بؤ ثشتطيري كردن لة دةنط بصذي بةناوبانط و طةلةري كورد (ئيسماعيل سةردةشتي) ... كؤميتةي سازكردنةوةي (ثذاك)

به‌ گویره‌ی خه‌به‌ریک که‌ له‌ روژی 30ـ10ـ2004‌ له‌ به‌شی ده‌نگ و باسی ته‌له‌ڤیزیونی کوردی روژROJ-TV دا بلاو کرایه‌وه‌، گورانی بیژی گه‌له‌ری کورد به‌ریز ئیسماعیل سه‌ر‌ده‌شتی رووبه‌رووی مه‌ترسی زیندانی کردن، قامچی خواردن و هه‌روه‌ها بی به‌ش بوونی دریژخایان له‌ کار و باری هونه‌ری و گورانی گوتن بوته‌وه‌. ئه‌و گورانی بیژه‌ که‌ بوخوشی به‌ ریگای ته‌لیفوون له‌ هه‌مان به‌رنامه‌ دا قسه‌ی ده‌کرد له‌ په‌یوه‌ندی له‌ گه‌ل ئه‌م تاوانانه‌ی که‌ له‌ لایان قازی به‌قالی سه‌روکی شوعبه‌ی سێی دادگای گشتی شاری سه‌رده‌شته‌وه‌ خستراوه‌ته‌ پالی، رایگه‌یاند که‌ له‌م پروسه‌یه‌ دا هیزی ئینتیزامی ئیران وه‌کوو شکایه‌ت کار ناوبراویان به‌ تیکدانی نه‌زمی گشتی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ولات و هه‌روه‌ها دنه‌دانی لاوانی کورد بو دژ ده‌رکه‌وتن له‌ به‌رامبه‌ر رژیمی ئیسلامی ئیران دا تاوانبار کردووه‌، تاوانیک که‌ لایان قازی به‌قالییه‌وه‌ به‌ ته‌واوی په‌سند کراوه‌.

به‌ گویره‌ی ئه‌م بریاره‌ ئیسماعیل سه‌رده‌شتی به‌ سێ سال زیندان، حه‌فتاو سێ زه‌ربه‌ی قامچی و هه‌روه‌ها بی به‌شبوون له‌ چالاکی هونه‌ری و گورانی گوتن بو ماوه‌ی سێ سال حوکم دراوه‌. شایانی باسه‌ که‌ هونه‌رمه‌ندی ناوبراو هه‌ر به‌ تاوانی له‌م چه‌شنه‌ سالی پاریش بو ماوه‌ی سێ مانگ له‌ گرتووخانه‌کانی شاری مه‌هاباد و ورمێ دا ماوه‌ته‌وه‌. به‌ هه‌رحال له‌ کاتی راگه‌یاندنی بریاری دادگاوه‌ که‌ هه‌تاکوو ئه‌مروو ماوه‌ی حه‌وتوویه‌کی به‌ سه‌ر دا تیپه‌ر بووه‌، کاک ئیسماعیل سه‌رده‌شتی بیست روژی ماوه‌ دراوه‌تی هه‌تاکوو بتوانی له‌م ماوه‌یه‌دا به‌ ریگای پاریزه‌ره‌که‌ی خویه‌وه‌ به‌ریز هیدایه‌تی فه‌ر له‌ لای دادگای پیداچوونه‌وه‌ له‌ شاری ورمی له‌ به‌رامبه‌ر بریاری دادگای گشتی سه‌رده‌شت ئیعتیراز بکات. به‌ گویره‌ی ئیسماعیل سه‌رده‌شتی هیوای پیداچوونه‌وه‌یه‌کی ئه‌رینی و پوزیتیف به‌ قازانجی ئه‌و له‌ لایان دادگای پیداچوونه‌وه‌ له‌ شاری ورمی دا به‌ پیی پیشینه‌یه‌ک که‌ ئه‌م دادگایه‌ هه‌یه‌تی ئیحتیمالیکی لاواز و چاوه‌روان نه‌کراوه‌. به‌ پیی گه‌لیک شاهید زوربه‌ی زوری ئه‌م په‌روه‌نده‌ سیاسییانه‌ی که‌ هی کوردانن راسته‌وخو ره‌وانه‌ی شوعبه‌ی نۆی دادگای پیداچوونه‌وه‌ ده‌کرین، شوعبه‌یه‌ک که‌ له‌ مه‌حکووم کردن و چاوترسین کردنی کوردان دا رولیکی به‌رجاوی هه‌یه‌.

 ئیمه‌ وه‌کوو کومیته‌ی سازکردنه‌وه‌ی په‌ژاک سه‌ره‌رای مه‌حکووم کردنی ئه‌م کرده‌وه‌ دژه‌ ئینسانییه‌ راده‌گه‌یه‌نین که‌ ئه‌م شیوه‌ ره‌فتارانه‌ له‌ گه‌ل هیچ بنه‌مایه‌کی ئینسانی و دیموکراتیک ناگونجی و هه‌ربویه‌ش داوای هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی ده‌ست و به‌ جیی ئه‌م بریاره‌ ده‌که‌ین. هاوکات ئیمه‌ پیمان وایه‌ که‌ ده‌ست پیکردنی هه‌لمه‌تیکی جیهانی بو نموونه‌ بلاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بریاره‌ له‌ نیو میدیاکان دا، په‌یوه‌ندی گرتن له‌ گه‌ل کور و کومه‌لی خه‌لکی، رووناکبیران، هونه‌رمه‌ندان، نوینه‌رانی کومه‌لگای مه‌ده‌نی و ریکخراو و حیزبه‌ سیاسییه‌ کوردییه‌کان و ناکوردییه‌کان ده‌توانریت وه‌کوو شیوه‌کاریکی گونجاو و کاریگه‌ر ببیته‌ هوی وه‌ده‌ست خستنی ئه‌نجامی باش. له‌ هه‌ل و مه‌رجیکی وه‌ها دا یه‌کده‌نگی هه‌موو حیزبه‌ سیاسییه‌کانی کوردی و هونه‌رمه‌ندانی ئیمه‌ وه‌کوو ئه‌رکیکی نه‌ته‌وه‌یی ده‌توانی ریگا له‌ کرده‌وه‌یه‌کی نادیموکراتیکی له‌م چه‌شنه‌ بگریت. له‌م دوو روژه‌ی رابردوو دا ته‌له‌ڤیزیونی روژ ROJ-TV و هه‌روه‌وها رادیوی ده‌نگی میزوپوتامیا کیشه‌ی به‌ریز ئیسماعیل سه‌رده‌شتییان به‌ شیوه‌یه‌کی فره‌لایانه‌ خستوته‌ ناو شه‌پول و ره‌هیله‌ی نووچه‌ و راگه‌یانده‌کانی روژانه‌ی خویانه‌وه‌. ئیمه‌ هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه‌ دا داوا له‌ کاناله‌کانی دیکه‌ی کوردی وه‌کوو کوردـسات Kurd-Sat و کوردستان تی ڤی Kurdistan TV ده‌که‌ین که‌ هاوکات له‌ گه‌ل هه‌موو روژنامه‌، هه‌فته‌نامه‌ و مالپه‌ره‌ کوردییه‌کان کیشه‌ی کاک ئیسماعیل سه‌رده‌شتی وه‌کوو هونه‌رمه‌ندیکی کورد بخه‌نه‌ روژه‌وی خه‌به‌ری روژانه‌ی خویانه‌وه‌. شایانی باسه‌ که‌ حوکم دانی ئه‌م گورانی بیژه‌ له‌ لایان دادگاکانی ئیسلامی ئیرانه‌وه‌ له‌ دژایه‌تی ته‌واو دایه‌ له‌ گه‌ل ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ی که‌ کومیسیونی یه‌کیتی ئوروپا له‌ په‌یوه‌ندی له‌ گه‌ل پیشیل کارییه‌کانی مافی مروڤ له‌ چه‌ند روژای رابردوو دا به‌ دژی ئیران ده‌ری کردووه‌. بی گومان ئیمه‌ ده‌توانین له‌ چوارچیوه‌ی ئیمکاناتیکی ئاوا دا له‌ ئاستی جیهانی دا له‌ پیناو لابردن و پووچه‌ل کردنه‌وه‌ی بریاری دادگای ئیسلامی شاری سه‌رده‌شت له‌ دژی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ چالاکی کارگیر و به‌رچاومان هه‌بی.

 

کمیتهی‌ سازکردنه‌وه‌ی پژاک

2004-10-31

www. pjak. info

 

info@kurdistannet.org

ضاثيكة

كاتي بلآوكردنةوة 

www.kurdistannet.org