
تا نه‌كه‌ونه به‌ركزه‌بای
سه‌رمای وه‌رزه
چاوبرسییه‌كان. . !
هه‌ربه‌گه‌رمی له‌گه‌ڵ سۆزا
ببنه خۆراكی ئه‌وینی
ئه‌ندێشه‌ی قووڵی
شێوانمان. .
هه‌موو زه‌مه‌نی سوورباوی
ئه‌م عیشقه‌مان
له‌گه‌ڵ هه‌ستێكی شێواو‌و. . .
چاوی پڕ ئه‌شكی خوێناوو. . .
ئومێدی خه‌ونی ژاكاوو. . .
لانه‌ی جێژوانێكی ڕووخاوا
به‌سه‌ربرد. . !
تێشووی ڕێمان
چارۆكه‌یه‌كی خاڵی بوو
ووچانمان ئاهێكی قووڵی
ساردو‌سڕی بێ‌حاڵی بوو
دڵمان ناسك. .
چاو چاوه‌ڕێ
وه‌ك ده‌ورانی مناڵی بوو. . !
هه‌موو ساتێك
بۆنی خه‌م‌و. .
ڕه‌نگی خه‌م‌و. .
ده‌نگی بولبولی ماته‌م‌و. .
هه‌ستی بێزاری‌و سته‌م بوو. . !
به‌سه‌رهاتی زین‌ومه‌م و. .
ناڵه‌ی دووری
وه‌لی‌وشه‌م بوو. . !
تاران 13-9-1998 |