كةركوك لة هةفتةيةكدا ... فرمصسك

له‌ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ردا، راستتریش له‌ نێوان 1/11 تا 7/11 دا، چه‌ندین هه‌واڵی گرنگ له‌سه‌ر ره‌وشی شاری که‌رکوک، له‌ ماڵپه‌ڕه‌کوردییه‌کان و رۆژنامه‌ کوردییه‌کاندا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه پێده‌چێت دوو شاری که‌رکوک هه‌بێت، یه‌کێک ئه‌وه‌ی لای هه‌موومان ئاشکرایه‌ یه‌کێکی تر هاوشێوه‌ی شاری داڵاسی ئه‌مریکییه، چه‌ند گرفتێکی سه‌ره‌تایی هه‌یه‌. به‌م شێوه‌یه‌ هه‌فته‌که‌ ده‌ستی پێکرد:

1/11 ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆرِشی ئیسلامی: كه‌ركوك شارێكی توركمانییه. ماڵپه‌ڕی په‌یامنێر

1/11 ئازه‌ربایجان به‌ڵێنی یارمه‌تیدانی توركمانه‌كانی كه‌ركوك ده‌دات. هه‌فته‌نامه‌ی میدیا

1/11 توركیا به‌ 40 هه‌زار سه‌رباز په‌لاماری كوردستانی عێراق ده‌دات! له‌ماوه‌ی 18 کاتژمێردا. مالپه‌ڕی په‌یامنێر

2/11 ستافی نووسینگه‌ی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردن که‌ حه‌وت که‌سه‌ پێکهاتووه له‌ عه‌ره‌ب و تورکمان، تاکه‌‌ کوردێکی تدا نییه‌. ماڵپه‌ڕی په‌یامنێر

2/11 سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم (هه‌ولێر) نێچیرڤان بارزانی، رایگه‌یاند تاکو ئێستا ته‌نها 12 هه‌زار کورده ئاوه‌ره‌کانی شاری که‌رکوک گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ شاره‌که‌. رۆژنامه‌ی خه‌بات

2/11 له‌کۆمپانیای نه‌وتی باکوور له‌ 16هه‌زار کارمه‌ند ته‌نها 200 یان کورده. رۆژنامه‌ی خه‌بات

3/11 تورکیا چیتر رازینابێت سه‌کردرکانی کورد بڵێن که‌رکوک کوردستانه‌ و دۆزێکی ناوخۆییه. ماڵپه‌ڕی په‌یامنێر 3/11 سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا: له‌سه‌ر كه‌ركوك هه‌ڵوێستمان ده‌بێ. ماڵپه‌ڕی په‌یامنێر

5/11 ئه‌و 180 ملیۆنه‌ی که‌ بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی ئاوه‌ره‌کانی کورکوک ته‌رخان کرا بوو دیرنه‌ماوه‌، وه‌ ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ی که‌ ئه‌نجومه‌نی که‌رکوک به‌ستی بۆ مه‌به‌ستی به‌دواداچونی ئه‌و پاره‌یه‌ و هۆکاری دیار نه‌مانی نوێنه‌ری تورکمانه‌کان و عه‌ره‌به‌کان ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ نه‌ بوون. ماڵپه‌ڕی په‌یامنێر

7/11 وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق رێگه‌ نادات منداڵانی كوردی كه‌ركوك ته‌نیا به‌زمانی خۆیان بخوێنن، . لیژنه‌یه‌‌ك له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێڕاقه‌وه‌ که‌سه‌ردانی ئه‌وشاره‌ده‌کات و‌ كه‌ ده‌رِوانێ پۆلی یه‌ك هه‌موو وانه‌كانیان كوردییه‌ و عه‌ره‌بیی تێدا نییه‌، به‌ به‌ڕێز یوسف سه‌عید به‌ڕێوبه‌ری خوێندنی كوردی له‌په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك راده‌گه‌یه‌نن كه‌ ده‌بێت منداڵانی كورد له‌و شاره‌ له‌پۆلی یه‌كه‌مه‌وه‌ به‌ زمانی عه‌ره‌بییش بخوێنن، یوسف سه‌عیدیش داواكه‌ی قبووڵ كردووه‌. هه‌فته‌نامه‌ی هه‌واڵ، وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌فته‌نامه‌یه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ش بڵاو ده‌کاته‌وه‌ ( پێنج کۆنه‌ به‌عسی گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ده‌زگاکانی پۆلیس) .

ئه‌م هه‌واڵه‌ش له‌ هه‌فته‌نامی ئاسۆدا ده‌خوێنیته‌وه‌ (سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت راگه‌یاند كه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ كۆنه‌ پیاوانی رژێمی پێشوو له‌ كه‌ركوك په‌یوه‌ندییان به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆو فه‌لاح نه‌قیبی وه‌زیری ناوخۆ (عه‌ره‌بێكی سوننه‌یه‌) كردووه‌ به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی جۆرێك له‌ رێكخستن یا حزبێكی كوردی له‌ كه‌ركوك كه‌ به‌ناوی عیراقی بوونه‌وه‌ له‌و شاره‌ به‌ره‌نگاری حزبه‌ كوردییه‌كانی تر ببێته‌وه‌و داكۆكی له‌وه‌ بكات كه‌ كه‌ركوك به‌شێك بێت له‌ حكومه‌تی مه‌ركه‌زیی به‌غدا) .

له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو هه‌واڵ و لێدوانانه‌ی له‌ باره‌ی که‌رکوکه‌وه‌ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، له‌ ماڵپه‌ڕی"که‌رکوک سێنته‌ر" ئه‌م هه‌واڵه‌ ده‌خوێنیته‌وه‌: پارێزگاری که‌رکوک له‌ سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئه‌مریکا چه‌ند ده‌ست که‌وتێکی بۆ شاری که‌رکوک هێناوه‌ته‌وه‌، له‌وانه‌ شاری که‌رکوک بۆته‌ ده‌سته‌خوشکی شاری داڵاسی ئه‌مریکا، هه‌ر ئه‌‌وشاره چه‌ند دیارییه‌که‌ی پێشکه‌ش به‌ شاری که‌رکوک کردووه‌، له‌وانه‌7 هه‌زار جووت پێڵاوو 10 هه‌زار جووت گۆره‌ویی و 100دانه‌ تۆپی فوتبۆڵ.

تۆ بڵێت له‌ پاش ئه‌و هه‌موو هه‌واڵ و لێدوانه‌ ترسناکانه‌ که‌رکوک ته‌نها پێویستی به‌ پێڵاو و گۆره‌ویی و تۆپی فتبۆل بێت؟ با خوێنه‌ر وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ بداته‌وه‌.

info@kurdistannet.org

ضاثيكة

كاتي بلآوكردنةوة 

www.kurdistannet.org