كصشةي نصوان جةلال تالَةباني و مةكتةبي سياسي حيزبةكةي لةسةر ضية؟ . . .  بوركان قادر

05. 11. 2004

 Buorkan@hotmail. com

یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان که‌ له‌ ساڵی 1976 دا له‌ سه‌ر لاشه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان پێکهێنرا و ڕاگه‌یاندرا.  تواناو ئیمکانی ئه‌وه‌ی‌ هه‌بوو که‌ له‌ ڕووی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ ته‌بلیغاتێکی باش بکاته‌ سه‌رمایه‌یی سیاسی‌، تاکوو هه‌رجی به‌ زوویی بتوانن وه‌ڵامی کێشه‌ی ناسیۆنالیزم بده‌نه‌وه‌ که‌ له‌ لایه‌ن حیزبی دایکه‌وه‌ (پارتی) بریاری شکست و ئاشبه‌تاڵکردن درابوو.  به‌ مانایه‌کی تر جاڕی مه‌رگی کوردایه‌تیان لێ دابوو.  ئه‌م حاڵه‌ته‌ سه‌رمایه‌کی باش بوو بۆ ینک تاکو هه‌رجی به‌ به‌په‌له‌ هێزی تێشکاو و داڕوخاری ناسیۆنالیزم کۆبکاته‌وه‌ و له‌ ده‌وری ڕیزه‌کانی خۆیدا ڕێکیان بخا.  له‌ لایه‌کی تر به‌ هۆی شکستی ناسیۆنالیزمی کورد و سه‌رکه‌وتنی فاشیزمی عه‌ره‌ب به‌سه‌ریدا و هه‌رجی زیاتر توندکرتنه‌وه‌ی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی له‌ سه‌ر کورد و ده‌سپێکردنی هێرشێه‌کی زۆر دڕندانه‌ بۆ سه‌ر مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌ستی پێکردبوو.  ئه‌و دوو فاکته‌ره‌ و فاکته‌رێکی تریش که‌ باڵێکی سه‌ره‌کی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ که‌ کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران بوو که‌ ناوی له‌ به‌رنامه‌که‌ی خۆی نابوو مارکسیستی.  هه‌ڵبه‌ته‌ به‌ هۆی ئیعتیبار و جێگاو ڕێگای ماکسیزم له‌و سه‌رده‌مه‌دا جه‌ له‌ کوردستان و جه‌ له‌ دونیادا. ئه‌وان تووانیان به‌ ئیزافه‌ی ئه‌و دوو فاکته‌ری که‌ ئیشاره‌م پێکرد، ئه‌مه‌ش ئیستغلال بکه‌ن و هێزێکی باش له‌ ماوه‌یه‌کی که‌مدا له‌ ده‌وری خۆیان کۆبکه‌نه‌وه. تا ئه‌و جێگایه‌ی که‌ له‌ لایه‌ن ڕژێمه‌وه‌ حیسابیان له‌ سه‌ر بکرێ. هه‌ر وه‌کو چۆن له‌ ساڵی 1983 دا بینیمان ڕژێم داوه‌تی گفتوگۆی کردن. هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌وه‌ی ئه‌و گفتوگۆیه‌ چۆن کرا و له‌ سه‌ر جی بوو، ئه‌وه‌ بابه‌تێکی تره‌ و له‌ زۆر گۆشه‌وه‌ قسه‌ هه‌ڵده‌گرێ، به‌ڵام لێره‌دا جێگای باس کردنیان نیه‌. هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌ هه‌ستیاره‌ی خودی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی که‌ ینک سه‌رکردایه‌تی ده‌کرد و ناوی لێنابوو (شۆرشی نوێ گه‌له‌که‌مان) هه‌ڵگر و ده‌رگیری کۆمه‌ڵێک کێشه‌و گرفتی ناوخۆیی بوو بوو. به‌ڵام جونکه‌ خه‌ت و ڕێبازی سیاسی ینک، نوێنه‌رایه‌تی بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئازادیخوازی ناکرد و خه‌باتکاری ڕێگای ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ نه‌بوو که‌ بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کرد، بۆیه‌ له‌ وه‌ڵام به‌ کێشه‌ سیاسیه‌کانی ناوخۆیدا و، وه‌ له‌ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیدا، هه‌موو شێوازێکی سه‌رکوتگه‌رانه‌ و دیکتاتۆرێانه‌ و تاکوو داڕشتنی پلان و له‌ دواجاردا جێ به‌ جێکردنی تیرۆریستیشان پیاده‌ ده‌کرد له‌ به‌رانبه‌ر به‌رهه‌ڵستکارانی یه‌کتردا. سه‌یر له‌وه‌دایه‌ ته‌نها بۆ یه‌کجاریش نه‌مان بینی له‌ نێو ئه‌و حیزبه‌دا ده‌سته‌یه‌ک له‌ سه‌رکردایه‌تی و کادرانیدا له‌ هه‌مبه‌ر سات و ساودا و به‌ین و به‌ست و موزایه‌ده‌ کردن به‌ جاره‌نوسی خه‌ڵکی کوردستان، وه‌ده‌نگ بێن و لا‌نی که‌م هه‌وڵی ئه‌وه‌ بده‌ن سنورێک دیاری بکه‌ن بۆ کاره‌ ناشرین و نابه‌جێکانیان. به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌میشه‌ کێشه‌و به‌رهه‌ڵسکاری له‌ سه‌ر ده‌سته‌ڵات به‌ ده‌ست هێنانی جێگایه‌کی باڵابووه‌ بۆ سه‌رکردایه‌تی کردنی هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وه‌ دزیوانه‌ی که‌ به‌شێکی جیانه‌کراوه‌ی مێژوی یه‌کێتی نیشتیمانی و خودی جه‌لال تاڵه‌بانیه‌. کێشه‌ی ئه‌م جاره‌ی مه‌کته‌بی سیاسی ینک و جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌ر له‌ سه‌ر جه‌ند شتێکه‌ که‌ ناتوانێ له‌و جوارجیوه‌ێه‌ ده‌رجێ که‌ له‌ قۆناغه‌کانی پێشوودا دیاریان کردوه‌. بۆ جه‌ند ساتێک ته‌نها ئه‌م 13 ساڵه‌ی‌ ڕابردوی ده‌سته‌ڵاتدارێتی ینک و کارو کرده‌وه‌کانی بهێنه به‌ر چاوی خۆتان و هه‌ڵوێسته‌یه‌ک بگرن، ئینجا بریاری به‌رهه‌ڵستکاری له‌ گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌دا بده‌ن؟ ! بۆیه‌ ده‌ڵێم ئه‌م 13 ساڵه‌، جونکه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا هێنده‌ کاری قێزه‌وه‌ن و دژی ئازدی و پێشکه‌وتوخوازیان ئه‌نجامداوه‌، که‌ به‌ هیج شێوه‌یک بۆیان په‌رده‌پۆش ناکرێ و ئیمکانی شاردنه‌وه‌یان نیه‌. سات و سه‌ودا له‌گه‌ڵ وه‌ڵاتانی کۆنه‌په‌رست و دیکتاتۆری ناوچه‌که‌ نه‌ماوه‌ نه‌یکه‌ن و، له‌ به‌رانبه‌ر کۆمه‌ڵێک ئیمتیازی دیاریکراودا ئاماده‌ی هه‌موو سازشێک بوون و ده‌بن له‌ سه‌ر حیسابی خه‌ڵکی کوردستان. شه‌ڕکردنیان له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیونی ئێران و تورکیا و ده‌ست ڕاکێشانی ده‌زگاکانی ئیطلاعاتی ئێران و میتی تورکیا بۆ نێو شاره‌کانی کوردستان، تاکو ئازادانه‌ کاره‌ تیرۆرتستێکانیان له‌ دژی به‌رهه‌ڵستکارانی خۆیان جێ به‌ جێبکه‌ن. ده‌ست به‌پشداهێنان و به‌ هێز کردنی ئیسلامی سیاسی له‌ هه‌مبه‌ر جولانه‌وه‌ی ئازادیخوازی و، ده‌ست ئاوه‌ڵاکردنیان له‌ کارو کرده‌وه‌ تیرۆریستێکانیان. درێژه‌دان به‌ یاسای ڕێگادان به‌ ژن و کچ کوشتن و لێنه‌پرسینه‌وه‌ له‌و تاوانه‌. هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ و به‌ کوشتدانی هه‌زارن که‌س له‌و شه‌ڕه‌دا و ئه‌تک کردن و تا ده‌گاته‌ کوشتنی ئه‌سیری جه‌نگ له‌ نێوانیاندا. پێشگرتن به‌ هه‌ڵسوڕانی به‌رهه‌ڵسکارانی سیاسیان و گرتن و زیندانی کردن و ئازار شکه‌نجه‌ کردن و تاکو تیرۆرکردن و قه‌ده‌غه‌ کردنی حیزب و ڕێکخراوی مخالف به‌ خۆیان له‌ ژێر ناوجه‌کانی ده‌سته‌ڵاتیاندا.

 هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی فایله‌کان، ئه‌گه‌رجی نه‌ک هه‌ر ینک، به‌ڵکو سه‌رانی حیزبه‌کانی کوردایه‌تی مێژویه‌کی دور و درێژیان هه‌یه‌ له‌ به‌کرێگیراوه‌یتی نه‌ک هه‌ر بۆ حکومه‌ت به‌عس و ئه‌وانه‌ی پێش به‌عسیش، به‌ڵکو وه‌ڵاتانی ناوجه‌که‌شیان بێ به‌ش نه‌کردوه‌ له‌ سیخوڕی کردن بۆیان. به‌ڵام ئه‌م جاره‌ی دوای که‌ به‌دوای روخانده‌نی ڕژێمی به‌عسدا. له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مریکاوه‌ که‌ ئه‌و فایلانه‌ی به‌ر ده‌ستیان که‌وته‌بوو له‌ ده‌زگاکانی ئه‌من و ئیتخباراتی گشتی حکومه‌تی به‌عسدا، فایلی 100 که‌س بوو له‌ سه‌رکردایه‌تی هه‌ردوو حیزبی ده‌سته‌ڵاداری کوردستان یه‌کێتی نیشمانی و پارتی دیموکرات و ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مانه‌که‌یان، درا به‌ سه‌رکردایه‌تی هه‌ردوولایان.

بۆچی له‌سه‌ر هیجکام له‌م مه‌سه‌له‌ هه‌ستیار و چاره‌نووسازانه ئه‌و جه‌نابانه‌ی ئێستا که‌ گوایه‌ خیلافیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ سکرتێری گشتی، هه‌ڵوه‌یستیان نه‌بوو و نابێ؟ ؟ هیج کات چاوه‌ڕی ئه‌وه‌ له‌وانه‌ مه‌که‌ن له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌ گرنگ و جاره‌نووسازانه‌ هه‌ڵوێست بگرن و به‌ر‌هه‌ڵستکاری پێک بهێنن. جونکه‌ ئه‌وانه‌ی که‌ ئیمڕۆ‌ گوایه‌ خیلافیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانیدا، خودی خۆیان شه‌ریکی هه‌موو کارو کرده‌وه‌ تاوانکاریه‌کانی تاڵه‌بانین و به‌شیکی دانه‌بڕاو ته‌واوکه‌ری ئه‌ون. کێشه‌ی ئه‌وان له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانیدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ په‌راوێزکراون و شه‌ریکی بڕیاراته‌کان ناکرێن. ئه‌وان خوازیارن که‌ له‌ هه‌موو ئه‌و کارانه‌ی ینک و خودی تاڵه‌بانی ئانجامی ده‌دا، شه‌ریک بن و پرسیان پێ بکرێ.

ئه‌مه‌ جه‌وهه‌ری کێشه‌و خیلافی ئه‌و به‌شه‌یه‌ له‌ سه‌رکردایه‌تی ینک له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانیدا.

 

info@kurdistannet.org

ضاثيكة

كاتي بلآوكردنةوة 

www.kurdistannet.org