ناسيوناليستاني
كورد لة باشووري كوردستان
كص بةتيرؤريست دةزانن؟!
.. مةهدي غةمبار
که لایه‌نه کوردستانی و نیشتیمانیه‌کانی باشوری وڵات کاتێ باس له
تیرۆر و تیرۆرسیت ده‌که‌ن
، من وا هه‌ست ده‌که‌م که تیرۆر کارانیان له گۆشهێهکی بچوکدا
کۆ کردبێته که به‌م کاره‌یان هه‌م له ڕێژه‌که‌یان که‌م
کردبێته‌وه و هه‌میش چاو له تاوانه‌کانیان پۆشرابێت و وه‌ک
به‌ردێکی بن گۆمێکی قوڵی لێ به‌سه‌را هاتبێت
،
ڕه‌نگه هه‌ندێ کار که کرابێت له ڕابردودا ئه‌مان
نازانم به چ هۆیه‌که‌وه ئه‌مان له لیستی کاری تیرۆریان
ده‌رهێناوه و
بکهرانیشیان
وه‌ک تیرۆرکار چاو لێ نه‌کردوه و
مامه‌ڵه‌ی تیرۆرستیان له‌گه‌ڵدا نه‌کردون
و نه دهشکهن
!
به‌م کلیله ده‌رگای باسه‌که‌م ده‌که‌مه‌وه .
به‌ر له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستانی باشور ، ئه‌گه‌ر سه‌رپێیانه‌ش
لێی وردبوبینهوه له بونی ڕێژه‌یه‌کی زۆری
کورد له ڕیزه‌کانی
جاش و مهفارز خاصه دا نکۆڵیمان پێ لێ ناکرێت و که‌سیشمان ناتوانین
به‌ری ئه‌و ڕاستیه به بێژنگی دڕا‌و بگرین
.
من ناڵێم ئه‌وه‌نده هه‌زار خه‌ڵکی ئه‌ڵقه له گوێ و نۆکه‌ر و
کوردی دوژنم به کوردمان هه‌بوه ! من ده‌پرسم به ڕای ئێوه ڕێژه‌ی
چه‌ند له‌وانه جاشی بیروباوه‌ڕ
بونه
و دڵسۆزیان بۆ ڕژێم له ترۆپکی پایه‌دا بوه
به دڵ و گیان فیداکار و گیان به‌ختکه‌ری ڕیبازی به‌عس بونه!؟
من
جارێ له‌و ژماره که‌مه کورده‌ش ده‌گه‌ڕێم که تاک و ته‌را پاش
شه‌ونخونی و خه‌باتێکی بێوچانی ڕاو و لهقهفهسکردنی ڕۆڵهێ کورد
ئه‌وسا
گه‌یشتونه‌ته
نێو ڕیزه‌کانی
( ئه‌من) و ( ئیستیخبارات ) و سیخوڕی کردن
که له خۆیان زیاتر و دڵسۆزانه تر کاریان بۆ ڕژێمی داڕوخاوی به‌عس
ده‌کرد و ڕاوه نێچیری هازمان و هاوخوێنی خۆیانیان له پێناوی
ئافه‌رینێک و بڕێک پاره‌دا بۆ ده‌کرد !!
یان ژماره‌یه‌ک پارێزگار و قیمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه و
پله‌به‌رزه‌کانی به‌عس
که ئه‌مانیش له پاداشتی وه‌فاداری و تێکۆشانیان بۆ به‌عش به‌و
پلانه گه‌یشتبون .
ئه‌گه‌ر
باس له‌و چه‌ند سه‌د هه‌زار جاشه بکه‌ین که له لایه‌که‌وه بوبون
به پاڵپشت و دار ده‌ستی ڕژێم و له‌لایه‌کی تریشه‌وه
به چاو ساخ و ڕێشانده‌ری سوپای داگیرکه‌ر بۆ سه‌ر هێزی
پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و
شه‌ڕ
کردنیان له لایه‌ک و
ڕاوه ژن و مناڵه
کورد
بۆ کوره‌ی بێ به‌زه‌یی ئه‌نفال و خاپور و سوتماککردنی کوردستان
له لایه‌کی تر .
گریمان
ڕێژه‌ی 40%
ئه‌مانه له خه‌ڵکه ذڵسۆز و به ئه‌مه‌که‌که‌ی ڕژێم بوون
، ئه‌م به‌شه خۆیان تا ئه‌و ڕۆژه‌ی که مه‌رگ و
نادیاری چاره‌نوس ده‌ستی نه نایه بنهقاقایان که ئه‌ویش ڕاپه‌ڕینه
پڕ شکۆکه‌ی خه‌لکی کوردستانی باشور بو ئه‌مان قۆڵ و بازوی به‌عس
بون و به‌عسیان به ڕابه‌ر و ڕێبازی خۆیان ده‌زانی و به ئاشکرا و
له میان که‌ناڵه‌کانی
ڕاگه‌یاندنی به‌عسه‌وه ڕۆژانه جاڕیان ده‌دا و له زۆر بۆنه‌دا
دژایه‌تی میله‌ته‌که‌ی خۆیانیان
دوباره و ده بارهکردۆتهوه
، له کاتی ڕاپهڕینشدا له‌وێدا به‌له‌به‌ر چاو گرتنی تاریکایی
چاره‌نوسی سه‌دام و دار و ده‌سته‌که‌ی ئه‌م به‌شه‌ش ویستیان به
ئاوی ڕاپه‌ڕین خۆیان له تاوانه‌کانیان بشۆنه‌وه و بۆیه له بێ
چارهییاندا
که‌وتنه به‌ره‌ی
ڕاپه‌ڕیوانه‌وه که به‌ره‌ی گه‌ل بو
جگه له چه‌ند سه‌ره‌ک جاش و گه‌وره کاربه‌ده‌ستێکی به‌عس که تا
ڕوخانی به‌عس به زه‌لیلی مانه‌وه له‌وانه
قاسم ئاغای کۆیه و
شێخ چۆپی .
کاتێ که
قاسم
ئاغا بۆ زیاتر خۆ له سه‌دام نزیککردنه‌وه و دڵسۆزی نواندن خۆی
دانی به‌وه‌دا نابو که له ڕاپه‌ڕیندا داوای له سید الرئیس کردبو
به کیمیاوی له خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی کوردستان بدات !!
ئایه تاوان نه‌بو له‌و هه‌مو تاوانه‌یان چاوپۆشی کرا و
سه‌ر باری ئه‌وه‌س ئێستا به‌شێکی زۆری گه‌وره جاش و
گهورهتاوانبارانیان له لایه‌ن هه‌ردو حکومه‌ت و
حیزبه‌وه پله‌یه‌کی باش و ڕێزێکی تایبه‌تی زۆریان هه‌یه و
له خه‌ڵکه سوتاوه‌که‌ی ناو شۆڕش و خه‌باتی کوردایه‌تی زیاتر گوێ له
قسه‌یان ده‌گیرێت و
له مه‌ترسی ده‌ستی تۆڵه‌ی خاوه‌ن شه‌هید و ئه‌نفاله‌کان و بگره
ململانیی شاردنه‌وه‌یان ده‌کرێت !!؟؟
پێم
وانیه دادگایی گه‌ل و ڕاپه‌ڕین له تاوانه‌کانیان خۆشبوبن ،
به‌ڵکو ڕقه‌به‌رایه‌تی و ململانێی نیوان یه‌کێتی و پارتی بونه
چه‌ترێک له‌ژێریدا ئه‌مانه حه‌سانه‌وه و کهشو هه‌وای ناکۆکیه‌کانی
نێوان هه‌ردولا وای لێ کردن که
که‌س نه‌توانێ پیان بڵێت به‌ر پێتان خواره و پشتی چاوتان برۆیه و
له‌که‌سیش قبوڵ نه‌کرێت نه‌با سیاسه‌تی ( ئه‌م نا ئه‌و ) پیاده
بکات که به هۆیه‌وه حیزب لاواز ده‌بێت !!!
ئایه
جێگای خۆی نیه که ئه‌و سه‌ره‌ک جاش و خۆفرۆشانه‌ی له کاتی
ئه‌نفالکردنی کوردا ڕۆڵی دیاریان بوه و ڕۆڵه‌ی کوردیان له ژن و
مناڵ و په‌ککه‌وته ده‌سگیر کردوه و
ته‌سلیمی
مه‌رگه‌ساتی
ئه‌نفالیان کردون
به که‌سانی تیرۆریستی وه‌کو که‌سانی ناو ڕێکخراوه
تیرۆریستیه‌که‌ی پشتیوانانی ئیسلام ناو زهد بکرێن و به‌و
پێوه‌ره‌ش
دادگایی
بکرێن
؟؟
ئه‌گه‌ر
به‌شێوه‌یه‌کی تریش و له پانتایی عێراقیشدا و له کێڵگه‌ی پتر له
30 ساڵ په‌روه‌رده‌ی به‌عس
به
دوای تیرۆرکاراندا بگه‌ڕێین جگه له‌و ژماره پاڵه‌وانه زه‌لیله‌ی
که‌ئه‌مڕۆ له زینداندا دوچاری نه‌خۆشی ده‌رون هاتون و
پاش
ئه‌وه‌ی که له کونه مشکه‌کاندا دۆزرانه‌وه و ده‌ستگیر کران که
خودی سه‌دامی دیکتاتۆر یه‌کێکه له‌وانه .
ئاخۆ
چه‌ند هه‌زار تیرۆرکار و دوژمنی ڕاسته‌قینه‌ی کورد
ده‌دۆزینه‌وه
؟
که
به‌شێکیان نه‌ک خۆیان شاردبێته‌وه به‌ڵکو له هه‌ره‌می دام‌و ده‌زگا
باڵاکان و سه‌رکردایه‌تی حیزب و ڕیکخراوه‌کاندا جێگایان گرتوه و
به‌شه‌که‌ی تریشی ئه‌وا بێ باک فڕکان فڕکانیانه و
نه بایان دیوه و نه باران !!!
کاتێ باس له کرده‌وه تیرۆریستیه‌کانی ئه‌مڕۆی عێراق ده‌کرێت
، له پانتاییه‌کی ته‌سکدا خڕ ده‌کرێنه‌وه و کاره تیرۆریستیه‌کانیش
ده‌خرێته باڵای
هه‌ندێک
عه‌ره‌بی وڵاتانی‌تر و ئه‌و بیانیانه‌ی که گوایه بۆ جیهاد له دژی
کفر
ڕویان کردۆته عێراق
،
یان ئه‌و
50000
زیندانیه
دز
و پیاو کوژ و جه‌رده و تاونباره نا سیاسیانه‌ی
که سه‌دام به‌ر له تێکشکانی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی
ئازادی کردن وا ده‌بینرێت که به‌شێکی ئه‌م کاره تیرۆریستیانه له
سه‌ر ده‌ستی ئه‌مانه ئه‌نجام بدرێت ! یان تاقمی ابو مصعب الزرقاوی
که سه‌ر به القاعیده یه
، یان گروپێکی تری ئیسلامی توندڕه‌و
و
به‌س
له
ڕاستیدا کورد نابێت به‌و پێوه‌ره تیرۆرکاران بپێوێت و هه‌ر
ئه‌وانه‌ش به ته‌نها به دوژمن بزانێت !!
هه‌موو ئه‌و فرۆکه‌وانانه‌ی که کوردستان و خه‌ڵکه بێ
دیفاعهکهیان ده‌دایه به ته‌وژمی ئاگری ڕقی نه‌ته‌وه په‌رستیان
و
هه‌مو
بونه‌وه‌رێک و ته‌ڕ و وشکیان پێکه‌وه ده‌سوتان
، هه‌مو ئه‌و ئه‌فسه‌ر و ده‌ره‌جه‌دار و که‌سانه‌ی که پێشبڕکێیان
له
گرتن و کوشتنی کورددا کردوه له کاتی
شاڵاوه به‌د ناوه‌کانی
ئه‌نفالدا
،
هه‌مو ئه‌و ئه‌من و ئیستیخبارات و به‌عسی و سیخوڕانه‌ی
که ته‌نها له سه‌ر کوردبون ڕاوه کوردیان ده‌کرد و له ناخافڵدا
له فێرگه و سه‌ر کار و دائیره و چاخانه و
ماڵ
و خه‌ودا غافل گیریان ده‌کردن و پۆل پۆل به‌ره‌و مه‌رگیان ده‌ناردن
، هه‌مو ئه‌و گه‌وره جه‌لادانه‌ی که وه‌ک دادوه‌ر ( حاکم ) له بێ
تاوان حوکمی له سیدارهدانیان به سه‌ر هه‌زاران کوردا
دهسهپان و دۆزه‌خی نه‌مانیان بۆ نه‌وه‌کانی کورد داده‌خست
،
ئه‌و
جه‌لادانه‌ی که له گرتوخانه‌کاندا بێ به‌زه‌ییانه و نامرۆڤانه
ئه‌شکه‌نجه‌ی زیندانیه
کورده‌کانیان
داوه
و نامه‌ردانه و دور له هه‌مو به‌هاکانی مرۆڤایه‌تی
سوکایه‌تیان به ژنان و پیاوانی کورده‌وه کردوه و که‌رامه‌ت و
پیرۆزه‌کانیان لێ زه‌وت کردبون . هه‌موو ئه‌مانه تیرۆریست و
تیرۆرکار
و دوژمن به کورد بونه
،
هه‌موو ئه‌مانه ده‌ستیان سوره به خوێنی ده‌یان و سه‌دان و بگره
هه‌زاران له ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان ، هه‌موو ئه‌مانه به‌شدارن و
به‌رپرسن له کیمیابارانی کوردستان و وون کردنی 182
هه‌زار مرۆڤی کورد و بێ سه‌روشوێن کردنی
سه‌دانی تر
،
هه‌موو ئه‌مانه تاوانبارن به‌رامبه‌ر به کورد و ئێستاش به‌شێکی
به‌رچاویان
له
پیاده‌کردنی سیاسه‌تی شۆڤێنیانه‌یان له دژمان به‌رده‌وامن
و
لێره و له‌وێ له کوێ بۆیان هه‌ڵبکه‌وێت ده‌مانکوژن و دۆزه‌خی
مه‌رگمان بۆ داده‌گیرسێنن !!
شه‌هید
کردنی پۆلێک له ڕۆڵه‌کانی خانه‌قین و ژماره‌یه‌ک لاوی زاخۆ و
شهودزینی هاوڵاتیانی کورد و کۆبونه‌وه دژه کوردیه‌که‌ی ئه‌م
دواییه‌ی پارێزگای سه‌لاحه‌دین کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه‌ی زیند و حاشا
هه‌ڵنه‌گرن .
پێم
وایه و
به داخه‌وه کورد هێشتاش هه‌ر له سه‌ر پشتی ئه‌و گه‌میه
دانابه‌زێت که ساڵه‌های ساڵه له قوڕولیته‌ی بێ ئاگاییدا
ده‌یخولێنێته‌وه و ده‌یان خه‌ونی له‌و لیتهیهدا پێ له چاڵ ناوه
!!
ئێستاش کورد یاری له یاریگه‌یه‌کدا ده‌کات که په‌ی به خوار و ژوری
خۆی نابات
و هه‌میشه
دۆڕان به بردنه‌وه ده‌زانێت و چیژیش له‌و دۆڕانه وه‌رده‌گرێت !!
ماوه‌ته‌وه
بڵێم که‌ی بێ ناوماڵی کوردی
یه‌ک بخه‌ینه‌وه و ته‌م و مژی ململانێی
نێوان پارتی و یه‌کێتی بڕه‌وێته‌وه
و تا ئێمه‌ش بتوانین
هه‌رچی تیرۆرکارانی
کورد هه‌ن له ژێر ڕه‌شماڵی هه‌ردولایاندا
ده‌ریان بهێنین و
ڕاپێچی
دادگای گه‌لیان بکه‌ین تا هه‌ریه‌که‌یان
به پێی تاوانه‌کانی سزا له گه‌ل وه‌ربگرێت
و
شه‌هیدان و ئه‌نفاله‌کان و
که‌سوکاره‌کانیشیان ئۆخه‌ی بکه‌ن .
msh2004@luukku.com