دةنط دان ... شؤأش محةمةد عةلي

دوێنێ. . . .

نه‌یزه‌و. . په‌نجه‌ره‌و. . .

 بۆن میزو، رشانه‌وه‌‌ی زیندان

 برینیان داویشته له‌شم!

 مردن و زیندوبونه‌وه‌ی رۆژانه

 بوو بون به‌ به‌شـــــــم! ! ! !

 +++++++

ئیمرۆ. . . .

ئه‌وه‌ی من ده‌نگی بۆ ده‌ده‌م

به‌ره‌و لووتكه‌ی مه‌زنی ده‌به‌‌م

 له‌پشترا. . .

 خه‌نجه‌ر له هه‌سانی رۆحم ده‌سوێ! !

+++++++

زامی (دوێنێ)

زامی نه‌یزه‌و په‌نجه‌ره‌و زیندان

به تاكه ووشه‌ی ( ( كوردایه‌تی) ) هه‌توان ده‌كرا. .

+++++++

زامی ( ئیمرۆ‌)

 زامی ( (‌خه‌نجــــــــــــه‌ر) )

 یانی مردن

 یانی تۆپیـــــــــــن

 یانی مــــــــه‌رگ

 مه‌رگی هه‌میشه‌یی‌! ! ! ! !

 

info@kurdistannet.org

ضاثيكة

كاتي بلآوكردنةوة 

www.kurdistannet.org