ئةم جومعةيةت بةخصر .. بةأصز حسصن ميسري
...
بينةرصك لة هةندةران
ساڵی پار
بابه‌تێكم به‌ناوی (ساڵ به‌ساڵ خۆزگه‌م به‌پار) بۆ به‌ڕیزت نوسی
له‌سه‌ر حه‌سه‌نه فه‌نی، به‌و هیوایه بوم كه به‌دڵێكی فراوان و
هونه‌رمه‌ندانه لێم وەربگریت، به‌ڵام به‌داخه‌وە له‌و به‌رنامه
ڕاسته‌وخۆیه‌ی كه بۆتان ساز كرابوو له‌كوردساتدا و كاتێك كه
به‌ڕێز پێشكه‌شكه‌ری به‌رنامه‌كه ئه‌و پرسیارەی ئاراسته‌كردیت بۆ
وەڵامت له‌بارەی ئه‌وڕەخنانه‌ی كه له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت
بڵاوكراوه‌ته‌وە كه‌چی وه‌ڵامی به‌ڕێزت به‌و‌په‌ڕی له‌خۆبایی
بونه‌و‌ه ئه‌مه بوو: (ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ی كه ڕەخنه له‌سه‌ر من
بڵاوده‌كاته‌وه ته‌نانه‌ت شایه‌نی ئه‌وه نییه كه بیبه‌یته‌وە
ماڵه‌وە بۆ سفرەی نانخواردنیش به‌كاری بهێنیت) . به‌ڕاستی كه
ئه‌مه‌م گوێ لێ‌بوو ته‌زوو به‌گیانمدا هات، هه‌ر له‌كاتی
به‌رنامه‌كه‌ش زۆرهه‌وڵم دا كه به‌ته‌له‌فون له‌گه‌ڵتدا بدوێم
به‌ڵام به‌داخه‌وە ڕێك نه‌كه‌وت! پێش ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و
هه‌ڵوێسته جوانه‌ت بده‌مه‌وه داوای لێبوردن له‌و ڕۆژنامه و
سایته به‌ڕێزانه ده‌كه‌م كه به‌ر شاڵاوی هه‌ڵوێستی به‌رزتان
كه‌وتن، له‌سه‌ر نامه كراوه‌كه‌ی من. هه‌ربۆیه ئێستا ئه‌م چه‌ند
دێڕه شیعره‌ی پیرەمێردی نه‌مرت بۆ ده‌نوسم:
ئه‌م بنیاده‌مه چه‌ند ده‌م ده‌مییه
ئاوی زینده‌گی له‌ناو ده‌مییه
كاتێ كه كه‌وته سه‌ر كورسی مه‌سنه‌د
ئه‌ڵێ وا چه‌سپیم
هه‌تاكو ئه‌به‌د
خۆی
به‌ڕه‌نگێكی وا لێ ئه‌گۆڕێ
لای
وایه،هه‌رگیز ناچێته گۆڕێ
به‌و
هه‌وایه‌وە تا له‌و بانه‌یه
ده‌به‌نگی
به‌نگی بانووی بانه‌یه
ئاگای
له‌چه‌رخی كه‌چ ڕەفتار نییه
نازانێ دنیا
پایه‌دارنییه
جا به‌ڕێز
هه‌ر له‌سه‌ر خواسته‌كه‌ی پێشوو به‌و هیوایه‌ی كه به‌دڵێكی فراوان
و بێ له‌خۆبایی بوون ئه‌م چه‌ند ڕه‌خنه‌یه‌شم لێ وه‌ربگریت.
بیگومان یه‌كه‌به‌یه‌كه‌ی به‌شه‌كانی زنجیره‌كه‌ت بۆ باس ناكه‌م
ته‌نها زنجیره‌ی یه‌كه‌م و هه‌ندێك له‌ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كان و
زنجیره‌ی كۆتایی نه‌بێت.. ئه‌وی تر بۆ كه‌سانی تر و خۆت جێ
ده‌هێڵم.. .
• زنجیره‌ی
یه‌كه‌م بینه‌رت چه‌واشه‌كردبوو به‌و هه‌موو جومعه‌یه! له‌ڕۆژی
جومعه ده‌ستی پێكرد هه‌روه‌كو كاره‌كانی پێشووت، وه‌ستا هه‌ر
جومعه و شاگرد هه‌ر جومعه؟ گه‌ر ووشه‌ی جومعه‌ت ده‌ربكردایه
له‌حیواره‌كاندا ئه‌وا هیچ نه‌ده‌مایه‌وه بگوترێت.. . جانازانم
(جومعه) چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌رت هه‌یه؟
• زه‌مه‌ن
له‌م به‌رهه‌مه‌تدا زۆر نادیار بوو! ده‌زانم كه‌ده‌ڵێیت زه‌مه‌ن
بۆ بینه‌ر جێ ده‌هێڵیت منیش ده‌ڵێم كاتێ ئه‌م قسه‌یه بكه كه
له‌مانای نادیاری زه‌مه‌ن تێگه‌شتبیت خۆت، نه‌ك دیمه‌نێك ئیمڕۆبێت
و حیوارێك ساڵی په‌نجاكان ودیكۆریش ساڵی ته‌قیانوس بێت، ئیتر به‌م
جۆره زه‌مه‌ن بترشێنیت به‌سه‌ر یه‌كدا! پاشان دیمه‌نه‌كانی ناو
شار و دیمه‌نه بێ حیواره‌كان نه‌بوونایه باشتر بوو چونكه هیچ
جوانییه‌كی نه‌ده‌به‌خشی به‌كاره‌كه جگه له پڕكردنه‌وه‌و
درێژكردنه‌وه‌ی كات نه‌بێت.
• نازانم چ
په‌یوه‌ندییه‌ك هه‌یه له نێوان شێخ مه‌حمودی نه‌مر و خوله‌پیزه
و شه‌هیددا، ئه‌مانه هه‌ریه‌كه بۆخۆیان باس وبابه‌تێكی زۆر قوڵ و
سه‌خت هه‌ڵده‌گرن،كه له‌وباوه‌ڕه‌دانیم كه به‌شانی جه‌نابت
هه‌ڵبگیرێت. جا خۆزگه ئاوها تێكه‌ڵت نه‌كردنایه پێكه‌وه. بۆ
ئه‌وه‌ی كه ئاوها خۆت نه‌خستایه‌ته به‌ر ئه‌م تاوانه
گه‌وره‌یه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه.
• ئیمساڵ
به‌زمه‌كه له‌سه‌ر گه‌نجی سلێمانی بوو، گه‌نج و خه‌ڵكی سلێمانی
زۆر به گێژ و ساده‌و ساكار ده‌هاتنه به‌رچاو.. . كه‌هه‌رگیز
له‌وباوه‌ڕه‌دانیم خه‌ڵكی سلێمانی هێنده ساده و ساكار و
به‌سته‌زمان بن،له‌گه‌ڵ ڕێز‌و خۆشه‌ویستیم بۆ گشت شار‌و شارۆچكه‌كان
له‌مپه‌ڕ بۆ ئه‌وپه‌ڕی كوردستان، ئه‌مه سلێمانچێتی نییه (تكایه
خوێنه‌ری به‌ڕێز به هه‌ڵه لێم تێمه‌گه‌ن) .
جا نازانم
كاكی ده‌رهێنه‌ر مه‌به‌ستی بوو ئه‌م ووێنه‌یه نیشانبدات یان
سه‌قه‌تی و كه‌م و كوڕی ده‌ق و سینارێۆكه بوو؟ هه‌ر له‌م
باره‌یه‌وه پرسیارێك ئاڕاسته‌ی ئه‌كته‌ره به‌ڕێزه‌كان ده‌كه‌م:
ئایا چه‌ند له ڕۆڵه‌كانی خۆتان ڕازین؟
• پاشان ئه‌و
باوكه‌ی كه باستان لێوه‌كرد،گه‌ر ئێستا باوكانی واش هه‌بن ئه‌وا
هه‌رگیز ره‌نگدانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌مان نین و نه‌شبون! گه‌ر هه‌شبن
ئه‌وا پێویست ناكات باسبكرێن چونكه ده‌بوو بیر له‌وه‌بكه‌یته‌وه
كه دنیا هێنده بچوك بۆته‌وه، كه كه‌سانی جگه له‌كوردیش
له‌وانه‌یه به‌رهه‌مه‌كانت ببینن و به‌هه‌ڵه له‌كۆمه‌ڵگاكه‌مان
تێبگه‌ن. پاشانیش هه‌موو حاجییه‌كان خراپ نین، وه‌ك حاجییه‌كانی
لای تۆ.
• با بێینه
سه‌ر زنجیره‌ی كۆتایی گه‌ر حیواری (وه‌ستا ئاخر ده‌ستم ماچكردیت) ی
لێده‌ركه‌یت ئه‌وا سفر.. . به‌ده‌سته‌وه و حیوارمان نییه!
هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی كه‌مال له‌و شه‌وه‌ی كه بۆ به‌یانی
خۆشه‌ویسته‌كه‌ی تێدا ده‌گوێزرێته‌وه مایه‌ی سه‌رسوڕمان بوو!
كه‌ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا جێگه‌ی پرسیاره؟
له‌هه‌مووی
سه‌یرتر كۆتایی هاتنی به‌رهه‌مه‌كه به‌ده‌نگی منداڵان كه ده‌ڵێن:
(سه‌میره و جومعه خۆیان سوتان) ئه‌مه سه‌رتاپای كاره‌كه‌ی
تێكدا، هه‌رچه‌نده زۆر كلاسیكه ئه‌م كۆتایی هاتنه. ده‌كرا
ئه‌مه بگوترایه له‌كاتێكدا گه‌ر ئه‌و دووانه بۆ یه‌كتر خۆیان
بسوتاندایه به‌ڵام ئه‌مه وا نه‌بوو!
تێكه‌ڵ و
پێكه‌ڵ كردنی ئه‌م هه‌موو بابه‌ته به‌ناو یه‌كدا، بابه‌تی
سه‌ره‌كی به‌رهه‌مه‌كه‌ت نادیاربوو! گه‌ر بابه‌تێكی تایبه‌تی
هه‌بوو ئه‌وا چی بوو؟ مه‌به‌ستت له‌م به‌رهه‌مه چی بوو؟
مرۆڤ
له‌گه‌ڵ ئازموون و تاقیكردنه‌وه‌كانیدا به‌رەو پێش ده‌چێت.. .
كه‌چی به‌داخه‌وه هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌كاره‌كانتدا به‌دی ناكرێت
چ له باره‌ی سینارێو،ده‌رهێنان،تازه‌گه‌ری و هتد.. . ناوه‌رۆكی
بابه‌ته‌كان و هه‌ندێك به‌سه‌رهات و ڕوداو له‌هه‌موو
به‌رهه‌مه‌كانتدا دووباره‌ده‌بنه‌وه. ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا
به‌ئازموون و زرنگیتان ده‌رده‌خات.. .
جا نازانم
كاكی ده‌رهێنه‌ر چه‌نده ئاگاداری ده‌ره‌وه‌ی بازنه داخراوه‌كه‌ی
خۆیه‌تی له‌بواری كاره‌كه‌یدا. به‌ڵێ ده‌زانین كه چه‌ند كه‌سێكی
تازه‌ت هێناوه‌ته ناو شاشه‌ی تیڤییه‌وه،به‌ڵام ئایا ئه‌مه
چه‌نده سودی گه‌یاندووه به به‌رهه‌مه‌كه‌ت جگه له
پڕكردنه‌وه‌ی ڕۆڵه‌كان.. له‌گه‌ڵ رێزی زۆر و بێ پایانم بۆ گشت
ئه‌كته‌ره به‌ڕێزه‌كان، سوپاسیان ده‌كه‌م بۆ هه‌موو ئه‌رك و
زه‌حمه‌تیان. مه‌به‌ستم نه سوكایه‌تییه پێیان نه به‌كه‌م زانینی
ماندووبونیان،به‌ڵام تكایه‌كی دڵسۆزانه‌و هونه‌رمه‌ندانه، تكایه
هه‌ندێك زیاتر وورد‌تربن له هه‌ڵبژاردن و نوواندنی ڕۆڵه‌كانتان و
هه‌ندێك سه‌رنجی ئه‌كته‌رە بیانی و ته‌نانه‌ت عه‌رەبه‌كانیش بده‌ن
خراپ نییه بۆ ده‌رككردن به‌جیاوازی ئه‌و ڕۆڵانه‌ی كه‌ده‌یبینن
له‌كاره جیاوازه‌كانیاندا.
پرسیارێكی تریشت ئاراسته‌ده‌كه‌م: ئایا خۆت گه‌ر بینه‌ر بیت و
ته‌ماشای ئه‌م كارانه بكه‌یت ڕه‌خنه‌ت چییه؟ خۆ به‌ناشوكری
نه‌بێت ئیمساڵیش هه‌ر یه‌ك كامێرا نه‌بوو بۆ وێنه‌گرتن؟؟
خاڵێكی گرنگیش كه ته‌نها له‌تۆدا به‌دیده‌كه‌م، ئه‌ویش بۆچی
ده‌بێت هه‌میشه به‌ڕێزتان ده‌ربكه‌ون له به‌رهه‌مه‌كانتاندا،
ئیمساڵ ڕۆڵت نه‌بوو به‌ڵام له تایتڵی كۆتایی ده‌رده‌كه‌وتیت،
ده‌ڵێم له‌خۆت بڕوانه كه‌چۆن یه‌كێك له دیمه‌نه‌كان بۆ سمه
قه‌تێ ڕونده‌كه‌یته‌وه (ئه‌و په‌ڕی له‌خۆبایی بونت نیشانده‌ده‌یت)
!
گه‌ر كاتی ئه‌وه‌شت نییه به‌دوای به‌رهه‌مه جیهانییه‌كاندا
بگه‌ڕێیت بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی ئازموونت، ئه‌وا كاره‌كانی
به‌همه‌نی قوبادی یان یان به‌رنامه‌ی به‌رنامه یان ئه‌و كورته
فلیمانه‌ی كه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رهه‌م هێنراون و
له‌كه‌ناڵی كوردساتدا نیشانده‌درێن و كه له بازاڕه‌كانی سلێمانی
به‌ئاسانی ده‌ست ده‌كه‌ون،دڵنیام كه‌زۆر سود به‌خش ده‌بن بۆتان
گه‌ر بتوانن ته‌ماشایان بكه‌ن.
دوا پرسیارم بۆت كام به‌رهه‌مه‌ت ڕوی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه نیشانی
بینه‌رانێكی جگه له‌كوردی بده‌ین و بڵێین ئه‌مه ئازموونی كورده؟
جا تكایه كاكی تاكه ده‌رهێنه‌ر و سیناریستمان به‌خۆتدا بچۆره‌وه
با زیاتر توشی هه‌ڵه‌نه‌بیت، به‌هیوای ئه‌وه‌ی كه به بانگه‌وازی
له‌هیچه باشتره خۆت نه‌خه‌یته مێژووه‌وه، چونكه‌دڵنیام كه
پاشه‌ڕۆژ خۆت ڕه‌خنه له‌خۆت ده‌گریت.
به‌هه‌ر حاڵ له‌مه زیاتر ناڵیم، جارێكی تریش ده‌ڵێمه‌وه تكایه
به‌دڵێكی فراوان وه‌ریبگره و به‌هیوای به‌رهه‌می باشترین!!!
له‌كۆتایدا سوپاسی یه‌كه یه‌كه‌ی ئه‌كته‌ره به‌ڕێزه‌كان،
كامێرامان و هه‌موو به‌شدارانی ئه‌م به‌رهه‌مه ده‌كه‌م،جێگه‌ی
باسه‌كه‌بڵێم ته‌نها شتێك كه له به‌رهه‌مه‌كانتدا بێ ڕه‌خنه بێت
گۆرانی تایتڵه‌كه‌یه ده‌ست خۆشی گه‌رم له مۆسیقاژه‌ن و
هونه‌رمه‌نده گۆرانی بێژه‌كان و هۆنه‌ره‌كانیان ده‌كه‌م.. .
به و هیوایه‌ی كه هێنده له‌خۆبوردو بیت و وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌كان
بده‌یته‌وه كه ئاڕاسته‌ت ده‌كرێن.
گه‌ر ئاره‌زووش ده‌كه‌یت ئه‌مه‌ناونیشانی ئیمه‌یله‌كه‌م گه‌ر
وه‌ڵامت هه‌یه.. ..
binarh@yahoo. se
ببورن هه‌ر له به‌ر هه‌مان هۆی پێشوو بۆ سا‌نسۆر نه‌كردنم ناوم
نانوسم..
له‌گه‌ڵ ڕێز و هیوای كاری باشتر
بینه‌رێك له هه‌نده‌ران