زه‌ڕڕه‌كانی
خاكی وه‌ته‌ن
... هه‌ردی عه‌ول
خاكی وه‌ته‌ن
ته‌نها وته‌نها
له‌لای
نیشتیمان په‌روه‌ر
ودڵسۆزانی
وڵاته‌وه قه‌دروو
قیمه‌تی هه‌یه‌و
به‌هه‌موو
دنیای نادا، جا
چۆن به‌قه‌سری
قه‌یسه‌ری ئه‌دا،
كه‌سێكیش كه
خۆی به‌خاوه‌نی
نه‌زانێ و
پێوه‌ی
ماندوو نه‌بووبێ،
دیاره زایه كردن
و به‌خشینه‌وه‌ی
ئه‌وه كارێكی
هه‌ر زۆر
ئاسانده‌بێ
به‌لایه‌وه. كورد
ئه‌ڵێ كانییه‌ك
ئاوت لێ
خوارده‌وه به‌ردی
تێفڕێ مه‌ده. ئه‌ی
ده‌بێ چ له‌وه
سوكایه‌تی
پێكردن زیاتر
بێ ئه‌و ئه‌رزه‌ی
كه له سه‌ری
بژیت و له
خێر‌و به‌ره‌كه‌ته‌كانی
به‌هره‌مه‌ند
بیت خوێنی سه‌دان
هه‌زار مرۆڤی
كوردی له‌سه‌ر
ڕژابێ و به
فرمێسك و ڕووت
و ڕه‌جاڵی و
سه‌ر شۆڕ نه‌كردن
پارێزرابێت
ئێستا به
خوتوخۆڕایی
بێ سڵكردنه‌وه بێ ئه‌وه‌ی
پێت عه‌یب بێ
و شه‌رم بتگرێ
به دوژمنی ببه‌خشی،
به‌ڵێ به به‌ره‌ی
توركمانی ببه‌خشی،
ئاخر به چ حه‌قێك؟
ئاخر خه‌ڵكینه
كه‌ی توركمان
سانتیمه‌ترێكیش
له‌و ئه‌رزانه‌ی
كه به‌ناوی ئه‌وانه
وه یه ئه‌ده‌ن
به كوردێك ؟. ئه‌ی
ئه‌وانه‌ی كه
شه‌ونخونیتان
كردووه‌و سه‌رما
و گه‌رماو
برسێتی‌و كون
وكه‌له‌به‌ره‌كانی
شاخه‌كانی
كوردستان مه‌نزڵگه‌تان
بووه، شه‌هید
بوون بریندار
بوون یان جه‌رگتان
سوتاوه له
پێناو
پاراستنی ئه‌و
خاكه پاكه‌ی
كوردان و
ئێستا مه‌ترێك
زه‌ویتان پێ
ڕه‌وا نابینن،
له سه‌ركرده‌كه‌تان
بپرسن ئه‌و زه‌ویانه
هی كێیه ؟ بۆ
ئه‌درێ به
تورك؟ به‌ناوی
كێوه ئه‌درێ
به‌وانه ؟
له‌جیاتی
كێ ئه‌و مامه‌ڵه‌یه
ده‌كرێ و بۆچی
؟.
به‌داخه‌وه
هێنده هوشیار
نین كه به‌قه‌ده‌ر
داگیر كه‌ران
ئه‌رزه كانی
خۆمان خۆش بوێ.
داگیركه‌ران
ئه‌رزی كوردانیان
خۆش ئه‌وێ و
ئه‌یانه‌وێ
زۆرترین به‌شی
بۆخۆیان ببه‌ن،
ئێمه هێنده
هوشیار نین له‌وان
زیاتر خۆشمان
بوێ و هه‌و‌ڵ
بده‌ین له ده‌ستی
نه‌ده‌ین. هه‌موو
ئه‌م نه‌زانیه‌ش
ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ نه‌بوونی
هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی
له ناوماندا و
له پێش هه‌موشماندا
ئه‌و سه‌ركردانه‌ی
كه ئه‌رزی
كوردستان ته‌خشان
و په‌خشان ئه‌كه‌ن
بۆ ئه‌وه‌ی
پێیان بڵێن سه‌ركرده‌و
پیاوی چاكن.
له كاتی ڕاكردنی
سه‌دامدا هه‌موومان
ئه‌و كابرایه‌مان
له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه
بینی كه به
تاکێك له
پێڵاوه‌كانی سه‌روگوێلاكی
وێنه‌ی
دیكتاتۆره‌كه‌ی
به‌غدای ئه‌كوتیه‌وه.
ئه‌م كابرایه
كه‌سێكی هه‌ژاره
و خاوه‌ن پێنج
شه‌ش سه‌ر
خێزانه هه‌موو
به‌یانیه‌ك
زوو له‌خه‌و
هه‌ڵئه‌ستێ
له دوكانه كه‌یدا
به گۆشت
برژاندن ژیانی
خۆیی و منداڵه‌كانی
دابین ده‌كات.
كوێتیه‌كانیش
كه وێنه‌ی ئه‌م
كابرایه‌یان
دیت له ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه
كون به‌كون به‌دوای
ئه‌م كابرایه‌دا
گه‌ڕان بۆ ئه‌وه‌ی
بیدوێنن و
داخی خۆیان هه‌ڵبڕێژن
وله دوایشدا
ئه‌و تاكه
پێڵاوه‌ی لێ
بكڕن كه سه‌روگوێلاكی
سه‌دامی پێ كوترایه‌وه،
هه‌زاران
دۆلاریان دا
به‌م
كابرایه بۆ ئه‌وه‌ی
تاكه پێڵاوه‌كه‌یان
پێ بفرۆشێ، به‌ڵام
تاكه‌پێڵاوه‌كه
نه‌فرۆشرا.
به‌ڵێ ئه‌وتاكه
پێڵاوه نه‌فرۆشرا
به كه‌س، كابرائه‌ڵێ
ئاماده‌نیم
ئه‌و تاكه پێڵاوه
به‌ملیۆنێك
دۆلاریش بفرۆشم.
كوێتیه‌كان
بۆیه ئه‌و تاكه
پێڵاوه‌یان
له‌لابه‌نرخه،
چونكه سه‌روگوێلاكی
كه‌سێكی پێ
كوتراوه‌ته‌وه
كه وڵاته‌كه‌یانی
داگیر كردبوو
و سوكایه‌تی
پێكردببوون، خاوه‌ن
تاكه‌پێڵاویش
له به‌ر ئه‌وه‌ی
نیشتیمان په‌روه‌ر
و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی
به‌رزبوو ئه‌و
ڕوداوه‌ی به
به‌شێك له
گۆڕانكاری له
وڵاته‌كه‌یدا
ئه‌زانی حازر نه‌بوو
ئه‌و تاكه
پێڵاوه
بفرۆشێ نه‌ك
هه‌ر نه‌یفرۆشت
به‌ڵكو ئێستا
بۆیاغی
كردۆته‌وه و
له ناو
دۆڵابێكی
ئاسایدا هه‌ڵیگرتووه
و جارێكی تر
دڵی نایه له‌پێیان
بكاته‌وه. كوێتیه‌كان
هه‌قی خۆیانه
پاره‌یه‌كی
خه‌یاڵی بۆ
تاكه‌پێڵاوێك
ته‌رخان بكه‌ن
كه‌به‌ر وێنه‌ی
دڕنده‌یه‌كی
داگیر كه‌ری
وه‌ك سه‌دام
كه‌وتووه، كابرای
خاوه‌ن
پێڵاویش هه‌قیه‌تی
به‌پاره‌نایگۆڕێته‌وه.
به‌ڵێ
ئه‌و شتانه‌ی
كه پیرۆز‌و
موقه‌ده‌سن
له‌لای مرۆڤ له‌ده‌ست
نادرێن نرخه‌كه‌یان
به پاره ناخه‌مڵێنرێ،
زه‌ڕڕه‌كانی
خاكی وه‌ته‌نیش
له لای كه‌سانی
خاوه‌ن هه‌ستی
نه‌ته‌وایه‌تی
ونیشتیمان په‌روه‌ر
به‌قه‌سره‌كانی
قه‌یسه‌ر
ناگۆرێنه‌وه.