هه‌موو رۆژانی هه‌ینی یه‌ك سه‌ر له به‌یان كه ئه‌هاتی له شیرینی خه‌وابووم هه‌ڵمت ئه‌سان وا راهاتم چاوه‌ڕوانت بم هه‌موو رۆژانێكی هه‌ینی بڕوام نه‌بوو كه رۆژێ بێ كۆچ بكه‌یت و به‌جێم بێڵی مه‌ریوان گیان له‌و رۆژه‌وه له ده‌رگای هه‌موو رۆژه‌كانم دا ده‌رگایه‌كم به روودا نه‌كرایه‌وه به زۆر هه‌ناسه‌دا هه‌ڵزنیم ئێستاش هه‌موو هه‌ینی‌یه‌ك پۆلێ كۆتری سپی دێن له ئاوه‌كه‌ی گۆپته‌په ده‌ست نوێژ ده‌شۆن و له سه‌ر میحرابی دڵم ئه‌نیشنه‌وه تا نوێژی عه‌شقت بۆ بكه‌ین منیش پێیان ئه‌ڵێم گه‌ر ئه‌مجاره رۆیشتنه‌وه به‌ئاوی زێی‌یه‌كه‌ی گۆپته‌په بڵێن ئه‌م داستانی عه‌شقمه بۆ هه‌موو جۆگه‌له‌ورووباره‌كان بۆ هه‌موو كێڵگه‌وباخچه‌كان بگێرنه‌وه ئازیزه‌كه‌م له بیرمه كه به‌یانیش هه‌ینی‌یه. . . چاوه‌ڕوانتم ئه‌مجاره‌یان تۆیش چاوه‌ڕوان به !! بڕوام وایه هه‌ر ئه‌تبینمه‌وه گه‌ر تۆش نه‌یه‌یت هه‌ڵمسێنی من دێم بۆ لات تا بۆ دواجار پێكه‌وه له خه‌ونێكی قوڵدا ئه‌مجاره‌یان كه‌سێ نه‌بێ هه‌ڵمانسێنێ كه‌سێ نه‌بێ بۆ ساتێكیش له یه‌كتریمان بسێنێ 4. 9. 2003 هودینگه/سوید
|