جارصكي ديكة، بؤش!! ... مةنسوور عةزيزي
جیهان به
گشتی چاوی بڕیبووه هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ره‌ك كۆماری له ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا.له
راستیدا ده‌بێ بڵێین: به‌ره‌كان، قازانج و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان له
چاوێلكه‌ی ووردبینه‌وه به دوای ئاكامه‌كانی پاڵاوتنه سه‌ره‌ك
كۆمارییه‌كه‌ی ئامریكادا زه‌قاوزه‌ق باڵی چاویان ده‌دا.تاكه
هێزێك كه رۆڵگێڕه له جیهان به گشتی و رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست به
تایبه‌تی، ته‌نیا ئامریكایه.ئامریكایه‌ك
كه سه‌ركه‌وتووی جه‌نگی جیهانی دووه‌م و ئازار نه‌دیو و پێشكه‌وتوو
و تێكه‌ل به گۆڕانكارییه‌كان بوو و ده‌ستی گواسته‌وه بۆ نێو
ره‌وته‌كان له جیهاندا، ئه‌وڕۆ تاكه جه‌مسه‌ری هێزداره كه زۆربه‌ی
ئاڵ و گۆڕ‌و هێزه‌كانی خستۆته ژیر كارتێكه‌ری خۆی و قوژبنێك نییه
له‌م جیهانه كه یان دژ به سیاسه‌ته‌كانی ئا‌مریكا یان هاوده‌نگی
ئا‌مریكا نه‌بێت.كه‌واته
ئا‌مریكا رێبه‌رایه‌تی ده‌كات.كاتێك
كه جه‌نگ گوازرایه‌وه بۆ نێو ماڵی ئامریكاییه‌كان، به‌ره‌یه‌كی دژ
به به‌ره‌ی تێرۆریستی به سه‌رۆكایه‌تی ئا‌مریكا، وه‌خۆكه‌وت.بۆشی
كووڕ هێرشی برده سه‌ر ئه‌فغانستان و رژێمی تالیبانی وه‌ك
پشتیوانانی ئوسامه‌ی له ده‌سه‌ڵات خست و پاشان به دوای ریشه‌وانی
تێرۆردا گه‌ڕا.گه‌ڕان
به دوای بنج و بناوانی رێكخراوی قاعیده، ستراتیژییه‌كی نوێی
وه‌به‌ر ستراتیژی دارێژانی ئا‌مریكا خست كه ئه‌ویش سه‌ر له نوێ ساز
كردنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راستی گه‌وره بوو.
ده‌قی ئه‌و
ئال و گۆڕانه‌ی كه به سه‌ر ستراتیژییه‌تی سیاسه‌تی ئامریكادا
هاتووه، ناوه‌ندێك ده‌گرێته‌وه كه كێشه‌ی گه‌لی ئێمه‌ی پێوه به‌نده.رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌راستی گه‌وره! كاتێك باس له رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره
ده‌كرێت، بێگومان هێزێك باسی ده‌كات كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ئاڵ‌و
گۆڕی تێدا پێك بێنێت.ئه‌و
ئال و گۆڕه‌ش كه بۆش باسی لێوه ده‌كات له رێزمان و رسته‌ی
دێمۆكراسی و مافی گه‌لانه‌وه نزیكه.ئه‌مجاره‌یان
ئه‌م ته‌ك جه‌مسه‌ره له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كاندا خۆی نابینێته‌وه.ئه‌وڕۆ
باس له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره‌یه‌ك كه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
ئه‌و جه‌مسه‌ره به هێزه بپارێزێت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی مسۆگه‌ر
بكات، په‌ره پێدانی ئازادی و مافی مرۆڤه.دیاره
هه‌ڵوێسته‌كانی ئا‌مریكا له هه‌مبه‌ر وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست له پێستێكی دیكه‌ی جیاوازدایه له گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی، له
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.ئه‌و
سیا‌سه‌ته‌ی كه ئا‌مریكا له پاش 11ی سیپتامبر دایه پێش به دوای
ستراتیژییه‌كه‌وه‌یه كه هه‌م جه‌نگی دژه تیرۆری هه‌یه و هه‌م به
دوای پێگه‌دا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئامانجه‌كانی داهاتووی خۆی.به
دوای جه‌نگی دژه تیرۆردا، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سه‌رنجی زیاتری دایه
رۆژهه‌لاتی نێوه‌ڕاست و له ده‌روازه‌ی گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی له
عێراقدا، توركییه‌شی خسته هه‌ڵوێستێكه‌وه كه بنه‌ما بۆ كز بوونی
دابنێت.سیاسه‌توانانی
توركیه ویستان ئه‌و پێگه‌یه‌ی لێ بشێون و نه‌هێڵن توركییه به كار
بێنێت بۆ چوونه نێوه‌وه‌ی كوردستان و عێراق، نه‌ك له به‌ر ئه‌وه‌ی
كه وڵاتێك بن موسڵمان و رازی نه‌بن به‌و جه‌نگه، به‌ڵكو له به‌ر
ئه‌وه‌ی راست ده‌یانزانی له چوونه ناوه وه‌ی ئا‌مریكا بۆ نێو عێراق
و كوردستان، پێوه‌ندی ئامریكا‌و هێزی كوردی زیاتر و زیاتر ده‌بێت و
ئا‌مریكا پێوه‌ندی په‌نجا ساڵه‌ی خۆی و توركییه ده‌كات به قوربانی
پێوه‌ندی له گه‌ڵ كورد و سه‌ركردایه‌تییه سیاسیه‌كه‌ی.
ئێستا له
رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا هیچ كام له وڵاته عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كان
نین كه به‌و ستراتیژییه نوێیه‌ی ئا‌مریكا رازی بن، له سه‌ره‌وه‌ی
هه‌موویانه‌وه توركییه كه عیلمانییه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی ئایینیان
تێكه‌ل كردووه و ده‌م له دێموكراسی ده‌ده‌ن.باس
له ئازادی و مافی مرۆڤ و مافی كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، بۆ
توركییه بڤه‌یه.ئه‌وه‌ی
كه قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی توركییه بپارێزێت، ئامریكاییه‌كان نین.هه‌ربۆیه
داڕێژه‌رانی سیاسه‌تی توركیه چاویان بڕیبووه هه‌ڵبژاردنی سه‌ره‌ك
كۆماری ئا‌مریكا و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه جۆن كێری
ده‌نگه‌كان به ده‌ست بێنێ و جارێكی دیكه له گه‌ڵ دێمۆكراته‌كان له
هه‌مبه‌ر كێشه‌ی كورد و كه‌ركوك، مامه‌ڵه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی بكه‌ن.
ئه‌وڕۆ
ئامریكا‌و ئیسرائیل و كورد له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا سێ
هاوپه‌یمانن كه له‌هه‌مبه‌ر وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌دا وه‌ستاون.له
گه‌ڵ ده‌نگ هێنانه‌وه‌ی بۆش، بۆ جارێكی دیكه توركیه ترسی ئه‌وه
دا‌یگرت كه یه‌كه‌م، كورد ده‌ست به سه‌ر كه‌ركوكدا بگرێت و
ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆی كوردی له ناوچه‌كه پێك بێت و له لایه‌كی
دیكه‌وه توركیه خوازیاری ئه‌وه نییه كه ئا‌مریكا داوای ئه‌وه‌ی
لێبكات كه له وڵاته‌كه‌ی ئه‌وانه‌وه یه‌كێكی دیكه له‌و وڵاتانه‌ی
كه به نوێنگه و پێگه‌ی تێرۆری داده‌نێت، بداته به‌ر گورزی
سه‌ربازی كه بێگومان ئه‌و وڵاته یان سوریه ده‌بێت یان ئێران.لێره‌دایه
كه عێراقێكی فیدراڵ ده‌بێته نموونه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی
گه‌وره كه ئا‌مریكا باسی لێوه ده‌كات و له ئاكامدا شۆنیزمی تورك
ناچار ده‌بێت كه له لایه‌ك له ژێر گوشاری یه‌كێتی ئورۆپا و له
لایه‌كی دیكه‌وه له بێ پشتیوانی كردنی ئا‌مریكا لێی، ملكه‌چی
بڕیارێك بێت كه حاشای لێیه‌تی كه ئه‌ویش داننان به مافی گه‌لی
كورده له باكووری كوردستان.
بێگومان
دۆزه‌كه هه‌روه‌ها به دڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش
نییه، له به‌ر ئه‌وه‌ی بۆش له لایه‌ك هاوسۆزی خۆی بۆ نه‌ته‌وه‌كانی
ئێران به گشتی ده‌رده‌بڕێ بۆ گه‌یشتنیان به دێمۆكراسی و له لایه‌كی
دیكه‌شه‌وه ئێران و ده‌ست گه‌یشتنی به چه‌كی ناوه‌كی، باسێكی
دیكه‌یه كه ئامریكا‌و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بۆش پێیه‌وه سه‌رقاڵن.
باسه‌كان له
رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست به‌رده‌وامن و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیش تا
ئێستا به قازانجی كورد ده‌توانرێ بقۆزرێنه‌وه! جارێكی دیكه بۆش و
داهاتوویه‌كی پڕ قاڵ و پڕ ئاڵ و گۆڕ!
مه‌نسوور
عه‌زیزی
03.11.2004