گه‌ر
توركمانه‌كان
به خۆیاندا
نه‌چنه‌وه ،
ئه‌وا ئه‌زموونی
سه‌خت و تاڵتر
چاوه‌ڕوانیان
ده‌كات !!
ڕاگه‌یاندن
به
پێویستی ده‌زانین
چه‌ند
ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك
بۆ ڕای كوردی
و گشتی بڵاو
كه‌ینه‌وه سه‌باره‌ت
به ڕوداوه‌كانی
ڕۆژی 22،21/8/2003 له
شاروچكه‌ی
دوزخورماتوو
و شاری كه‌ركوك
.
دیاره
له‌وه‌ته‌ی
شاری كه‌ركوك
ڕزگاركراوه
له 10/4/2003 وه تا ئه‌مڕۆ
چاودێره
سیاسیه‌كان
پێشبینی هه‌ڵگیرسانی
شه‌ڕی كورد و
توركمان-عه‌رب
ده‌كه‌ن به
تایبه‌تی پاش
ئاشكرابوونی
پلانه‌كانی (میتی)
ده‌وڵه‌تی
تووركیا له ده‌روازه‌ی
شاری كه‌ركوك
و سلێمانی (ده‌ستگیركردنی
بڕێكی زۆر چه‌ك
و ته‌قه‌مه‌نی
نێردراو بۆ
توركمانه‌كان
و پوچه‌ڵ
كردنه‌وه‌ی
هه‌وڵی
تیرۆركردنی
پارێزگاری كه‌ركوك)
.
هه‌ڵبه‌ته
گه‌لی كورد به‌و
پێیه‌ی به‌شێكی
گرنگی
پێكهاته‌كه‌ی
شیعه‌یه(كورده
فه‌یلییه‌كان)
و له ناو
سه‌ركردایه‌تی
جولانه‌وه‌ی
سیاسی كورد به
ده‌یان سه‌ركرده‌یی
شیعه‌مان لێ
هه‌ڵكه‌وتووه (جه‌بار
فه‌رمان ،
عادل موراد ،
محه‌مد حه‌بیب
و تاد) و له
مێژووی كۆن تا
ئه‌مڕۆكه هیچ
گرفت و
ئاڵۆزییه‌ك
ڕووی نه‌داوه
، بۆیه ئه‌وه
باشترین به‌ڵگه
و وه‌ڵامه بۆ
هه‌موو ئه‌و
پڕوپاگه‌ندانه‌ی
بڵاوده‌كرێنه‌وه
له ڕادیۆی به‌ره‌یی
توركمانی و
میدیاكانی
توركیا ، به
مه‌به‌ستی
سازدانی زه‌مینه
و
ئاگرخوشكردنی
شه‌ڕی كورد و
توركمان به
بیانووی
بوونی كێشه‌ی
مه‌زهه‌بیی ،
له پێناو
ڕێگاخۆشكردنی
ده‌ست تێوه‌ردانی
توركیا و
مسۆگه‌ركردنی
بهرژهوهندێكانیان
به نیازی له
باربردنی ده‌سه‌ڵاتی
كورد له شاری
كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری
و هێنانه‌دی
ستراتیجییه‌تی
توركیا كه نه‌خشه‌ی
بۆ داڕشتووه،
هه‌روه‌ك به
ئاشكرا بانگه‌شه‌یی
بۆ ده‌كات له
میدیا و كه‌ناڵه
سیاسی و
دبلۆماتیهكانی
خۆیه‌وه.
هه‌رچه‌نده
له مێژه لایه‌نی
كورد دركی به‌و
پلانانه
كردووه و بگره
قوربانی زۆری
داوه به مافه
نه‌ته‌وه‌یی
و نیشتمانییه‌كانی
خۆی له شاری
كه‌ركوك ، به
مه‌به‌ستی په‌كخستنی
ئه‌و پلانانه
، به‌وه‌یی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای كه‌ركوكی
دابه‌ش كرد له
سه‌ر بناغه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
و به شێوه‌یه‌كی
یه‌كسان (كورد
، مه‌سیحی ،
عه‌ره‌ب ،
توركمان) ، ئه‌وه‌ش
نرخێكی زۆر گه‌وره‌یی
لایه‌نی
كوردی بوو له
مافه‌كانی
خۆی و كردیه
قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی
شاره‌كه ، له
كاتێكدا سه‌دان
به‌ڵگه‌نامه
له به‌ر ده‌ستدایه
، كه خودی
ڕژێمی عێراق
تۆماری كردووه
له شاری كه‌ركوك
و ده‌یسه‌لمێنێت
، كه ته‌نانه‌ت
سه‌نته‌ری كه‌ركوكیشی
له زۆرینه‌ی
كورد
پێكهاتووه ،
له‌و ڕووه‌وه
ئامارێكی
ساڵی 1995 له به‌رده‌ستدایه
كه ڕژێمی
عێراق ئه‌نجام
داوه له شاری
كه‌ركوك و ده‌ڵێت
، پێهاته‌ی سه‌نته‌ری
كه‌ركوك به‌م
شێوه‌یه‌یه ،
(سه‌ره‌ڕای
پڕۆسه‌ی ده‌یان
ساڵه‌ی
ڕاگواستن و به‌عه‌ره‌بكردن)
:-
كورد : 71507 كه‌س
عه‌ره‌ب
: 31606 كه‌س
توركمان:
15063 كه‌س
هه‌رچه‌نده
كورد ئارامی
ڕاگرتووه و
سنوری خۆی نه‌به‌زاندووه
، بگره
پێویستیشی به
به‌كارهێنانی
ده‌سه‌ڵاتی
خۆی نه‌كردووه
به هۆی بوونی
ئه‌مریكاییه‌كان
له ناوچه‌كه‌دا
، كه هه‌م
ناوبژیوانن و
هه‌م فه‌رمانڕه‌وان
، به‌ڵام سه‌ره‌ڕۆی
توركمانه‌كان
و
ئاشكرابوونی
پلانی پێش وه‌خته‌ی
توركیا وای
كرد له ئه‌مریكییه‌كان
هێلیكۆپته‌ر
و هێز له دژی
توركمانه‌كان
به كاربهێنن ،
تا كار گه‌یشته
بوردمانی
باره‌گایه‌كی
به‌ره‌ی
توركمانی و
سنوربه‌ند
كران ، سه‌رئه‌نجام 3 كه‌سیان
لێ كوژراو به‌ره‌یی
توركمانی چه‌ك
كرا‌و به
زیانی خۆشیان
ته‌واو بوو ، وه‌ك
كورد ده‌ڵێت
چه‌پڵه به یه‌ك
ده‌ست لێ
نادرێت و ، گه‌ر
به‌خۆیاندا
نه‌چنه‌وه ،
ئه‌وا ئه‌زمونی
سه‌ختر و
تاڵتر چاوه‌ڕوانیان
ده‌كات .