وشةكان خةريكن ببن بة خةنجةر!!! .... مةهدي غةمبار
ماوه‌یه‌کی
که‌م نیه ، که خوێنه‌ر داد و هاواریه‌تی له ده‌ست ئه‌م به
خه‌راپ به‌کارهێنانه‌ی دیمکراتی بیر‌و ڕا ده‌ربڕینه‌ی که له
سایتهکوردیهکاندا ڕۆژانه و به به‌رده‌وامی خوێنه‌ر ده‌یانبینێت
و به هۆیانه‌وه قێز له خوێنده‌واریه‌که‌ی خۆشی ده‌کاته‌وه و داوای
سانسۆر دانان ده‌کات له‌سه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی تۆمه‌تنامه و جنێو
نامه ی نوسه‌ران .
بۆ
میله‌تێکی بن ده‌سته‌ی ، ماف خوراو ، سه‌رکوتکراو و له‌ت له‌تی
وه‌کو کورد ، هێز و بازو بیری ڕۆشنبیرانیهتی که وه‌ک تاکه
ئاسۆیه‌ک که موژده‌ی سهرفرازیهکهی لێوه هه‌ڵبێت و ته‌کانێکی بۆ
پێشه‌وه پێ بدات .
له
دیقه‌تدان و خوێندنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌کوردیه‌کان به شیوه‌یه‌کی گشتی
و هه‌ردو پاڵپه‌ڕی (کوردستاننێت) و (کوردستانپۆست) مرۆڤ ئه‌و
تروسکه هیوایه‌ی که هه‌شیه‌تی خامۆش ده‌بێت و ده‌ستی نائومێدی له
ئه‌ژنۆکانی گرێ ده‌دات ! ده‌یان پرسیار له خۆی ده‌کات ، تۆ بڵێی
ئه‌م بیر و هیزرانهبن که گرێکوێره‌ی خه‌ونی مێژینه‌ی گه‌لێکی چل
ملیۆنی بترازێنن ؟ تۆ بڵیی ئه‌م قهڵهمانهبن که مێژو به قه‌د
تاڵه مویهکیش بێ (ئاوه‌ژو) نه‌که‌ن و مۆری شێواندنی لێ نه‌ده‌ن
؟ تۆ بڵێی به‌ده‌ستی ئه‌م لاو و گه‌نج و ڕۆشنفکرانه گوڵی
سه‌ربه‌ستیمان له یه‌خه بده‌ن ؟
کێن
ئه‌وانه‌ی ئه‌و وه‌ڵامانه‌مان ده‌ده‌نه‌وه ؟
وا بۆی ده‌چم که ئه‌م شه‌ڕه خۆ بهخۆییهی ناو ماڵپه‌ڕه‌کانمان و
تێک گلانمان ، بوبێت به فاکته‌رێکی کاریگه‌ری ئاگا نه‌بونمان له
نوسین و ڕاو بۆچون و پلانی ئه‌وانه‌ی به هه‌قه‌ت دوژمن و
نه‌یارمانن !
ئه‌وه‌نده‌ی
هه‌ندێک له‌و قه‌ڵه‌مه ڕهنگینانهمان که به نوسینی دژه خۆییه‌وه
خه‌ریک کردوه و هه‌ناوی خۆمانی پێ ده‌خۆین و قول قاپی خۆمانی پێ
ده‌گرین و خۆمانی پێ ژه‌هر خوارد ده‌که‌ین ، نیو هێنده‌مان بۆ
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و نوسینه ژه‌هراویانه ته‌رخان بکردبایه که
ڕۆژانه نه‌بڕاوانه له دژی کورد له میدیا و که‌ناڵ و سایته
عه‌ره‌بی و تورکی و فارسیه‌کاندا ده‌نوسرێن و ده‌گوترێن که بونه
به خۆره‌ی بونمان و مێژومان و ئاینده‌مان !
نازانم ئه‌م سه‌رو گوێلاک یه‌کتر کوتانه‌ی نوسه‌رانی کورد به‌چی
بچوێنم ؟ ئه‌گه‌ر خۆتان وته‌نی نه‌خوێنده‌وار و بێ سه‌واد بانایه
ده‌مانگوت ئه‌وه هۆیهکهیهتی ، ئه‌گه‌ر مناڵ و هه‌رزه‌کار بانایه
ده‌مانگوت ئه‌وه هۆیهکهیهتی ،
ئه‌گه‌ر
له ناوه‌وه‌ی وڵات و له‌و کوله‌مه‌رگی و به‌دبه‌ختی و پڕ
کێشه‌یه‌دا بژیابانایه ده‌مانگوت ، خه‌تای نزمی ئاستی تێگه‌یشتن و
زۆری کێشه دهرونیهکانیانه .
ئێستا
خوێنه‌ر به‌چی ئه‌م شه‌ڕه ده‌نوک و یه‌کتر سوک و چروک کردنه‌تان
ناو ببات ؟ ئێوه‌یه‌کی نوسه‌ر ڕۆشنبیر ئه‌م شه‌ڕه بێ ئامانهتان له
ماڵپه‌ڕه‌کاندا هه‌ڵگیرساندوه و ههریهکهشتان خۆی له
به‌رامبه‌ره‌که‌ی پێ ڕاستر و ههقبێژتره که سه‌رتان به هه‌قه‌ت
له خوێنه‌رانیش تێک داوه ، ئه‌دی خه‌ڵکه ساده‌که ده‌بێ چی بکات ؟
ئه‌دی بۆ چی سه‌ری ده‌م و بنی ده‌متان لایهنهکوردیهکان بو که
شه‌ڕی برا و کورد کوژهیان به‌رپا کردبو ، که هه‌مومان ده‌زانین
که کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌گشتی و کۆمه‌ڵگای کورده‌واری
چه‌ند دواکه‌وتو ماڵوێرانن ، سه‌رباری سه‌ودا سیاسیه‌کانی ده‌رو
دراوسێکان (که ئه‌مه باسێکی تایبه‌ته بۆ خۆی) . بۆچی گله‌ییتان
له‌وان ده‌کرد ؟ ئه‌مه به‌مانا چه‌وته‌که‌ی لێک مه‌ده‌نه‌وه و
پاساو هێنانه‌وه‌م نیه بۆ شه‌ڕی نه‌فره‌ت لێ کراوی برا کوژه ،
به‌ڵکو به‌راوردێکه و به‌س .
من له‌وه نیگه‌رانم که شه‌ڕه‌که خه‌ریکه له قۆناخی شه‌ڕه
ده‌نوکی قه‌ڵه‌م و قسهوهوه بۆ به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی یه‌کتر و
زیاتر قوڵبونه‌وه‌ی تانه‌و تهشهنهکان به ئه‌ندازه‌یه‌ک که
مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێ ده‌کرێت که ببێ به شه‌ڕێک که چه‌کی ڕۆکێتی
دورهاوێژی (بۆکس و شه‌ق) و زرێپۆشی (چه‌قۆ) ی تیا به کار ببرێت
!که به هۆیه‌وه مه‌ترسی ئه‌وه ده‌کرێت که ژماره‌ک زمان بپێکرێن و
چه‌ندان قه‌ڵه‌میش تێک بشکێنرێن !!!!!