كاك مسته‌فا چاوڕه‌ش كاتی خۆی ڕاستی كرد كه وتی ئێمه شه‌قی زه‌مانه وای لێكردین له گه‌ڵ پارتی ئاشتبینهوهو به‌ره‌ی كوردستانی دروست بكه‌ین. واته دوای ئه‌وه‌ی كه كورد زۆر شتی له‌ده‌ست دا‌و ڕوبه‌ڕووی نائومێدی بۆوه، به كورتی (بعد خراب اﻟﺑﺼره) به‌ره‌ی كوردستانی دروست بوو، نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و وڵات. ئاخر توخوا گه‌لی كورد ؟! ئه‌ی هه‌ژاری بن ده‌ست، لێقه‌وماوی بێكه‌س و ماڵ‌وێران، سه‌رگه‌ردانی جه‌رگ سوتاو و ده‌ر به‌ده‌ر، ئینكاركراو و وڵات سوتاوو به‌ش به‌ش، ئه‌ی ڕوتوڕهجاڵی سه‌رگه‌ردان و كه‌ساس، سیاسه‌تێك له‌سه‌ر شه‌قی زه‌مانه دابڕێژرێ !، برایه‌تی وته‌بایی و یه‌کگرتنێك شه‌قی زه‌مانه دروستی بكات، ده‌بێ چی لێشین بێته‌وه‌و ستراتیژه‌كه‌ی ده‌بێ چی بێ ؟؟؟؟؟؟. ده‌بێ چ خزمه‌تێك به‌تۆ ی لێقه‌وماو بكات ؟؟؟. سه‌ركرده‌كه‌م ؟!، تۆ پێت وانییه كه ده‌بێ ئه‌م ده‌رده كوشنده‌یه‌ی كوردان چاره‌سه‌ر بكرێ ؟. تۆ پێت وانییه ئه‌و خوێنه‌ی له جه‌سته‌ی كوردان ڕژاوه‌و ئه‌ڕژێ ئۆباڵی پاراستنی له ملی تۆیه؟ تۆ پێت وانییه چاوه‌ڕوانی گه‌ل سنوری هه‌یه؟ تۆ پێت وانییه، ئه‌و له‌ناوه‌ڕاسته‌وه لهتكردنهی كوردان زیانێكی زۆری پێگه‌یاندووین ؟ تۆ پێت وانیه كه برا عه‌ره‌به چاوڕهشهكهت، ئه‌وه‌ی ئێمه به‌فرمێسك و خوێن به‌ده‌ستمان هێناوه له سه‌ر مێزی گفتوگۆ بهئیمزایهك له تۆی ناسه‌نێته‌وه؟. تۆ پێت وانییه كه ده‌بێ ئیتر سه‌ریح بی له گه‌ڵ میلله‌ته‌كه‌ت ؟. تۆ پێت وانییه كه (لااله الا الله كوردستان عدو الله) له ناخی دووژمنهكهتهوه ههڵنهقوڵابێ؟ تۆ پێت وانییه كه توركمان وعه‌ره‌ب له كه‌ركوك، له دژی كورد یه‌كیان نه‌گرتبێ؟ تۆ پێت وانییه كاتێك برای عه‌ره‌بی چاوڕه‌شم كه داوای (وحده التراب العراق) ده‌كات مه‌به‌ستی له‌وه‌یه كورد هیچ به‌هیچ نه‌كات ؟ تۆ پێت وانییه ئه‌و برایه‌تیه‌ی كه بۆمان داواده‌که‌یت ئاسنی سارد كوتان نه‌بێ ؟ سه‌ركرده‌كه‌م ڕووم له جه‌نابته : كورد بێ تاوانه له‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی به‌سه‌ریداهاتووه و دێت، ئه‌زانی بۆ ؟، چونكه كوردههمیشه ئاماده‌بووه و ئاماده‌یه ڕۆڵه‌كانی خۆیان بنێرنه كۆڕی خه‌باته‌وه ئه‌وه تۆی لێناگه‌ڕێی شۆڕش وه‌ك شۆڕشگێڕێك بكه‌ن، ئه‌وه تۆی ئه‌و لاوه‌ی كه چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی ده‌كاته شان بۆ پارێزگاری له شه‌ره‌ف وخاكی وڵات، جه‌نابتان شه‌ڕی براكه‌ی خۆی له‌پێشدا پێ ده‌كه‌یت، ئه‌وه به‌ڕێزتانن قه‌دری جه‌رگ سوتانی دایكانی ڕۆڵه كوژراو نازانن، ئه‌وه تۆی له داواكاریه‌كانمان بێ ئاگای، ئه‌وه تۆی له ڕووباری خوێنی كوردان بێخه‌به‌ریت، ئه‌وه تۆی گیانفیدایی وخهباتكاری كوردان به‌هه‌ند هه‌ڵناگری، ئه‌گه‌ر وانه‌بووایه هه‌ڵبه‌ت ده‌بوو ژیانی گه‌له‌كه‌م له ئێستای خۆشتر بوایه. جه‌نابتان پێتان وا نیه ئه‌و شۆڕشگێڕیه‌ی گه‌لی كورد كردویه‌تی وئه‌و قوربانیانه‌ی كه‌داویه‌تی ئێستا ده‌بوو خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی بوایه؟. سه‌ركرده‌كه‌م !، دیاره گوناهی تۆیه كه ستراتیژی نهتهوهكهمت وه‌لا ناوه، ئه‌گینا له چ شوێنێكی ئه‌م دنیایه‌دا میللهتێكتان پێ شكدێت كه مێژوو له بیری نه‌بێ كه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌بووه؟؟. لێره‌دا ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌ر ئه‌نجامه‌ی كه سه‌ركرده‌ی كورد دووربین نه‌بوون وستراتیژیان نه‌بووه كه كاری بۆ بكه‌ن، باسی مێژوویه‌كی دوور ناكه‌م، ئه‌مڕۆ له باشووری كوردستان دا سه‌ركردایه‌تی كورد نه‌یتوانی و نه‌یزانی هاوپه‌یمانیه‌تی ئه‌مریكا له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورد به‌كار بهێنێ، من ناڵێم به‌ته‌واوه‌تی بێ هیوابین، به‌ڵام كورد كارته به‌هێزه‌كانی خۆی وه‌ك پێویست به‌کار نه‌هێنا كهوابزانم ئێستا كاتی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رچوو. به‌دڵنیایییه‌وه ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر هه‌ر ئێستا به‌ڵێ هه‌ر ئێستا وئه‌مڕۆ عه‌ره‌به‌كانی ناوه‌ڕاست و به‌ناو مقاوه‌مه كان، به‌ئاسته‌میش مه‌یلی كاركردن له‌گه‌ل ئه‌مریكا پیشان بده‌ن وبهئاستهم ده‌ست بهێننه پێشه‌وه ئه‌مریكا بهمهمنوونیهوه به‌هه‌ردوو ده‌ست ده‌ستیان ئه‌گووشێ. ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش بیانه‌وێ به‌سه‌ر كوردا فه‌رزی ده‌كه‌ن، ئه‌و كات ئێمه یان ته‌سلیم بوون به ئه‌مری واقیع ده‌بێ قبووڵ بكه‌ین یان ده‌بێ ده‌ست بكه‌ینه‌وه به‌شه‌ڕ، كه‌هه‌ردووكیان زۆر زۆر تاڵن. ئه‌مڕۆش كه له ده‌قه‌ی ئاخیر و بهعهرهبیهكهی له (وقت اﻟﺿائع) دا گوێ بیستی یه‌کگرتنه‌وه‌ی دوو حكوومه‌تی كوردستانین، وا بزانم عه‌ینه‌ن تاس و عه‌ینه‌ن حه‌مامه، مه‌سه‌له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل وڵات نییه، دیسان شه‌قێكی تری زه‌مانه به‌ڕێوه‌یه. هیوادارم كه قسه‌كه‌ی من ده‌رنه‌چێ ومن به درۆ بكه‌ومه‌وه انشاالله. |