یه‌كه‌م جاره كه‌به‌م جۆره كورد خۆی له‌سایه‌ی جۆرێكی ئازادیدی ده‌ربڕیندا بتوانێت ئه‌وه‌ی كه له ناخیدا ژه‌نگی هه‌ڵهێنابوو تا به‌په‌نگ خواردنه‌وه‌دا ده‌گات، ئازادانه ده‌ریببڕێت ! بۆیه ده‌بێت به‌لامانه‌وه هێنده ئه‌وه به‌هه‌ن هه‌ڵ نه‌گرین كه‌ئاخۆ چ كه‌سێك یان ده‌سته‌یه‌ك یان لایه‌نێك یان ناوچه‌یه‌ك ڕیچكه‌شكێنی ئه‌م بانگه‌واز و ده‌ربڕینه‌یه تا دوچاری دڵه‌ڕاوكێ و مه‌قۆ مه‌قۆمان بكات و ڕیگا له‌خۆشمان و كه‌سانی تریش تاریك بكه‌ین، یان ئاوی سارد بكه‌ین به‌سه‌ر كڵپه‌ی جۆشدراوی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌رونی ده‌یان و بگره سه‌دان كه‌سی تریشدا كه ڕۆژگار و ئه‌زمونه‌تاڵه‌كانمان تا سه‌ر ئێسقان توشی دڵه‌ڕاوكێی و بێ ئومێدی و ڕاڕایی كردون و وه‌كو مارانگاز له‌خشه‌ی مارمیلكه ده‌ڕه‌وێنه‌وه ! به‌لای منه‌وه گرینگ ئه‌وه‌یه كه ئایه ئێمه چۆن بتوانین خۆمان له‌و دڵه‌ڕاوكێ و ڕاڕاییه رزگار بكه‌ین و به‌پێجه‌وانه‌وه كار بۆ دروستكردنی ئیراده‌ی گه‌له‌كۆمه‌كی و هاوكاری دڵسۆزانه له پێناو سه‌رخستن و به مه‌نزڵ گه‌یاندنی پرۆسكه بكه‌ین كه به هه‌قه‌ت له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌ماندایه ! خۆ ئه‌گه‌ریش هه‌ر كه‌سێكش یه‌كه‌م كه‌س و یه‌كه‌م گروپ بوبێت كه له‌م مه‌یدانه‌دا ئه‌سپی ئه‌م بیرۆكه نه‌ته‌وایه‌تیه‌یان تاو دابێت و له‌كامه‌شاره‌وه بیرۆكه‌كه هه‌ڵقوڵا بێت به‌لامه‌وه گرینگ نیه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵسوڕینه‌رانی كاره‌كه كوردن و له شارێكی كوردستانیشه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه و كاره‌كه‌شیان له‌لوتكه‌ی دڵسۆزی و به‌ئه‌مه‌ك بونیانه‌وه بۆ دۆزی ڕه‌وای نه‌ته‌وایه‌تیمان و كۆتایی پێ هێنانی ژیر ده‌سته‌یی و خولانه‌وه‌مان له چاره‌نوسێكی نادیاردا! به‌ئه‌ركیشی ده‌زانم وه‌ك هه‌ر تاكێكی كورد ده‌ست خۆشیان لێ ده‌كه‌م. ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ش ڕوی پرسیاری خۆیانم تێ بكه‌ن و بڵین به‌چی ده‌زانیت ؟ مرۆڤێكیش ئه‌گه‌ر به‌چاوێلكه‌ی ڕه‌شه‌وه ته‌ماشا نه‌كات و سه‌رپێیانه و بێ قوڵ‌بونه‌وه‌ش بڕوانێته ده‌وروبه‌ری خۆی و ئه‌و هه‌ڵپه‌هه‌ڵپه‌ی دوژمنانی گه‌لی كورد له نزیك و دور، ڕه‌ش و سپی چاو لێ بكات گوێ بۆ لێدوان و باس و خواسه‌كانیان بگرێت، بێ گومانم كه بۆ ئه‌ویش وه‌ك من و ده‌یان ناسیۆنالیستی تری نه‌ته‌وه‌كه‌مان ڕاستیه‌ك به‌رجه‌سته ده‌بێت و له دوو‌توێیدا وه‌ڵامێكی بێ پێچ و په‌نا بۆ خۆی و نوسین و بۆجونه‌كانیشی ده‌دۆزێته‌وه. لێره‌دا ده‌مه‌وێت ڕاشكاوانه‌بڵێم كه هه‌ر ئه‌م ڕیفراندۆمه‌ی كه هه‌ندێكمان به‌هۆی ئه‌و تۆمه‌ت دانه‌پاڵه‌یه‌وه هێنده به‌سوكی باسی لێوه‌ده‌كه‌ین و له‌گرینگی و سه‌نگی كه‌م ده‌كه‌ینه‌وه ! ئه‌وه‌تا خۆشبه‌ختانه ئۆقره‌ی له‌به‌ر ناحه‌زان و دوژمنانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له عه‌ره‌ب و تورك و فارس بڕیوه و هه‌راسانی كردون و ئه‌وانیش له ترسی نادیاری و ته‌مو مژاوی بوونی چاره‌نوسیان سه‌دام ئاسا كونه‌مشكیان لێ بوه به‌قه‌یسه‌ری و هه‌مو هه‌وڵ و توانایه‌كی دیبلوماسی و سیاسی و چاو سوركردنه‌وه و ڕاگه‌یاندنیان له‌پێناو له‌بار بردنیدا به‌گه‌ڕ خستوه ! بۆیه تكا له‌و خاوه‌ن خامه ڕه‌نگینانه ده‌كه‌م كه‌په‌رۆشی گه‌له‌كه‌مانن با هێنده له‌به‌رابه‌ر ڕێفراندۆم و ڕاپرسیدا ڕه‌شبین نه‌بن و ژیرانه‌تر بیر ی لێ بكه‌ینه‌وه چونكه ڕیفراندۆم هێنده‌ی دوژمن و دژه پلان زۆره كه پیویست ناكات خۆشمان نا ئاگایانه و نه‌ویستانه دژایه‌تی بكه‌ین.
m. shwani@kolumbus. fi
|