ئةرصتي – ئةرصيي، نةرصتي – نةرصيي! .... س.ض. هصرش
ماوه‌یه‌كه
له‌لایه‌ن هێندێك نووسه‌ری كورده‌وه دوو وشه‌ی هاوئاهه‌نگ و
هاوكێش، وه‌ك: ئه‌رێتی|ئه‌رێیی، نه‌رێتی|نه‌رێیی له بری «موسبه‌ت»
و «مه‌نفی»ده‌كارده‌كرێن كه ئه‌گه‌ر نادروستبوونی یه‌كه‌میان
به‌رپه‌رچیش نه‌درێته‌وه، ئه‌وا ده‌كارهێنانی وشه‌ی دووهه‌م،
ته‌واو هه‌ڵه‌یه و، هیچ به‌ڵگه و ده‌ستاوێژێكیش ناتوانێ له باری
زمانه‌وانییه‌وه ئۆباڵی بۆ بكێشێ.
ئه‌وه‌یكه
كام نووسه‌ری كورد، ئه‌و دوو وشه‌یه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار ده‌كار
كردووه، لانیكه‌م بۆ من ڕوون نییه، به‌ڵام ئه‌و نووسه‌ره‌ی كه
یه‌كه‌م جار ئه‌و دوو وشه‌یه‌ی له نووسراوه‌یه‌كی خۆیدا كه بۆ
گۆڤاری گزینگی ناردبوو، ده‌كارهێنا، ڕێزدار یای «مه‌هاباد
قه‌ره‌داغی» بووه. دیاره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه نووسه‌ری
نێوبراو، به ڕێگه‌ی فاكس ئاگاداركرایه‌وه كه ده‌كارهێنانی وشه‌ی
(نه‌رێتی) هه‌ڵه‌یه، ئه‌و چه‌ند ڕسته‌یه‌ی خواره‌وه‌ش وه‌ك
(تێبینی گزینگ) له كۆتایی گۆتاره‌كه‌ی نێوبراودا چاپ كرا:
«له‌بری وشه‌ی (نه‌رێتی) كه نووسه‌ر به مانای «مه‌نفی» ده‌كاری
كردووه، وشه‌ی «نه‌یێتی» داندراوه. وشه‌ی نه‌رێتی (مه‌نفی) بۆ
هاوسه‌نگی و هاوده‌نگیی له ئاست وشه‌ی ئه‌رێتی(موسبه‌ت) بۆ
یه‌كه‌مجار له لایه‌ن هه‌ر كه‌سێكه‌وه داتاشرابێ و ده‌كاركرابێ،
كارێكی ناشییانه و دژی زمانه‌وانی یه. ڕاسته، ده‌كارهێنانی
وشه‌ی (ئه‌رێ+تی) نادروست نییه كه ئه‌رێ مانای (ئا) ده‌دا،
به‌ڵام وشه‌ی (نه‌رێ+تی)! له‌و جێگه‌یه‌ڕا كه ئه‌گه‌ر پاشگری
چاوگه‌كه‌ی لێهه‌ڵگرین، نه‌رێ به مانای (نه|نا) نایه و، ئه‌گه‌ر
(نه)یه‌كه‌ی ئه‌و مانایه بدا كه هه‌رواشه، (رێ)كه‌ی شتێكی
زیادی یه و ته‌نیا بۆ هاووه‌زن(سه‌جع)بوون له‌گه‌ڵ وشه هاوتاكه‌ی
واته (ئه‌رێتی) سازكراوه.» (گزینگ،
ژماره29، پاییزی 2000، ل 33).
ئێسته دوای
ئه‌و ماوه‌یه، واته ئه‌و ڕۆژانه كه نووسراوه‌كانی ڕێزدار
مامۆستا «ح. س. سۆران»م له
ماڵپه‌ڕی كوردستان نێت دا ده‌خوێنده‌وه، دیسان چاوم به‌م دوو
وشه‌یه كه‌وته‌وه كه نێوبراو له دوو نووسراوه‌ی یه‌ك له دوای
یه‌كی خۆیدا به‌م جۆره‌ی خواره‌وه ده‌كاری هێناون:
«..،
بتوانم ده‌ره‌قه‌تی راڤه‌كردنی خاڵه ئه‌رێیی و نه‌رێییه‌كانی ئه‌و
ڕێوڕه‌سمه ئایینیه چوارده سه‌ده‌ییه بێم،..».
(كوردستان
نێت، 19-10-2004)
«دو
كه‌سایه‌تی ئه‌رێیی{موسبه‌ت} و نه‌رێیی {مه‌نفی}،..»
(كوردستان نێت، 18-10-2004)
ئه‌وه‌ی
لێره‌دا جێگه‌ی سه‌رنجه و، به‌و په‌ڕی ئه‌ده‌به‌وه ده‌مه‌وێ
كاكڵی ئه‌و چه‌ند قسه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ش، له خزمه‌ت مامۆستا «ح. س.
سۆران»دا
دووپات بكه‌مه‌وه، داتاشرانی ئه‌و زڕه وشه‌یه‌یه‌ی
(نه+رێ+یی)یه كه ده‌گه‌ڵ هیچ بنه‌مایه‌كی زمانه‌وانی یه‌ك
ناگرێته‌وه و ده‌كارهێنانی كارێكی هه‌ڵه‌یه. ئه‌گه‌ریش هه‌ر
بمانه‌وێ سووربین له ده‌كارهێنانی ئه‌و دووشه‌یه ــ به مانا
دیاریكراوه‌كه‌ی واته «موسبه‌ت» و «مه‌نفی» ــ ئه‌وا وشه‌ی
(ئا+یێتی) و (نا+یێتی|
نه+یێتی)
جوانتر و شیاوتره كه نیشانه‌ی چاوگه‌ی (یێتی) وه‌ك پاشگر
ده‌خرێته سه‌ر بن و ڕیشه‌ی وشه‌كان.
ئه‌وه‌ش بگوترێ كه وشه‌ی (ئه‌رێ) له «اری»(ئاری)ی فارسی
وه‌رگیراوه.
به
كورتی، ئه‌گه‌ر مامۆستا «ح. س. سۆران» كه ده شاره‌زایی و
زمانه‌وانی و كورده‌وانیی جه‌نابیاندا هیچ شكێكم نییه،
له‌وباره‌یه‌وه پاساوێكی مه‌نتیقی و به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌لماو
بخاته‌ڕوو، ئه‌وا ئه‌من به‌شبه‌حاڵی خۆم پێی لێ ده‌نێم و باسه‌كه
كۆتایی پێ دێنم.
س. چ. هێرش،
20-10-2004