ضارةنووسي كوردستان لةضوارضصوةي طةمةي هةلَبذاردن لة عصراقدا ... بوركان قادر

 

 گوایه‌ بۆ کۆتایی هێنان به‌ پڕۆسه‌ی داگیرکاری له‌ عێراقدا، له‌ سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو هه‌ڵبژارنێکی گشتی ئه‌نجام ده‌درێ(به‌ کوردستانیشه‌وه‌) کوردستان که‌ له‌ سه‌ره‌تای 1991 ه‌وه‌ به‌ ته‌واوی له‌ عێراق دابڕاوه‌ و له‌ ڕوی ئیداری و سیاسی و.. به‌شێکی دابڕاوی عێراق بووه‌. بێگومان تاکو ئێستاش توواناو ئیمکانی ئه‌وه‌ پێک نه‌هاتووه‌ بۆ سه‌ر له‌ نوێ لکاندنه‌وه‌ی به‌ عێراقه‌وه‌. ئه‌رگه‌رجی له‌ ده‌ستور کاردان بۆ به‌ جێگه‌یاندنی ئه‌و ئه‌رکه‌.

هه‌ڵبه‌ته‌ جه‌نده‌ ئه‌وه‌ی که‌ دانیشتووانه‌که‌ی له‌ مافی هاوڵاتی بوون به‌هره‌مه‌ند بوون و.. ئه‌وه‌یان مه‌سه‌له‌یه‌کی تره‌، به‌ڵام به‌ ته‌واوی له‌ عێراق دابڕا بوو و ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌سته‌ڵاتداری ڕاسه‌وخۆ نه‌بوو له‌ کوردستان. ئه‌گه‌ر‌جی ده‌سته‌ڵاتدارانی کوردستان هیج لاریه‌کیان نیه‌ و به‌ڵکو ته‌واو ڕێکه‌وتوون له‌ گه‌ڵ ده‌سته‌ڵادارانی کارتۆنی ئیمڕۆی عێراقدا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی له‌سه‌ر له‌نوێی کوردستان بۆ ژێر ده‌سته‌ڵاتی سه‌رانی ئه‌و حیزب و لایه‌نه‌ فاشسته‌ عه‌ره‌بی و ئیسلامیه‌ تیرۆریستیانه‌ی که‌ بڕوایان به‌ هیج جۆرێک له‌ ئازادی و به‌خته‌وه‌ری کۆمه‌ڵگا نیه‌.

 پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان که‌ دوو حیزبی بڕیارده‌ری سه‌روی ئیراده‌ و ماف و داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی کردستانن. به‌ سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریکا، له‌گه‌ڵ حکومه‌تی کاتی ئێستای عێراقدا ڕێکه‌وتوون له‌ سه‌ر ده‌ستوری فیدرالی بۆ حکومه‌تی کاتی عێراق.(هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ تاکو مانگی تشرینی دووهه‌می ساڵی داهاتووه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بده‌ن، جونکه‌ به‌دوای ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌ک ده‌ستور، به‌ڵکو خودی حکومه‌تی کاتیش کۆتایی دێ) جگه‌ له‌وه‌ش، ناوه‌ڕۆک و شێوه‌ و سه‌ڵاحێته‌کانی ئه‌و ئیداره‌ فیدرالیه‌یه‌ وه‌ێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ خه‌ریکه‌ ته‌مه‌نیشی ته‌واو ده‌بێ، که‌جی ڕوون و ئاشکرا نه‌بوو بۆ خه‌ڵکی. جگه‌ له‌ یه‌کێتی و پارتی که‌ له‌ هه‌موو بۆنه‌ و گوتارێکیاندا بانگه‌شه‌ی عێراقێکی دیموکراتی فیدرالی فره‌ حیزبی.. تاد ده‌که‌ن( دیاره‌ هه‌موو ئه‌و بانگه‌شانه‌یان بۆ هیج کامێکیان له‌ ناوجه‌کانی ژێر ده‌سته‌ڵاتی خۆیان هه‌بوونی نه‌بووه‌ و نیه‌) بۆیه‌ زۆر ئاسایه‌ جگه‌ له‌ خۆیان، زۆربه‌ی ئه‌و هێزو لایه‌نانه‌ی که‌ ئیمزای ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ کاتیان له‌ گه‌ڵدا کردون، بۆ یه‌ک جاریش( جگه‌ له‌ کاتی سه‌ردانیان بۆ کوردستان) ناوی عێراقیان به‌و شێوه‌یه‌ ناهێنا که‌ له‌و ده‌ستوره‌ کاتیه‌دا ئیمزای له‌سه‌ر کراوه‌ به‌و شێوه‌ی پارتی و یه‌کێتی که‌ باس و بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌کرد و کوێی خه‌ڵکیان پێ که‌ڕ کرتووه‌. له‌ ته‌واوی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندندا به‌ ئاشکرا ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی ئه‌وه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێ که‌، عێراق به‌شێکی دانه‌بڕاو جیانه‌کراوه‌ی جیهان و نیشتیمانی عه‌ره‌به‌ و گه‌لی عێراقیش به‌شێکه‌ له‌ ئومه‌ی عه‌ره‌بی.

 هه‌روه‌ها ئیسلامیه‌کانیش به‌ هه‌مان شێوه‌ی به‌رنامه‌ و ناوه‌ڕۆکی پلاتفۆڕمی خۆیان بانگه‌شه‌ و ته‌ئکیدیان له‌سه‌ر عێراقی داهاتوو ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌بێ عێراقێکی عه‌ره‌بی ئیسلامی بێ و شه‌ریعه‌تی ئیسلامی سه‌ره‌تاو کۆتایی ته‌واوی ده‌ستور و بریاراته‌کانی بێ .

 بێگومان هه‌ردوو ئه‌و دوو به‌نده‌ له‌و ده‌ستوره‌دا ئیشاره‌یان پێکراوه‌. بۆیه‌ ئه‌وان له‌ جوارجیوه‌ی ئه‌و ده‌ستوره‌دا ناماعقولێکیان نه‌کردوه‌. به‌ڵکو جگه‌ له‌ ته‌ئکید کردنه‌وه‌ی سه‌ر به‌رنامه‌ و ڕێکه‌وتنه‌کانیان بۆ شتێکی زیاتر بانگه‌شه‌یان نه‌کردوه‌. به‌ڵام لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه‌، ئایا عێراقێکی له‌و جۆره‌، به‌ مانای عێراقێکی ناسیۆنالیستی عه‌ره‌بی و فاشیستی ئیسلامی نیه‌؟؟ ئایا له‌ ئاوها عێراقێکدا ژیان دۆزه‌خێکی ته‌واو نیه‌ بۆ دانیشتووانه‌که‌ی؟ ئایا بنیادنانی ئاوا ده‌وڵه‌تێک دووباره‌ کردنه‌وه‌ی ڕژێمه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانی پێشوو نیه‌؟ ئایا سه‌ر له‌ نوێ ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی سته‌می نه‌ته‌وه‌ایه‌تی له‌سه‌ر کورد نیه‌؟ بێگومان عه‌لاوی و ئه‌ل یاوه‌ر و شه‌علان و کێه‌ و کیه‌، جگه‌ له‌ کۆپی کراوێکی ده‌سته‌ڵاتی به‌عس، شتێکی باشتر نابن. هه‌روه‌ها جه‌عفه‌ری و باقر حه‌کیم و به‌حرالعلوم و سیستانی و مقته‌دا و.. جگه‌ له‌ دروست کردن و کۆپی کردنی هه‌مان سیسته‌م و ده‌سته‌ڵاتی مه‌لا کۆنه‌په‌رست و تیرۆریسته‌کانی ئێران، شتێکی باشتر نین و نابن. باسکردنی ئه‌م ڕاستێانه‌ نه‌ مانای ڕووخان و ڕه‌شبینیه‌، وه‌ نه‌ به‌ مانای شێوانده‌نی ڕاستی ڕوداو ئاڵوگۆڕه‌کان و ‌دروست کردنی بووختانه‌ بۆیان.

باس کردنی ئه‌م ڕاستیانه‌ جگه‌ له‌ شیکردنه‌وه‌ی ڕاستێه‌کان و گه‌یاندنی په‌یامی ڕه‌شی ئه‌و هێزانه‌ به‌ خه‌ڵکی، شتێکی تر نیه‌. وه‌ له‌ دوواجاردا بانگه‌واز کردنی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه‌ بۆ هاتنه‌ مه‌یدان و ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و مه‌ترسیانه‌یه‌ که‌ وه‌کو دێوه‌زمه‌یه‌ک وایه‌ به‌سه‌ریانه‌وه‌.

خه‌ڵکی کوردستان چۆن یاریکه‌رێکی ئه‌و گه‌مه‌یه‌ بن؟

گومان نیه‌ له‌وه‌ی که‌ هه‌ردوو حیزبی ده‌سته‌ڵاتدار له‌ کوردستان به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراقدا ده‌که‌ن. به‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌وان(هه‌روه‌کو وتم ئه‌وان دوو زلهێزی بریارده‌ری سه‌رووی ئیراده‌ی خه‌ڵکی کردستانن) یانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ و لکاندنه‌وه‌ی کوردستان به‌ عێراقه‌وه‌ ئه‌رکێکی له‌ ده‌ستور دانراوێنه‌. عێراقێکی فاشستی عه‌ره‌بی و ئیسلامی. عێراقێک که‌ سه‌ر له‌نوێ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی میللی تێدا.

 ئه‌گه‌رجی ماوه‌ی سیانزه‌ ساڵی رابردوو زۆر فرسه‌تی گرنگ جه‌ له‌ عێراق وه‌ جه‌ له‌ سه‌ر ئاستی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆ مه‌سه‌له‌ی کورد و کێشه‌که‌ی ڕه‌خسابوو که‌ ده‌کرا زۆر باش که‌ڵکی لێوه‌ر بگیرایا و کۆتایی بهێنرایه‌ به‌و مه‌سه‌له‌یه‌ له‌ کورستانی عێراقدا، به‌ڵام جونکه‌ خه‌ڵکی کوردستان هێزو ئیراده‌ی خۆیان ته‌سلیمی پارتی و یه‌کێتی کرده‌بوو، وه‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌و دوو حیزبه‌ش پێجه‌وانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ر بوونی کێشه‌ی کورددا، بۆیه‌ نه‌ک هه‌ر چاره‌سه‌ریان نه‌کرد و ناشیکه‌ن، به‌ڵکو جارێکی تر و له‌ پلانێکی تریان له‌ سه‌روی خه‌ڵکیه‌وه‌، کوردستان ڕووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین مه‌ترسی ده‌که‌نه‌وه‌.

سه‌رباری ئه‌وه‌ی کاتێکی زۆر ڕۆیشتووه‌ و که‌م ماوه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، گه‌ر بێتوو جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک باشتر له‌ جاران بیر بکه‌نه‌وه‌ و هێزو ئیراده‌ی خۆیان بۆ خۆیان بگێڕنه‌وه‌ و ئیتر ڕێگا نه‌ده‌ن یاری به‌ چاره‌نووسیان بکرێ. ئه‌وه‌ بێگومان ڕه‌وشه‌که‌ به‌ جۆرێکی تر ده‌بێ. هه‌ر وه‌کوو چۆن بینیمان به‌م دوایانه‌ که‌ خه‌ڵک چۆن ده‌رکی ئه‌وه‌یان کردوه‌ که‌ ئیمکانی ئه‌وه‌ هه‌یه‌‌ به‌ هێزی یه‌گرتووی خۆیان دووابڕیار بده‌ن. خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دووایانه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوانی کوردستان، ده‌تووانێ سه‌ره‌تای هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوێکی بجووک بێ له‌ ڕاستای بزوتنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌دا.

به‌ بۆجوونم ئێستا هوشیاری خه‌ڵکی کوردستان، زۆر جیاوازی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ پێشوودا و ئیتر خه‌ریکه‌ ده‌رکی مه‌سه‌له‌کان ده‌که‌ن. هه‌ر بۆیه‌ ڕه‌وه‌ندی هه‌تنه‌ مه‌یدانی خه‌ڵک هه‌ستی پێده‌که‌ی و له‌ ئاستێکی باشدایه‌. خه‌ڵکی ئیتر به‌ هه‌موو شتێک ڕازی نابن و چاک و خه‌راپ لێک جوودا ده‌که‌نه‌وه‌. ئیتر ئاوا به‌ ئاسانی ڕێگا به‌ ‌سه‌رانی سه‌رکردایه‌تی ناسیۆنالیزمی کورد ناده‌ن بۆ گه‌یشتن به‌ مه‌رامه‌کانی خۆیان هه‌موو ئه‌و تراژیدیا و کوێره‌وه‌ریانه‌ی پێشوو دووباره‌ بکه‌نه‌وه‌.

 هوشیاری ئیمڕۆی خه‌ڵکی کوردستان زۆری جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می شۆڕشه‌کانی شێخ مه‌حمود و قازی محه‌مه‌د و مه‌لا مسته‌فادا. ئیمڕۆ خه‌ڵک که‌ ده‌رکێکی تری هه‌یه‌، ئیتر پێویسته‌ و ده‌بێ هه‌ر له‌ پێشدا، پێش به‌و گه‌مه‌ سیاسیه‌ دۆڕاوه‌ی یه‌کێتی و پارتی بگرن و دوای هه‌موو ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی که‌ به‌ خه‌باتی خۆیان به‌ ده‌ستیان هێناوه‌، ڕاده‌ستی حکومه‌تێکی فاشستی ئیسلامی بکه‌نه‌وه‌ له‌ به‌غدا و پاشان بڵێن ئه‌مریکا ئه‌م جاره‌ش فێڵی لێکردین و بۆ به‌رژه‌وه‌ندێکانی خۆی فریوی داین. ئه‌گه‌ر ینک و پدک ئاماده‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ جارێکی تر جاره‌نووسی خه‌ڵکی کوردستان ڕووبه‌ڕووی هه‌مان مه‌ترسی بکه‌نه‌وه‌ له‌ ڕێگای به‌شداری کردن له‌ هه‌ڵبژاردنێکی ئاوا دۆڕاودا. پێویسته‌ خه‌ڵکی کورستان به‌ هیج شێوه‌یه‌ک به‌شداری له‌و گه‌مه‌ دۆڕاوه‌دا نه‌که‌ن و ڕێگا جاره‌سه‌ر کردنی یه‌گجاره‌کی كێشه‌که‌یان بگرنه‌ به‌ر.

 ئه‌ویش به‌ ڕێگای به‌رپاکردنی ڕیفراندۆمێکی سه‌رتاسه‌ری له‌ کوردستاندا و له‌وێدا خه‌ڵکی ئازادانه‌ ده‌نگ بده‌ن بۆ سه‌به‌خۆیی کوردستان و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ. هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ڕێگایه‌ و بوون به‌ یاریکه‌ری ئه‌م گه‌مه‌یه‌، نه‌ موجازه‌فه‌یه‌ به‌ به‌ جاره‌نووسی خه‌ڵکه‌وه‌، وه‌ نه‌ یاری شه‌تره‌نجه‌.

 به‌ پێجه‌وانه‌ ئه‌وانه‌ی که‌ ساڵه‌هایه‌ نان ده‌خۆن له‌سه‌ر ده‌رێژه‌ کێشانی ئه‌و كێشه‌یه‌و خه‌ڵکی به‌وه‌ ده‌ترسێنن و فریویان ده‌ده‌ن که‌ ده‌ست بردن بۆ جیابوونه‌وه‌ بڤه‌یه‌ و نابێ قسه‌شی له‌سه‌ر بکه‌ین جونکه‌ کورد دژمنی زۆره‌ و شتی له‌و بابه‌ت. ئه‌وه‌ ئه‌وانه‌ن قومار و یاری به‌ جاره‌نووسی کورده‌وه‌ ده‌که‌ن گه‌ره‌کیانه‌ مه‌سه‌له‌ی کورد هه‌روا بمینێته‌وه‌ و چاره‌سه‌ر نه‌کرێ.

بۆیه‌ باشترین و گونجاو ترین ڕێگاچاره‌ی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وه‌یه‌ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردندا نه‌که‌ن و هه‌رجی زیاتر خواسته‌کانیان بۆ سه‌ربه‌خۆی کوردستان یه‌گکرتوو بکه‌ن تاکو له‌ دوواجاردا بتووانن به‌و مافه‌ ڕه‌وایه‌ی خۆیان شاد بن.‌

خه‌باتی خه‌ڵکی کوردستان بۆ مافی جاره‌ی خۆنوسین، خه‌باتێکی ڕاوایه‌ و قابیل به‌ پشتیوانێکی زۆر گه‌وره‌ی جیهانیه‌. که‌ گومانم نیه‌ له‌ سه‌ر ئاستی جیهاندا ئه‌و پشتیوانیه‌ی لێده‌کرێ و مه‌رجه‌کانی سه‌رکه‌وتنی مسۆگه‌ر ده‌کا.

08.11.2004

 Buorkan@hotmail.com

info@kurdistannet.org

ضاثيكة

كاتي بلآوكردنةوة 

www.kurdistannet.org