بؤ كام عصراقي ئاشتي؟ بوون لةسةر ض بنةمايةك ... قةيوان
سيوةيلي
بیرۆکه‌ی ئه‌م
داڕشتنه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تێروانینێک له باره‌ی ئه‌و گشت
کۆبوونه‌وه ئاشتیخوازانه‌ی نێوان ڕۆشنبیرانی کورد و
نوێنه‌رانی عه‌ره‌ب له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستاندا
و جاڕی عێراقێکی ئاشی و ئازادی له لایه‌ن میدایاکانمانهوه.
له
که‌سمان شاراوه نییه که له درێژه‌ی ئه‌و شه‌ڕه
خوێناویه‌دا له پێناوی نه‌هێشتنی گشت سته‌مێکی میلی و
هوکاره‌کانی داگیرکاری له باشوری کوردستاندا دژی ڕژێمه یه‌ک
له دوای یه‌که دیکتاتۆریه‌کانی بغداد جگه‌له‌وه‌ی که
کۆمه‌ڵێکی زۆر له ڕوڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان بوونه قۆچی
قوربانی، هه‌وره‌ها زیانێکی مه‌زنی له پڕنهکاراوهش درا له
ژێرخانی ئابووری وڵاته‌که‌مان.
ئه‌م
شه‌ڕه له ساڵانی 80 دا دژی ڕژێمی دکتاتۆری جرج سفه‌تی سه‌دام،
گه‌یشته ترسناکترین قۆناغی خۆی، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌یی که
له‌به‌ر خاتری کپکردنی ژیله‌مۆی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و
رێگه‌گرتن له ناردنه‌ده‌ره‌وه بۆ
نێو
وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، گشت میدیاکانی دونیا چاویان له
گشت تاوانه‌کانی نێو وڵاتی ڕژێمی بغداد داخست، ئه‌وه‌ش بووه
هۆی ئه‌وه‌ی که ڕژێم بێباک له ده‌نگی نێو ده‌وڵه‌تی
سیاسه‌تی جینۆساید، گه‌ل قڕان دژی گه‌لی کوردمان سات به‌سات
چڕتر و پراکتیزه بکات و به ئاستێکی ته‌ریب بیرۆکه‌ی
به‌عه‌ره‌ب کردنی خاکی کوردستانیش پاش له نێو بردنی گشت مرۆڤی
کورد له ده‌ڤه‌ره‌که‌دا درێژه پێبدهدات.تا ئه‌و ڕاده‌یه‌یی
که چه‌کی مۆدێڕنی شمیایی و بایه‌لۆژی تا ساده‌ترین قۆناغی
گه‌ل قڕانی له چوارچێوه‌ی ده‌سته‌ڵاتی خۆیدا پیاده کرد، له
ڕاستیدا ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستی ڕژێم تا دووا ڕۆژی مانه‌وی به
ئه‌نجام نه‌گه‌یشت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ توانای لۆجستیکی
دیاریکراوی و یاخود فاکه‌ته‌ری ناهه‌مواری کات، به‌ڵام وه‌کو
پڕنسیپ هه‌ده‌فی گه‌ل قڕانی له کوردستانی باشوردا له پێش گشت
پڕۆگرامه‌کانی خۆیه‌وه دانابوو و به یه‌کێک له کۆڵه‌که‌کانی
پابه‌ندی سیاسه‌تی خۆی ده‌زانی.
له
سه‌رئه‌نجامدا به چاوخشان به مێژودا نه‌تیجه ده‌گرێن، که
هه‌ریه‌ک له ڕژێمه ده‌سته‌ڵاتداره‌کانی ناوه‌ندی بغداد له
پاش جێگیرکردنی ده‌سته‌ڵاتی ناوه‌ندی و ڕامیاری خۆیان، هۆکاری
به‌رده‌وامی و پابه‌ندێتی ده‌سته‌ڵاتیان له قه‌ڵاچۆکردنی
مرۆڤی کورد و به‌عه‌ره‌ب کردنی کوردستاندا بینیوه‌ته‌وه
هه‌ربۆیه‌ش تائێستا له ئه‌نجامی پڕاکتیزه‌کردنی ئه‌و
سیاسهتهگڵاوهی ئه‌وان زیانێکی گه‌وره‌ی ده‌رونی، ڕامیاری و
مادی دراوه له گه‌له‌که‌مان.جا چه‌سپاندنی ئه‌م سیاسه‌ته
به‌بێ جیاوازی جارجار له لایه‌ن میری ده‌سته‌ڵاتداردا واتا
هه‌ڵگه‌رانی بیرۆکه‌ی مۆدێڕنی شۆڤێنی عه‌ره‌بی، یاخود
هه‌ڵگرانی بێرۆکه‌ی ئیشتراکیهوه یان دین یه‌وه (ئه‌مڕۆکه)
بووه.واتا بێ خۆگێلکردن، هه‌ر هێزێک به‌هه‌ر بیرۆکه‌یه‌که‌وه
له لایه‌ن زۆرینه‌ی عه‌ره‌بی وڵاته‌وه پشتیوانی لێکراوه،
چونکه ئامانجی قڕکردنی مرۆڤی کوردی و به‌عه‌ره‌بکردنی خاکی
کوردستان بووه.ئه‌م سه‌رئه‌نجامه بۆته هۆی خوڵقاندنی بێ
بڕاوییهکی زۆر له نێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانی باشور
به‌رانبه‌ر به ده‌سته‌ڵاتدارانی یه‌ک له‌دوای یه‌کی ناوه‌ندی.
که‌واته
له چوارچێوه‌ی دروستبونی ده‌وڵه‌تی عێراق وه تا ئه‌مڕۆکه
میله‌تی که‌مینه‌ی کورد له‌و وڵاته‌دا وه‌کو سته‌م لێکراوێک
ڕ‌نگی خوی داوه‌ته‌وه که له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی عه‌ره‌به‌وه
(که له پشت حکومه‌ته‌کانی ناوه‌ندیه‌وه بوون) زۆری
لێکراوه.لێره‌دا دێینه‌وه سه‌ر کرۆکی باسه‌که‌مان، ئایا ئه‌و
گشت تاوانانه‌ی ئه‌نفاله‌کان، کمیاباران...که له‌لایه‌ن
کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ژادپه‌رستی عه‌ره‌به‌وه له دژی گهڵهکامان
کراوه قابیلی لێبوردنن؟ ئایا له عێراقی ئاشی و ئازادی‌دا به‌چ
شێوه‌یه‌ک ده‌بێت عه‌ربی زۆرینه داوای لێبورن له گه‌لی کورد
بکات؟
له
ئه‌نجامی وه‌ڵامدانه‌وه‌دا پێناسه‌ی نه‌ژادپه‌رستی
دێته‌ئاراوه، نه‌ژادپه‌رستی نهنگێن و قێزه‌ونترین ڕێڕه‌وی
ڕامیارییه که گه‌ڵانی دهستهڵاردار خه‌ڵکانی خۆیانی پێ
ته‌یارده‌که‌ن و له سه‌رئه‌نجامی ئه‌م دژایهتهدا گشت لایه‌ک
به‌ره‌و قڕکردن و ماڵ وێرانی ده‌چێت.مرۆڤێکی کورد که
له‌گونده‌که‌ی داکۆکی له مافی خۆی ده‌کات، هه‌رگیز مۆرکی
نه‌ژادپه‌رستی وه‌رناگرێت به‌ڵکو مرۆڤێکی شۆڕشگێڕی نه‌ته‌وه‌یی
یه که ڕێگه له چه‌سپاندنی بیرۆکری نه‌ژادپه‌رستی
خه‌ڵکانێکی ناموو به چیاکانی کوردستان ده‌گرێت.
بۆ
نمونه ئه‌ڵمانیه‌کان هه‌ڵگیرسێنه‌ری جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م و
دووه‌م بوون، به‌ڵام له جه‌نگی جیهانی دووه‌م دا ڕێژه‌ی تاوان
دژ به جوله‌که گه‌یشته قۆناغی گه‌ڵ قڕان، ئه‌مه‌ش له
مێژودا له سه‌ر حسابی ئه‌ڵمانیا تۆمارکراوه.خۆ به‌گشتی
میله‌تی ئه‌ڵمان له چوارچێوه‌ی جه‌نگی جیهانی دووه‌م دا زۆرتر
زیان و قوربانیان دا له چاو میله‌تی جوله‌که، به‌ڵام ئه‌ڵمان
هه‌ڵگیرسێنه‌ری شه‌ڕی نه‌ژادپه‌رستی بوو، هه‌ر بۆیه‌ش
ئاکامه‌کانی شه‌ڕی گڕته ئه‌ستۆی خۆی.
له
دوایی کوتای هاتنی شهر تا ئه‌مڕۆکه ئه‌وا سێ نه‌وه، یه‌ک
له‌دووی یه‌ک له گشت ئاهه‌نگی خۆشی و ناخۆشیه‌کاندا داوای
لێبووردن له‌و گه‌لانه به‌تایبه‌تی جوله‌که ده‌که‌ن، که له
کرداره‌کانیان ببورێن و په‌یمان ده‌ده‌ن که هیچ کات شتێکی وا
ڕونه‌داته‌وه، ئه‌م داوای لێبووردنهش زۆر هاریکاری مادی و
مرۆڤی به‌دوا دا هاتووه.بێ پسانه‌وه جیل له دووای جیل
به‌هه‌مان گڕوکپی جاران خویان به سته‌مکارو ئه‌و گه‌لانه‌ی دی
به سته‌م لێکراو ده‌ناسێنن.چونکه ئه‌م تاوانانه (وه‌کی
ئه‌نفاله‌کان، کیماباران...) شتێک نی یه که که‌س بتوانێ به
به‌ڵێ بوراوین لێی ده‌رچێ و ته‌واوبێ! ! ! (که به‌داخه‌وه
جارجارێک لێپرسراوانی وڵاتی ئێمه له گێلیان ئه‌و مافه به
خۆیان ده‌ده‌ن) ...که‌واته تا ئه‌ڵمانه‌کان هه‌بن ده‌بێ و
مه‌جبوورن له به‌ر خاتری یاساکانی مرۆڤ دۆستی، داوای لێبوردن
بکه‌ن و ڕێگه به‌خۆیان نه‌ده‌ن جارێکی دی هه‌مان کردار و
تاوانی چه‌وت له لایانه‌وه دژ به گه‌لێکی دی دووباره
ببێته‌وه.
ئایا
ئه‌م پڕنسیپی ساده‌ی لێبووردنهش له وڵاتی ئیمه‌دا پیاده
ده‌کرێ؟ ئایا ئێمه‌ش وه‌کی جوله‌که میله‌تێکی سته‌م لێکراوین
به‌ده‌ست زۆرینه‌ی سته‌مکاری عه‌ره‌بی عێراقه‌وه؟
به‌ڵێ
به‌کارهێنانی ئاشکرای چه‌کی کۆکوژی کیمیایی، ئه‌نفاله‌کان،
بارزانیه‌کان و سوتاندنی لادێکانی کوردستان زۆر نمونه‌ی دی ئه‌و
ڕاستیه ده‌سه‌لمێنن که به‌ڵی ئێمه‌ش هه‌روه‌کی جوله‌که له
هه‌ڵمه‌تێکی خوێناوی گه‌ل قڕان قوتار بووین.
به‌ڵام ئایا
عه‌ره‌ب ئاماده‌ن له به‌ر خاتری به‌یه‌که‌وه ژیان له عێراقی
ئاشی و ئازادی‌دا دوای لێبووردن بکه‌ن بۆ ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی خۆیان؟
که ڕێگه له دووباره‌بونه‌وه‌ی ئاوه‌ها کردارێکی شه‌رمه‌زاری دژی
گه‌لێکی بێ دفاع بگرن! ! ! .به ڕاشکاوی و به داخێکی زۆره‌وه
وڵامی ئه‌م پرسیاره تائێستاکه پاش ساڵێک به‌سه‌ر له گۆڕنانی
کولتوری جینۆساید؟! ! نه‌خێره.که‌واته بێ سی و دوو له سه‌ر
بناغه‌یه‌کی پوچ بونیادنانی عێراقێکی ئاشتی بۆ مۆڵتی ناسیۆن هێچ
مانایه‌ک نابه‌خشێ.
ئه‌گه‌ر
عه‌ره‌بی ده‌سته‌ڵاتداری عێراقی خویان به میله‌تێکی مرۆڤ دۆست
بناسێنن، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ حاشا له کولتوری شۆڤێنیه‌ت به‌که‌ن،
ده‌بێت تا ده‌یان جیلی تر یه‌ک له دوای یه‌ک شێخ و گزیریان
به‌ره‌و لادێ دوره‌ده‌سته‌کانی کوردستان بکشێن و له به‌رخاتری
ئاشتی و پێکه‌وه ژیان تاجه گوڵینه‌ی شه‌رمه‌زاریان بۆ گشت کۆرپه
زینده‌به‌چال کراوه‌کانی ئه‌نفال دابنێن تا ئه‌وه‌ی بیرۆکه‌ی گه‌ڵ
قڕان له نێو کولتوریاندا بسڕنه‌وه و ڕێگه له دوبارهبوونهوی
بگرن.
ئه‌وسا
ڕه‌وایه ئێمه‌ش، وه‌کو گه‌لێک که ساڵههایساڵه له پێناوی
چه‌سپاندنی ئاشتیدا ده‌جه‌نگێین، له لای خۆمانه‌وه له گشت
میدیاکانی وڵاتمانه‌وه جاڕی عێراقی ئاشتی و ئازادی بده‌ین، نه‌ک
ئه‌مڕۆ بۆ خۆ خڵه‌فاندن، بۆ موزایده له سه‌ر حسابی سه‌دان هه‌زار
ڕۆڵه‌ی کوردی له‌چاڵ نراو له مانشێتی ڕۆژنامهکانماندا بێ
لێکۆڵینه‌وه له ناوه‌رۆکه‌که‌ی ئه‌و ڕستانه به‌کاربهێنن....
k.siwaily@gmx.de
17.10.2004