قةيرانةكاني نصو كؤنطرةي طةل و كصشةي ثةذاك ... كةمالي أةسولي
قهیرانهکانی ئهم دواییانهی نیو کونگرهی گهل و ههروهها
تیروری شاپووری بادووشیوه ناسراو به سیپان روژههلات
که
به کیشهکانی نیو پارتی ژیانی ئازادی کوردستان
-پهژاک-وه
پهیوهندی راستهخو پهیدا دهکهن
له چهند بواروه جیگای سرنجن که دهبی ئاماژهیان پی بکری.
لیرهدا کیشهکان ههم له ئاستی فورم دا واته شیوازی ریکخستن و
ههم له ئاستی ناوهروکی سیاسی-
ئیدیولوژیکهوه خویان بهرجهسته دهکهنهوه که پیویسته به
شیوهیکی زانستییانه و ئوبژیکتیو بخرینه بهر تیشکی باس و
لیکولینهوه. بو گهییشتن به ئاکامیک لهم باسه دا گرینگه که
ههتا ئهو جیگایهی دهکری خومان له درووشم، چوارچیوهی تهسکی
ئیدیولوژیکی، رومانتیسم و ههستی ئهویندارانه و ههروهها بهها
و پیشداوهریه ئهخلاقییهکان دوور رابگرین. شتیکی بالکیشی دیکهش
که دهبی لیره دا ئاماژهی پی بکری و پیم وایه که دهبیت له
سهری هاوبیری و تهوافوقیک ههبی ئهوهیه که
له
روانگهی بهرژهوهندی نهتهوهییهوه
رولی
میژوویی
پارتیا کارکهرین کوردستان پ
کاکا
و شهخسی بهریز عهبدوللا ئوجهلان له پیناو دیموکراسی و
زیندووکردنهوهی نهتهوهی کورد له باکووری کوردستان، کارگهری
ئهم حهرهکهته له سهر ههست و پراتیکی نهتهوایهتی به
گشتی له ههموو کوردستان دا و ههروهها وهریخستنی شورشی میدیایی
–لیرهدا مهبهست دامهزراندنی تهلهڤیزیون و رادیویه
به ریگای ساتیلایت و ههروهها وه گهرخستنی
روژنامهگهری کوردی-
حاشاههلنهگره و ئینکار ناکری. له
ههمان کات دا دهبیت له سهر ئهوهش هاوبیری و تهوافوقمان
ههبیت که پیگهی میژوویی و سیاسی پ کاکا یان کونگرهی گهل له
روانگهی بنهماکانی دیموکراسییهوه ئهو رهوایی و
مهشرووعییهته بهو ریکخراوهیه نادات که وهکوو
دیاردهیهکی میتافیزیکی و پیروز له دهرهوهی رهخنهی روشنبیری
بمینیتهوه.
بو زور
لایان ئاشکرایه که کونگرهی گهل زیاتر له سال و نیویکه له
گهل قهیرانی نیوخوییهوه خهریکی ململانییه و له ئاکام دا بو
چارهسهکردنی ئهم ناکوکییانه ریگا و میتودیکی کلاسیک و رادیکال
ههلبژیردرا. ریگایهک که له ئاستی ریکخراوهیی و ئیدیولوژیک دا
یهک بژار و یهک ئالترناتیو دهخاته بهردهمی ههموو لایانی
پهیوهندی دار
:ریکخستنیکی
مهرکهزگهرا و سانترالیزه وهک هی سالانی 1980 و 1990 و
پیکهاتنی یهکدهنگی
و
کونسینسوسیکی بههیز له نیوان ریزهکانی پارتی و ئهندامان دا.
دهستپیکردنهوهی شهری چهکداری له باکوور له چوارچیوهی
خوپاراستنتی رهوا دا، تیژکردنهوهی خهتابهیهکی سیاسی ناسراو
که به
زمان
و فورمولاسیونکی ئانتی ئیمپیریالیستی و ئانتی " خهیانهتکارانه
"
وه
رازاوهتهوه کومهلیک پراتیکی تایبهتین که بو به هیزکردنهوه
و خیراکردنهوهی پیواژوی نوی، واته به ئیدیولوژی کردنهوه و
سانترالیزه کردنهوهی پارتی رولی گرینگ دهبینن. ههلبهته
ئاماژه بهوهش بکهین
که
بو لیکدانهوهی ئهم قهیرانه
که
ئامانجی سهرهکی ئهم نووسراوهیه نییه، تهنیا فاکتوره
نیوخوییهکانی کونگرهی گهل بهش ناکات بهلکوو پیویسته فاکتوره
دهرهکییهکانیش وهکوو شیوازی نیزیکبوونهوهی ئهحزابی دیکهی
کوردی که گهلیک جاران نهرینی بووه، ملنهدانی تورکیا بو به
رهسمی ناسینی کونگرهی گهل وهک لایانیک بو دیالوگ و پیداگرتنی
ئهو دهولهته، هاوری له گهل یهکیتی ئوروپا که کونگرهی گهل
وهک ریکخراوهیهکی تیروریستی
ناوزهد دهکات،
رهفتار و میتودولوژی بهریز عوسمان ئوجهلان له ناو ریزهکانی
کونگرهی گهل
دا
که گهلیک جاران جیگای سرنج و رهخنه بووه
و
دهیان شتی دیکهش که ئیمه نازانین
چین
ونایانناسین
سهرجهمی ئهم فاکتورانهن که کوی کومهلناسی قهیرانی کونگرهی
گهل پیکدینن.
پروسهی به
ئیدیولوژی کردنهوه و سانترالیزه کردنهوهی کونگرهی گهل وهک
حیزبی دایک بو پارتییهکانی بهشهکانی دیکهی کوردستان به
تایبهت پارچهکانی روژئاوا و روژههلاتی کوردستان ههلگری ئهو
پهیامه روونهیه که داواکاری بو ئوتونومی و سهربهخویی
ریکخراوهیی و پراتیکی سیاسی له لایان پهژاک و پارتی یهکیتی
دیموکراتیک له سوریاوه شتیکه که دهبیت رابگیری بو
ئایهندهیهکی دوورتر و جاری نابی باسی لی بکریت. شایانی باسه
که گرفتهکانی پهژاک و پ
ی د
تهنیا له چوارچیوهی وهدهست نههینانی ئوتونومی سیاسی دا
سنووردار نامینیتهوه بهلکوو لهوهش زیاتر له لایانگران و
ئهندامانی ئهم ریکخراوانه داوا دهکریت که دهرهوهی
چوارچیوهی بریارهکان و بنهما ئیدیولوژیکییهکانی کونگرهی گهل
که گهلیک جاران له ریگای یاداشته ههفتهییهکانی بهریز
عهبدوللا ئوجهلان را رادهگهیهندریت، هیچ ههلس و کهوتیک
نهکهن. به
واتهیهکی دیکه روژهوی سیاسی پارچهکانی دیکهی کوردستان به
تایبهت روژئاوا و روژههلات دهکهویته حالهتیکی ئهگهر و
نهگهر که بو ئهندامانی
پهژاک و پ
ی د
له پاش ئهم ههمووه ساله دوور و دریژانهی که بی هیچ شهرت و
مهرجیک خهبات و بهرخودانیان بو پ کاکا کردوه چیدیکه مهیدانی
سهبر و تهحهمول
ناهیلیتهوه. رهوشیکی نالهبار که به قازانجی دهولهتانی
ئیران، تورکیا و سوریا پهژاک و پ
ی د
بهرهوه ئالوزی و تهنانهت ههلوهسانیش دهبات، پروسهیهکی
ناخوش که ههر له هیستاوه دهستی پیکردوه و
بوته
هوی
نیگهرانیکی زور به لایهنانی پهیوهندی دار.
لیرهدا
ئهم حیزب و ریکخراوانهی که بو وهدهست خستنی مافی
نهتهوایهتی کورد و وهگهر خستنی پروسهی دیموکراتیزاسیونی
ناوچهکه خهبات دهکهن دهبیت گورانکارییهکانی روژههلاتی
ناوین، به تایبهت رووخانی رژیمی سهدام حوسین و پیواژوی به
ئهندام بوونی تورکیا له یهکیتی ئوروپا دا به شیوهیهکی
زانستیانه له بهر جاو بگرن و حهولی ئهوه بدهن
که
لهم
پهیوهندییه دا کهرسته و دیسکورسی سیاسی خویان
نوی بکهنهوه ههتاکوو بتوانن خویان
له گهل ههل و مهرجی نوی دا بگونجینن، ههل و مهرجیک که
سهرهرای ههموو ئازاریک، ههموو پیشیلکاریکی مافی مروڤ و ههموو
دوودلی و بهدگومانیک بهروه ئامانجیک دهروات،
ئامانجیک که دهیان ساله ناوهروکی گوتاره سیاسییهکانی پ کاکا
و کونگرهی گهلیش دهنهخشینی واته هیوا و ئارهزووی له
ناوچوونی ستاتوی کو و له ناوچوون یان ریفورمیزه بوونی ئهو
دهولهته کونه پاریزانهی که دهیان ساله مروڤ ئازار دهدهن.
ئهوهی لیره دا جیگای سرنجه ئهوهیه که کونگرهی گهل به
ههلبژاردنی سهرلهنویی ریگای کلاسیک یانی گهرانهوهی ئیدیولوژی
و سانترالیزم و ئاشتبوونهوه له گهل گوتاری کلاسیک نیشانی دا
که نهک تهنیا ناخوازی رهوشی نوی له بهر چاوان دهرباز بکات
بهلکوو له پروژهی دیموکراتیزه کردنی ریکخراوهکهی خوشی دا به
هیچ شیوهیهک سهرکهوتوو نهبووه و ههر بهو پییهش
درووشمهکانی ئهو بو دیموکراتیزهکردنی روژههلاتی ناوین زور به
جیدی وهرناگیرین.
له
دریژهی ئهو رهوشهدا پهیوهندییهکان دهگهنه جیگایهیهک
که تهنیا دوو ریگات له بهر دهم دا دهبیت، دوو ریگا که به
تهواوی له ناکوکی له گهل پرهنسیپهکانی دیموکراسی دا له
لایان سهرکردایهتی ئهمروی کونگرهی گهل و شهخسی بهریز
عهبدوللا ئوجهلانهوه پیشنیار دهکریت، ریگایهک که کهم و زور
فورمولاسیونیکی ئاوا به خویهوه دهگریت:
ئهگهر له گهل منی ئهوه دهبیت به تهواوی له ههر
دهورهیهکی میژوویی دا، له چوارچیوهی ههر بریاریک دا
و له
هوندور ههر
پراتیکیک دا گهل من بی، ئهگهر ریزهکانی منت به جی هیشت مافی
ئهوهت ههیه بی دهنگ دانیشی و هیچ نهکهی بهلام ئهگهر
سیاسهت بکهی یان رهخنه بگر
یئهوه
دهبیت به دوژمن و خهیانهتکار تهنانهت ئهگهر زیاتر له بیست
سالیش دا له گهل ئیمه بووبیت
. و
لیرهدا مهبهست داکوکی کردنی راستهوخو له بهریز عوسمان
ئوجهلان و هاورییانی ئهو نییه که خویان له باشووری کوردستان
دانیشتوون و پارتی ولات پاریزی دیموکراتیکیان پیکهیناوه، چونکه
ئهم حالهته شتیکی تایبهتییه و لیکولینهوهی خوی دهوی
ههرچهنده که به پیی پرنسیپهکانی مافی مروڤ ههرکهس بوی
ههیه که بیر و بوچوونی خوی ئازادانه دهر ببریت و بی ترس له
هیچ کهس و لایانیک ریکخراو و سازی خوی دامهزرینی. مهبهستی
سهرهکی لیرهدا رهخنه
گرتن
لهم
چهشنه پراتیکانه که به پیچهوانهی پرهنسیپهکان له
دهورهیهکی دوور و دریژی میژوویی دا پهیرهو کراوه و دهکریت.
بهریز جهمیل باییخ که سهردهمیک رهخنهگری ئهم دیاردانه
بووه هیستا خوی بوته کهسیک که له مانهوی ستاتو کوی پ کاکا دا
رولیکی بهرچاو دهبینی.
بهرتهسک
کردنهوه و تهنگ کردنهوهی روانگه و پیرسپیکتیوهکان که له
سهر ئهساسیکی رهش و سپی له لایان
کونگرهی گهلهوه بهریوه دهچیت نه تهنیا ئاستهنگی بو
ئهندامانی پهژاک دروست دهکات بهلکوو مهجالی موناقشهیهکی
جیدی و دیموکراتیکیش له رووناکبیران دهستینیتهوه. له ههل و
مهرجیکی ئاوادا ههر چهشنه رهخنهیهکی روشنبیری له لایان
کاربهدهستان و ئهندامانی کونگرهی گهل دهکهویته بهر
پهلاماری تومهت
و
بوختان که ئهوه خهتی خهیانهته. ئهم حالهته که زیانی
ههیه بو دیاردهی دیموکراسی به گشتی و بهرژهوهندهکانی
نهتهوهی کورد به تایبهتی دهبیته هوی خهفهبوون و پهراویز
بوونی روناکبیران به تایبهت ئهم گرووپهی که لهم سالانهی
دوایی دا هیوای رزگاری نهتهوهییهیان له نیزیک بوونهوه و
تیکهلاو بوون له گهل پ کاکا دا دوزیوهتهوه. رهوشی ئهمرو
بوته هوی نارازی بوونیکی یهکجار زور له لایان رووناکبیرانی
روژههلاتی کوردستانهوه، نارازیبوونیک که بی گومان تیکهلاوه
به وهزعیکی دهروونی ناخوش که له ناخی مروڤهکان دا جیگا
دهگریت، وهزعیکی دهروونی که پهیوهندی راستهوخوی به تیروری
شاپووری بادووشیواوه ههیه.
به ههر حال
کیشهی عوسمان ئوجهلان نه دهستپیکی سهرههلدانی ئهم
قهیرانانهیه و نه کوتاییهک دهبیت بو میژوویهک که
ماوهیهکه به بن بهست گهیشتووه. مهگهر ئهوهی
ریگایهک بو دهرباز بوون له لایهکی دیکه را بیت، بو نموونه
له لای لهیلا زانا و پروسهی
به
ئهندام بوونی تورکیا له یهکیتی ئوروپا دا که بهلکوو بتوانیت
لیبوردنیکی گشتی
بو
ههموو کهس، نورمالیزه کردن و به سیاسی کردنی هیزی گهریلا له
ژیانیکی سیاسی دیموکراتیک دا له گهل خوی به دیاری بینیت.
ههرچهند ئهم شتهش به له بهر چاوگرتنی عهقلییهتی
کهمالیستی ترکهکان و ههروهها پارچهبوونی حهرهکهتی کوردی
له باکوور زور هاسان نییه، بهلام بریاریکی لوژیک ومهنتیقی
له
لایان کونگرهی گهل و بانگاوازی شهخسی بهریز ئوجهلان بو
یارمهتی دانی پروسهکه به قازانجی کورد، دهتوانی کومهلیک
هاسانکاری له گهل خوی بینیت.
ههتا ئهو
جیگایهی دهگهریتهوه سهر پهژاک پیویسته بگوتری که له حالی
حازر دا به له بهر چاوگرتنی پروسهی به ئیدیولوژی کردنهوه و
سانترالیزه کردنی کونگرهی گهل و ههروهها پاککردنهوهی
داهاتووی خهباتی سیاسی روژههلاتی کوردستان له روژهوی ئهم
پارتیه د
ائیمکانی
سهرلهنویی فورموله کردنی داواکاری بو ئوتونومیکی سیاسی و
پراتیکی بو پهژاک نییه. له ههمان کات دا ئیحتیمالی ئهوه
زوره که کومهلیک له ئهندامانی سهرکردایهتی پهژاک به هوی
پهروهردهیهکی چهندین ساله و دیاردهی به کولتوور کردن و به
دیسیپلین کردنیان له نیو ریزهکانی پ کا کا دا له سهری چیا به
تهواوی ملکهچی بوچوونهکانی سهرکردایهتی کونگرهی گهل بن و
له ههمووی
گرینگ تر وهفاداری و لویالیتهی ئهوان بو ئیدیولوژی ئهم
پارتییه و به تایبهت شهخسی بهریز ئوجهلان تا رادهیهک بیت
که ئهوان له
دهرهوهی ئهوهوه هیچ راستیکی دیکه نهبینن یان ئهگهر بیشی
بینن بویان گرینگ
نهبیت. بهلام ئهوه نهیتوانیوه ههمان ئیتاعهت و وهفاداری
له لایان کومهلیکی دیکه له ئهندام و کادری ریزهکانی
جوراوجوری پهژاک پیک بینی. به گویرهی زانیارییهکان گرووپیکی
بهرچاو لهم کادرانه چیاکانی قهدندیلیان به جی هیشتووه و وهک
باس دهکری شوینی جوگرافیایی خویان گوریوه ههتا بتوانن به
دهستیکی ئاوالهتر ئهم جورهی که باس دهکریت کار بو ساخ
کردنهوهی پهژاک بکهن. دهگوتری که مهبهستی ئهوان دابران
یان ئینشیعابیک له نموونهی کلاسیکی سهردهمی کون نییه بهلکوو
دیسان وهک ئهم جوورهی که دهبیسری مهبهست ئهوهیه که بی
دهرگیربوون و ململانی کردن له گهل کونگرهی گهل یان به بی خو
سهرقال کردنی به کیشهکانی نیوان کونگرهی گهل و عوسمان
ئوجهلان ئهوان له سهر ئهساسی درووشمی ههر کهسیکی پهژاک له
ههر جیگایهک یان شوینیکی جوگرافیایی
بیت
ههر پهژاکه بتوانن
پروسهی ساخ کردنهوهی پهژاک به ئهنجام بگهیهنن، پهژاکیک
که به گویرهی دهنگوکان دهبیت پارتیکی سهربهخو
بیت
بو روژههلاتی کوردستان که خوی روژهوی سیاسی و پراتیکی خوی له
بهرامبهر ئهم بهشهی کوردستان دا دیاری بکات.
بهلام
لیرهدا پرسیاریک دیته ئاراوه گهلو ساز کردنهوی پهژاک ههر
حهول و تیکوشانیکی بیهوودهیه بو ئاسوودهکردنی ویژدانیک که
ئازار دهبینیت یان وهکوو باس دهکریت ئهم حهول و تهقهلایه
دهتوانی بکهویتهوه ناو پروسهیهکی جیدیوه؟
لیره دا من
هیچ ولامیک بو ئهو پرسیاره شک نابهم، بهلام ههر ئهوهنده
دهلیم که گورانکارییهکانی روژههلاتی ناوین پیداویستیک له پیش
پیی ئیمه دا دهنیت ئهویش ئهوهیه که بو کورد سهردهمی
ریکخراوی ئیدیولوژیک و سانترالیزه و تهنانهت کلاسیک و سونهتتی
کوردیش
چیدیکه ناتوانی
ولامدهرهوهی رهوتهکان بیت بهلکوو دامهزراندنی ریکخراوی
سیاسی - نهتهوهیی و دیموکراتیک با واتای واقیعی
خوی و
یان
دیموکراتیزه کردنی ئهحزابی و ریکخراوی مهوجوود
زهروورهتیکی میژووییه
و
دهبیت به جیدی کاری بو بکریت.
14-10-2004
نهغهده