بةختةوةريةكاني بارزاني .... بارزان أاذاني
ماوه‌یه‌كه
ده‌زگای پاراستنی (پ. د. ك) كه راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن مسعود بارزانی
سه‌رۆكی پارتی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، له‌كه‌ناڵ‌و رۆژنامه‌و
سایده‌كان، ده‌ستیان به پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی توند دژی (ی. ن. ك)
كردووه. ئه‌گه‌ر چی ئه‌مه‌ش وه‌كو رابردوویان له‌لایه‌ن كه‌سانی
نه‌ناسراو بڵاوكرابانه‌وه، له‌وانه‌یه خه‌ڵك به‌پیشه‌ی ئه‌وانه‌یی
بزانیایه‌كه خه‌ریكی نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ن، به‌ڵام كاتێ مرۆڤ قسه‌كان
له ده‌می (سه‌ڵاح ده‌ڵۆ) به‌رپرسی لقی گه‌رمیان‌و كادیره‌كانی لقی
سۆران ئه‌م هه‌واڵانه ده‌بیستێ، ئه‌وه راسته‌وخۆ بۆ ده‌ست پێكردنی
بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌چێت كه بڕیاره، هه‌ڵبژاردنی پاك بكرێت‌و
بێ ورژاندنی خاڵه هه‌ست داره‌كان!!
سه‌ڵاح ده‌لۆ
راشكاوانه باس له‌وه ده‌كات كه (ی. ن. ك) داڵده‌ی عه‌ره‌به
هاورده‌كان ده‌كات، ئه‌و پێ‌ی وایه (مومكین نیه هیچ كوردێك قبوڵ
بكات) . كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ده‌زانن كه ده‌ركردنی ئه‌و عه‌ره‌به
هاوردانه له خانه‌قین له‌لایه‌ن كێ بوو، كامه‌ش بوو وه‌ك كێوی
(حه‌مرین) به‌رامبه‌ر پارێزگاری (دیاله) وه‌ستاو وتی موكین نیه
كورد
و
(ی،ن،ك) جارێكی‌تر بێڵن عه‌ره‌به هاورده‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ
خانه‌قین، خۆ ئه‌گه‌ر له‌به‌ر راگه‌یاندنه‌كی (مسعود بارزانی) یش
نه‌بایه، ئه‌وا ئێستا ئه‌بووایه له (دیاله) و (تكریت) عه‌ره‌به
هاورده‌كانی كه‌ركوك (یاوێلیان) بۆ گه‌رانه‌وه‌ی كه‌ركوك بكردبایه،
له‌وه‌ش زیاتر ئه‌گه‌ر (مسعود بارزانی) نه‌بایه، ئێستا (سه‌دام
حسێن) له زیندانا كه به‌ده‌ستی رێكخستنه‌كانی (ی. ن. ك) و
هاوپه‌یمانه به دیل گیرا، ئه‌بووایه (ئاخ‌و ئۆفی) ئه‌وه‌ی
هه‌ڵبكێشایه كه پێش رووخانی ئیمپریاتۆره‌كه‌ی نه‌یتوانیه‌وه
پایته‌ختی كوردستان داگیربكاته‌وه.
با ده‌زگای
پاراستن، بیر له‌وه بكاته‌وه، چۆن له‌و قاوغه ناشیرینه‌ی خۆی
ده‌رده‌چێت ته‌واوی هێزو توانای خۆی ئاراسته‌ی ئه‌وه‌بكات كه
ده‌ستی بێگانه ببڕێت‌و واز له قسه‌ی ژه‌هراوی بێنێ‌و
سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌شی ئه‌و پاره خزن كراوه‌یه بخاته خزمه‌تی
ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی ئه‌و خێزانه هه‌ژارانه‌ی كه كوڕه‌كانیان له
پێناوی پاراستنی میرایه‌تی بارزان به كوشت‌دا.
له كۆتایدا،
هه‌موومان ده‌زانین، ئه‌گه‌ر شنه بای ئازادی به‌ته‌وای پارێزگای
هه‌ولێرو ده‌هۆك بگرێته‌وه، ئه‌وا قه‌ڵای میرایه‌تی به‌ره به‌ره
دیواره‌كانی ده‌روخێن‌و ئه‌وه‌یان داد نادا كه ئاخۆ مه‌ڵبه‌ندی
سۆران هه‌ڕه‌شه له‌كه‌س ده‌كات كه نه‌چێته ناوریزه‌كانی پارتی،
به‌تایبه‌ت ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی كه له دێرزه‌مانه‌وه، هه‌موو
راستیه‌كان ده‌زانن‌و له هه‌موو كوردێكیش باشتر مێژووی خوالێخۆشبوو
بارزانی ده‌زانن!